Accessibility links

چاودێرانی سیاسی : دۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات


نەخشەی ءێراق
نەخشەی ءێراق

بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی سبەینی 7-2-2022 لەلایەن سەدرە و ڕاگرتنی هۆشیار زێباری کاندنی سەرۆککۆمار، بەڕای چاودێرانی سیاسی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دوادەخات، بەشێک لە چاودێران دەڵێن پێناچێت دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت و ئەگەر ئەنجامیش بدرێت بە هۆی بایکۆتکردنیەوە تەنها دەتوانرێت دانیشتنەکە بە کراوەیی بۆ کاتێکی دیکە دوابخات، دەشڵێن گرنگە کورد جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە کانیدەکانی بکاتەوە و بە یەکڕیزیەوە بچێتە بەغدا بۆ گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان کە چاوەڕێ دەکرێت ئەنجام بدرێن.

ئەگەرچی چاوەڕواندەکرا، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق دوای دابەشبوونی هێزە سیاسیەکان لە نێوان ڕەوتی سەدر و چوار چێوەی هەماهەنگی و بەتایبەت لەدوای دەستبەکاربوونی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەنگاوی سەرۆککۆماریش تێپەڕێت ، بەڵام بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لەلایەن سەدر و ڕاگرتنی هوشیار زێباری بەشێوەیەکی کاتی وەک بەربژێری سەرۆک کۆمار لەلایەن دادگایی فیدارڵیەوە دۆخی گفتوگۆ و هەنگاوەکانی گۆڕی .

هاوکار محمد چاودێری سیاسی لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند " لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، تەوافق و فیدراڵی هەنگاوی حوکمڕانی بووە لە عێراق ، ئێستا هیچ لایەنێک ناتوانێت نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان ڕێکخات تا دەگاتە ڕێکەوتن، پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە وەک ئەوەی موقتەدا سەرد و هاوپەیمانەکانی بانگەشەی بۆ دەکەن، ناچێتەسەر، بایکۆتکردنی دانیشتی پەرلەمان لای ڕەوتی سەدر پەیوەندی بەوەوە بووە کە هەم کاندیدی سەرۆک کۆمار وهەم هێنانی دەنگی پێویستیش بۆی ئەستەم بوو".

بەختیار جەمیل مامۆستای زانکۆ لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند " دۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەڕوات، هاوپەیمانیەتیەکان کە دروست بوون، هەریەکەیەکیان بۆچوونێکیان هەیە و دەستێوەردانی دەرەکیش هەیە، دواتریش کاردانەوەی خراپ لەشەقام دروست دەکەن، ئەو وادەیەی کە دیاری کراوە بو هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ناتوانرێت نیسابی یاسایی بۆ کۆبکرێت، پێویستە هێزە عێراقیەکان بە گشتی بیر لە ئایندەی عێراق بکەنەوە".

د. سیروان حامید ڕاگری کۆلێجی یاسا وکارگێڕی لە زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند " لە ئێستادا هەرچەندە شیعە پەرتەوازە بێت بەڵام حوکمی عێراق دەکات، بەلام پەرتەوازەبوونی کورد دەرئەنجامی خراپی دەبێت و پێویستە کورد بە یەکڕیزی بچێتە عێراقەوە،نابێت لەسەر بنەمای سەپاندنی لایەنە سیاسیەکانبێت بەسەر یەکتریدا".

ئەگەرچی چەندین سیناریۆ بۆدانیشتنی سبەینی پەرلەمان بلاوکراونەتەوە ، بەڵام بایکۆت کردنی دانیشتنەکان لەلایەن بە شێک لە کوتڵەکانەوە و بەتایبەت سەدرەوە وادەکات، کە نەتوانرێت نیساب بۆ کۆبوونەوەکە پەیداببێت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش بە ئامادەبوونی چوار چێوەی هەماهەنگی بە ئەگەرێکی لاواز سەیردەکرێت چونکە ئەوانیش ناتوانن نیسابی دانیشتنەکە تەواوبکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:12 0:00

XS
SM
MD
LG