Accessibility links

فڕۆکەکانی تورکیا هەرێمی دێرک لە باکووری سوریا دەکەنە ئامانج


وێستگەی کارەبای گوندی گێر کەندەڵیان لە ناوچەی دێرک
وێستگەی کارەبای گوندی گێر کەندەڵیان لە ناوچەی دێرک

درەنگانی شەوی سێشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوو خاڵیان لە ناوچەی دێرکی باکووری سوریا کردە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێیەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە دەوروبەری کاتژمێر 8ی ئێوارە چوارمین وێستگەی کارەبای گوندی گێر کەنداڵیان لە ناوچەی دێرک کردووەتە ئامانج، بەپێی هەمان سەرچاوە دوو تۆپ بەر وێستگەکە کەوتووە و یەکێکێشیان تێکشکێنراوە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە کێڵگەیەکی نەوتیش لە گوندی تەول بەقیلی سەر بە دێرک کراوەتە ئامانج.

بەپێی میدیاکانی نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، لەو هێرشانەدا چوار کەس بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی ئەلمالکیە.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی شەنگال و کامپی مەخموریان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئامانج گرتووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند:" بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی PKK, KCK, YPG لەسەر ئاسایشی سنوورەکەمان لە چوارچێوەی مافی بەرگریکردن لە خۆیان، ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە ئەو گروپانە وەک بنکەیەکی سەرەکی خۆیان دەیبینن لە شەنگال و دێریک و قەرەچوغ."

ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت بریندارەکانی بۆردوومانەکە لە چوارەم وێستگەی کارەبای لە گوندی گێر کەنداڵ کارمەندی مەدەنی ئەو وێستگەیە بوون. هەروەها لە ئاکامی هێرشەکاندا کارەبا لە قەزای کۆچەران بەگشتی بڕاوە.

بەگوێرەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا، لە تەقینەوەکەدا دوو لە هێزەکانی هەسەدە برینداربوون.

لە لایەکی دیکەوە، لە هەمان شەودا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ناوچەی شەهبایان بۆردوومان کردووە.

بەگوێرەی زانیارییە خۆجێییەکان، لە شەهبا لە هەرێمی عەفرین 6 گوندیان کردووەتە ئامانج، بەڵام هێشتا زیانەکانیان ئاشکرا نەکراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:58 0:00

XS
SM
MD
LG