Accessibility links

کچە وەرزشوانێکی ڕووسیایی دوابەدوای تومەتبارکردنی بە بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش دەگەڕێتەوە بۆ پێشبڕکێکانی بەیژینگ 


کامیلا ڤالێیڤای ڕووسیایی بەشداری کرد لە یەکەم خولی ڕۆژی سێشەممەی پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵی ژنان، ڕۆژێک دوای ئەوەی کە ڕێگەی پێدرا بەردەوام بێت لە بەشداریکردن لە ئۆڵمپیادی زستانەی بەیژینگ سەرەڕای ئەوەی کە ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی ئەرێنی بوو کە ماددەیەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

دادگای ناوبژیوانی وەرزشی کە بە CAS ناسراوە ڕایگەیاند کە وەرزشوانی خلیسکێنەی سەر سەهۆڵ کە تەمەنی 15 ساڵە دەتوانێت بەشداریبکات لە پێشبڕکێکەدا، چونکە لەبەرئەوە نەبووە کە تەمنی مناڵە و پابەند بووە بە یاسا و ڕێسای جیاوازەوە بە بەراورد بە وەرزشەوانە پێگەیشتووەکان، بەڵکو دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکەی ڤالێیڤا ئەرێنی بووە کە دەرمانی دڵی بەکارهێناوە لەکاتێکدا ئەو دەرمانە لەلایەن ئاژانسی جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخشەوە قەدەغەکراوە؛ چونکە دەتوانێت ڕادەی خۆڕاگری زیاتر بکات.

ڤالێیڤا یارمەتی لێژنەی ئۆلۆمپیای ڕووسیای دا کە مەدالیای زێڕی هەفتەی ڕابردوو لە پێشبڕکێی خلیسکێنەی سەهۆڵ بۆ تیمەکە بباتەوە، کە دڵخوازی تیمەکە بوو بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی تاکەکەسی. بەڵام ئابڕووچوونەکە وای لە لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی کرد کە ئاهەنگی فەرمی بەخشینی مەدالیایەکە بۆ تیمی ڕووسیا دوابخات تا لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدرێت و لیژنەکە رایگەیاند ئەگەر ڤالێیڤا مەدالیایەک لە پێشبڕکێی تاکەکەسیدا بەدەستبهێنێت کەواتە ئەمە پشتڕاست دەبێتەوە.

بەرپرسێکی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ڤالێیڤا بە لیژنەکەی وتووە کە تاقیکردنەوە ئەرێنییەکەی لەوانەیە بەهۆی تێکەڵبوونی دەرمانەکانیەوە بوو بێت لەگەڵ دەرمانی باپیریدا.

بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی وەرزشی کاریکردە سەر ئەوەی کە ڕێگەدان بە بەردەوامبوونی ڤالێیڤا بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکانی بەیژینگ ڕەخنەی توندی لێبگیرێت لە دوای ئەو ئابڕووچوونەی هەڵمەتی بەکارهێنانی ماددەی وزەبەخش کە ڕووسیا لە ئۆڵمپیادی زستانەی سوچی 2014 پەیڕەوی کردبوو.

یەکێک لەو ڕەخنانەی کە ئاراستەکراوەکان لەلایەن شاکاریی ڕیچاردسنی ڕاکابەری ئەمریکییەوە بووە کە لە ئۆڵمپیادی هاوینەی ساڵی ڕابردوو لە تۆکیۆ نەهێڵڕا بەشداری بکات، دوابەدوای ئەوەی تاقیکردنەوەکەی ئەرێنی دەرچوو کە ماروانای بەکارهێنابوو. لەکاتێکدا ئاژانسی جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی ماددە وزەبەخشەکان بە ماددەیەکی وزەبەخش داینانێن. ڕیچاردسن لە تویتێکدا کە ڕۆژی دووشەممە لە هەژماری خۆی بڵاویکردۆتەوە، دۆخی ڤالێیڤای بەراورد کردووە و دەڵێت "تاکە جیاوازیەک کە من دەبینم ئەوەیە کە من خانمێکی ڕەش پێستی گەنجم."

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

XS
SM
MD
LG