Accessibility links

لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دوو کچی هەرزەکار لە میسر لەسەر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو خۆیان دەکوژن


داواکارانی گشتی لە میسر 5 کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دەستکاریکراوی کچێکی هەرزەکاری میسری، کە بووەی هۆی ئەوەی کچە هەرزەکارەکە خۆی بکوژێت، وەک دەگوترێت گوایە وێنەکان بە فۆتۆشۆپ دەسکاری کراون و هەڕەشەشی لێکراوە، ئەمەش دووهەم ڕووداوی لەم جۆرەیە لە ماوەیەی چەند هەفتەیەکدا لە میسر ڕوودەدات.

لەو بارەیەوە میدیاکانی نێوخۆی میسری ڕایگەیاند کە کچە هەرزەکارەکە بە ناوی هایدی تەمەن 15 ساڵ، لە سەرەتای ئەم مانگە خۆی کوشتووە.

جێی ئاماژەیە ڕووداوی خۆکوشتنی هایدی، ڕووداوی بەسەنت خالیدی تەمەن 17 ساڵانی زیندووکردەوە، بەسەنت کچە هەرزەکارێکی دانیشتووی باکووری میسر بوو و لە مانگی 12 ی ساڵی ڕابردوودا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەوەش بەهۆی بارودۆخێکی هاوشێوەی هایدی، کە ڕووداوەکە هاوسۆزی و توڕەیی لە میسر لێکەوتەوە.

لە ڕاگەێندراوێکدا ئۆفیسی داواکاری گشتی میسری گوتی هایدی ئەو کچە هەرزەکارەی خۆی کوشت ڕووبەڕووی هەڕەشە لێکردن ببۆوە، ئەوەش بە بەکارهێنانی وێنەی نەشیاوی جەستەی هایدی دوای دەستکاریکردنیان و ترساندنی ئەو کچە هەرزەکارە بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی.

XS
SM
MD
LG