لە دەمێکدا بەڵگەیەکی زۆر نهێنی لە نێو کۆبوونەوەی نێوخۆیی ڕژیم سەبارەت بە نیگەرانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە دۆخی وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، لە هەمانکاتیشدا خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان لە سەرانسەری ئێراندا هەر بەردەوامن.
میوانی بەرنامەی ڕوانگە، خالید محەمەد زادە، رۆژنامەنووس پێیوایە خۆپیشاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا نیشانەی ئەوەیە کە "خواستی ئەم کۆمەڵگایە، هیچی بەدی نەهاتوون" کە یەکێک لە ئەو توێژانەی بەشدار مامۆستایانی قوتابخانەکانن.
هەروەها ئەو دەشڵێت نەک تەنها خواستەکانی ئەم کۆمەڵگایە جێبەجێ نەکراون بەڵکوو لە گەڵیک قوناغیشدا سەرکوت دەکرێن، پشتگوێ دەخرێن، بەڵام ئەم خواستانە لە پەرەسەندندان و ئەوە دەگەیەنێت کە "کۆمەڵگاکە زیندووە" سەرەرای ئەوەی سەرکوتکردن و توقاندن لە ئارادا هەبووە.
محەمەد زادە شیدەکاتەوە کە "یەکێک لە جیاوازییە ریشەیی و ئەسڵی خۆپێشاندانەکانی کوردستان لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی شارەکانی دیکەی ئێران هەڵگرتنی خواستی نەتەوەیی – کولتوری لە رۆژهەڵاتی کوردستانە" و یەکێک لەوانەش خواستی خوێندن بە زمانی زگماکییە.
سەبارەت بە تایبەتمەندی داخوازییەکان، ئەو رۆژنامەنووسە پێی وایە " زۆر گرنگە بۆ کۆمەڵگایەک کە مامۆستایان هەڵگری ئەو داخوازییانەبن، کە هەتا دوێنی چالاکوانانی مەدەنی بانگەوازییان بۆ دەکردن.