Accessibility links

ئەمباری تۆو لە جەمسەری باکوور جۆری نایاب بۆ پاراستنی وەردەگرێت


ئۆسلۆ – ئەمابری هەڵگرتنی تۆو بۆ پاراستن لە چەنگ و نەخۆشی و ڕوداوی سروشتی ‌کە لە چیایەکەدایە لە جەمسەری باکوور، جۆری نوێی پێگەیشت، بە پرۆسەیەکی گواستنەوە لەو ئەمبارەی یەکەم جار بۆ ئەو مەبەستە دروستکرا بوو دواتر بەهۆی جەنگەوە داخرا.

ئەمباری جیهانی سڤالبارد بۆ تۆو کە دەکەوێتە دورگەی سپیترسبیرجین لە نێوان نیوە ڕێگای خاکی سەرەکی نەرویج و جەمسەری باکوور تانها چەند کەڕەتیک لە ساڵێکدا دەکرێتەوە، بۆ ڕێگریگرتن لە بەرکەوتنی هەوای دەرەوە بەو ئامبارە و تۆوەکان.

تۆوەکانی بۆی گوازراونەتەوە لە وڵاتانی سودان و ئۆگەندا و نیوزیلەنداو ئەڵمانیا و لوبنانەوەیە، جۆرەکانی گەنمەشامی باریک و گەنم و دەخنی سودانی وەک پشتیوانیەک بۆ ئەو جۆرانەی پێشتر هەڵگیراون.

ناوەندی توێژینەوە کشتوکاڵیە نێودەوڵەتیەکان لە ناوچە ووشکەکاندا ئەوەی ناسراوە بە (ئیکاردا) و لە ساڵی 2012 بەهۆی چەنگەوە لە سوریادا بنکە سەرەکیەکی لە حەلەبەوە بۆ بەیروت گواستەوە، بە نزیگەی 8 هەزار جۆر بەشدار بوە.

یەکەم کەڕەت ئیکاردا لە ساڵی 2015دا تۆوەکانی لە ئەمبار دەرکرد، بەهۆی زیان پێکەوتنی بەهۆی چەنگەوە، دواتر لەساڵانی 2017 و 2019 بۆ بنیاتنانەوەی گروپە تایبەتەکەی لە لوبنان و مەغریبن کۆی کردنەوە.

وەزیری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی نەرویج ئان بیات تڤینیریم ووتی "لە ڕاستیدا گرووپێک تۆو لە کاتی جەنگی ناوخۆی سوریادا فەوتان، دوبارە بە ڕێگایەکی ڕێکخراوە کۆکرانەوە و دەردەخات ئەمبارەکە بەردەوامیی بوونی خۆراکی ئیستا و داهاتوو، هەروەها بە ئاسایشی خۆراکی خۆجەیی دڵنیابوون دەبەخشێت.

ئامبارە سەرەکیەکی زیاتر لە 1.1 ملیۆن تۆوی نزیکەی 6 هەزار جۆری ڕوەک لە 89 ئەمباری تۆوی جیهانەوە پێی گەیشتوە، وەک پشتیوانیەکی یەدەک کاردەکات بۆ ئەوانەی ڕوەک بەخێو دەکەن بۆ پەرەپێدان بە جۆری نوێ لە بەروبووم.

جیهان ڕاهاتوە بە چاندنی زیاتر لە 6 هەزار جۆری ڕوەکی جیاواز، بەڵام شارەزایانی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵین ئێمە لە ئیستادا نزیکەی 40٪ی کالۆری لە 3 بەرهەمی سەرەکیەوە وەردەگرین، لە گەنمەشامی و گەنم و برنج، بەردەوامی خۆراکیش ئەگەری مەترسی نەمانی لەسەرە ئەگەر کەش و هەوا بوە هۆکاری نەبوونی بەرهەمیان.

کۆمەڵەی پارێزگاری ژینگە: دەبێت جیهان بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی پلاستیک لە ئۆقیانوسەکاندا پێکەوە کار بکات

گروپی پارێزگاری لە ژینگە و ژیانی کێوی WWF ڕایگەیاند ئەو بەرهەمانەی پلاستیک کە گەشتوونەتە ئۆقیانوسەکان، بۆ بچووکترین گیاندار تا دەگاتە نەهەنگە گەورەکان زیانی هەیە، داوا دەکات هەوڵی زیاتر و دەستبەجێ بدرێت بۆ دانانی پەیمانێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پلاستیک.

پارچەی پلاستیک گەشتۆتە دورترین و خاوێنترین جێگا لە سەر هەسارەکە، لە ناو بەستەلەکی جەمسەری باکوردا دۆزراونەتەوە و لە ناو گەدەی ماسیدا لە قوڵایی ئۆقیانوسدا لە کەلێنی ماریانا لەنزیک دورگەی گوام.

هیچ ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەری کێشەکە نیە، هەرچەندە پێشبینی دەکرێت لەم مانگەدا نوێنەران لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە لە نەیروبی بەشداربن و ووتوێژ دەربارەی پەیمانی پلاستیک لە جیهاندا بەریوە بچێت.

سنوقی جیهانی سروشەت هەوڵ دەدات پرسی کارکردن لەسەر ئەم بابەتە لە دواڕاپۆرتیدا دەرخات، ئەوەی زیاتر لە 2 هەزار توێژینەوەی جیاواز دەربارەی کاریگەری بیسبوونی پلاستیک لەسەر ئۆقیانوسەکان و هەمەجۆرەی باێۆلۆجی و سیستەمی ژینگەی دەریا هەیە.

ڕاپۆرتەکە دانی بەوەدا ناوە بەڵگەی پێویست نیە بۆ خەمڵاندنی ئەگەری کاریگەریەکانی لە سەر مرۆڤایەتی. بەڵام بۆی دەرکەوتوە ئەو پێکهاتانەی لە خەڵوزی بەردین بەرهەم دێت "گەشتۆتە هەموو بەشەکانی ئۆقیانوسەکان، لە سەر ئاو تا قووڵایی بنی ئۆقیانوسەکان، لە هەردوو جەمسەر تا کەنارەکان لە دوەرگە دوورەکان، گیاندارانی گرتۆتەوە لە بچووکترین تا دەگاتە گەورەترین نەهەنگ.

ڕاپۆرتی سنوقی جیهانی سروشت دەڵێت هەندێک توێژینەوە مەزەندە دەکات و دەڵێت لە نێوان 19 بۆ 23 ملێۆن تەن لە پاشماوەی پلاستیک لە ڕێرەوە ئاویەکاندا ساڵانە بڵاو دەبێتەوە.

پلاستیک کە بۆ یەک کەڕەت بەکاردێت بەو بڕە زۆرە، زیاتر لە 60٪ی ژینگەی بیسکردوە و بڵاو بۆتەوە هەرچەندە زۆرن ئەو وڵاتانەی لەسەر قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی کار دەکەن.

ئیریک لیدینبرگ، بەڕێوەبەرەی سیاسەتی پلاستیک لە سنوقی جیهانی سروشت ووتی "لە زۆر لە جێگاکان ئیمە دەگەینە ئەو ئاستەی دناراوە بۆ تێربوون و دەبێتە مەترسی گەورە بۆ سیستەمی ژینگەی دەریا ". ووتیشی "لە هەندێک جێگا مەترسی داڕمانی سیستەمی ژینگە هەیە."

زۆر کەس وێنەی ئەو باڵندانەی دیوە بە پارچە پلاستیک خنکاوە، یاخود کیسەڵ لە تۆڕی فڕێدراوی پلاستیکەوە ئاڵاوە، بەڵام ووتی مەترسیەکە لەڕێگای توۆڕی خۆراکی دەریاوە بەتەواوەتی بڵاودەبێتەوە. سەرباری ئەمەش ووتی "تەنها کاریگەری لەسەر نەهەنگ و سەگی دەریا و کیسەڵ نیە، بەڵکوو کاریگەری لەسەر ژمارەی ماسی و گیانداری دەریا هەیە کە سەرچاوی خۆراکی مرۆڤن".

لە یەک توێژینەوەدا لە ساڵی 2021، ، لە کۆی 555 جۆرە تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە دەرکەوت 386 جۆری ماسی پلاستیکیان خواردوە.

لە توێژینەوەیەکی جیاوازدا لە سەر جۆرە سەرەکیەکان بۆ بازرگانی راودەکرین دەرکەوتوە دەگاتە 30٪ی ئەو ماسیانەی بۆ پشکنین گیراون پارچەی پلاستیک لە گەدە و ڕیخۆڵەیاندا هەبوە.

بە چوونی پلاستیک بۆ ناو ئاو، لەیەک جیا و شی دەبێتەوە تا دەگاتە پارچەی بچووک بە ئاستی نانۆ کە بەچاو نابینرێت. بۆیە ئەگەرچیش بیسبوونی پلاستیک بەتەواوەتی ڕاگیرێت، ئەوا قەبارەی ئەو پارچە بچووکانە لە ئۆقیانوسەکاندا لەوانەیە تا ساڵی 2050 زیاتربێت.

بەڵام بەرهەمهێنانی پلاستیک تادێت لە بەرزبوونەوەدایە، بە پێی پێشبینیەکانی سنوقی جیهانی سروشت ئەگەری هەیە بەهاتنی ساڵی 2040 ببێتە 2 ئەوەندە و پێشبینی دەکرێت بیسبوونی پلاستیک لە ئۆقیانوسەکاندا 3 ئەوەندە بەهاتنی هەمان کات زیاتر بێت.

لیندیبرگ دۆخەکە بە قەیرانی کەش و تێگەیشتنی هاوشێە دەکات، کە باڵانسی کاربۆن دەستنیشان دەکات و کەمترین بڕی دووهەم ئۆکسیدی کاربون دیاری دەکات کە دەبێت بچیتە بەرگی هەواوە، بەر لەوەی پلەی گەرمای جیهان لە ئاستی ئاسایی تێپەڕێت.

لەمبارەیەوە ووتی " لە ڕاستیدا سنورێک بۆ بڕی بیسبوونی پلاستیک هەیە کە سیستەمی ژینگەکانی دەریا دەتوانن لەخۆی بگرن."

ڕێکخراوی پارێزگاری لە ژینگە دەڵیت لە زۆری بەشی جیهاندا ورەدیلەی پلاستیک گەشتۆتە ئاستی مەترسیدار، بەتایبەتی لە دەریای ناوەڕاستدا و دەریای زەرد و دەریای ڕۆژهەڵاتی چین (لەنێوان چینو تایوان و نیمچە دوەرگەی کوریا)، هەروەها لە بەستەڵەکی دەریا لە جەمسەری باکوور.

لیدبنبرگ ووتی "پێویستە بە شێوەیەک مامەڵی لەگەڵ بکەین کە سیستەمێکی نەگۆڕە، پلاستیک تێیدا ناتوێتەوە، لەبەر ئەم هۆکارە بێویستە بەگەینە سفر پرژبوونەوە و پیسبون بەزووترین کات".

سنوقی جیهانی سروشت بانگهێشت بۆ ووتوێژ دەکات بەئامانجی دارشتنی ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی دەربارەی پلاستیک لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ژینگە، لە 28 مانگی 2 تا 2ی مانگی 3 لە نەیروبی.

هەچ ڕێکەوتنێکیش بەدەست بێت دەبێت پێوانەی بەرهەم هینانی پلاستیکی جیهانی دانێت و چۆنێتی دوبارە بەکارهێناوەی .

لیدنبرگ ووتی "هەوڵی پاکردنەوەی ئۆقیانوسەکان سەختە و تێچوونی زۆرە، بە هەموو پێونەکان بیسنەبوونی ژینگە لە پێشتر دیت.

بەهۆی شەپۆلێکی کەهرۆماگناتیکی زەویەوە کۆمەڵێک سەتەلایتی سپەیس ئێکس بەرەو زەوی لە خولگە دەردەچن

کپمپانیای سپەیس ئێکس ووتی شەپۆلێکی کەهرۆمەگناتیکی زەوی 40 ستەلایتی خستۆتە خوارەوە ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو هەڵداران وەک بەشیک لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگای سەتەلایتەوە بەناوی ستارلینک.

لە بڵاوکراەویەکدا لە سەر پێگەی کۆمپانیاکە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە، کۆمپانیاکەی وڵایی تایبەت بە سەتەلایت ووتی کۆی گشتی 49 سەتەلایت بوە لە جۆری ستارلینک لە ناوەندی کەنەدیەوە بۆ واڵایی هەڵدران و لە خوڵکەی بۆی دانرابوو لە بەرزیی 20 کیلۆمەتر بڵاوکرانەوە.

کۆمپانیاکە ڕونیکردەوە ستەلایتەکانی لە خولگەی نزمدا بڵاو دەکاتەوە بە جۆرێک ئەگەر لە کاتێکدا کێشانەوەی سەراتایی سیستمەکە کار نەکات، بتوانرێت دەستبەچێ و بەسەلامتی لە خولگەیان دەرکرێن لە ڕێگای ئاراستەکردنیان بۆ خوارەوە بەرەوە بەرگی هەوا.

بەڵام سپەیس ئێکس دەڵێت سەتەلایتەکانی بەشێوەیەکی گەورە شەپۆلی مەگناتیکی زەوی کاریگەری تێکردوون.

ناوەندی پێشبینی کەشی واڵایی سەربە بەرێوبەرایەتی نیشتمانی ئۆقیانووسەکان و بەرگی هەوا ANOA بڵاوی کردەوە لە چ کاتێکدا چالاکی شەپۆلی مەگناتیکی زەوی ڕوو دەدات و دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.

کۆمپانیاکە ووتی شەپۆلەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەرگی هەوا و بەرزبوونەوەی چڕیی لە بەرزییدا کە سەتەلایتەکان تێدا بڵاوکراونەتەوە، ڕاپۆرتی سپەیس ئیکس ئاماژەی بەوەداوە خوێندنەوەی سیستەمی جی پی ئێسی جیهانی لەسەر سەتەلایتەکان ئاماژە دەدەن شەپۆلەکە زیاتر لە ئاسایی ڕاکێشانی بەرگی هەوای بەڕێژەی 50٪ بەرزکردۆتەوە.

تیمی کۆنترۆل سپەیس ئێکس لە زەویەوە ستەلایتەکانی خستوەتە دۆخی پارێزراوەوە و گۆڕینی شێوەی فڕینیان بۆ کەمکردنەوەی ڕاکێشانیان بۆ پارێزگاریان لە کاریگەری شەپۆلەکە".

کۆمپانیاکە دەڵێت شیکردنەوەی سەرەتایی دەردەخات ڕاکێشانی زیاتر لە خولگەی نزمدا ڕێگربووە سەتەلایتەکان لە دۆخی پارێزراودا بمێننەوە و لە سەرکەوتنەوەدا بۆ خولگەی مەبەست شکستیان هێناوە . ووتیشی 40 سەتەلایەتەکە دەچنە بەرگی هەوا و ڕەنگە ئیستا لەوێ بن.

کۆمپانیاکە دەڵێت ستەلایتەکان بۆ پێکدادان لەگەڵ ستەلایتی‌دیکە مترسینین، بەشێوەیەک دروستکراون لەگەڵ چوونیان بۆ بەرگی هەوا هەڵدەوەشێن و پێشبینی دەکرێت هیچ پارچەیەک نەکەوێتە سەر زەوی.

سپەیس ئێکس نزیکەی 2 هەزار ستەلایتی گەیاندۆتە خولگە وەک بەشیک لە پرۆژەی تۆڕی رەخساندنی ئینتەرنێتی خێرا بۆ بەکارهێنەرانی لە هەمو جیهاندا. پێشبینی دەکرێت خزمەتگوزاریەکە لە باکوری وڵاتیەکگرتوەکان و کەنەدا دواتر لە ئەمساڵدا دەستپێبکات.

XS
SM
MD
LG