دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به ناده‌ستوورى داده‌نێت، ئەم بڕیارەی دادگای عێراق کاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر ئاستی باڵا و شەقامی کوردی هەرێمی کوردستانی بە دوای خوی‌دا هێنا، فەرمانبەرێک ئاشکرای دەکات کە جارێکی تر پاشەکەوتی مووچە دروست دەبێتەوە.
بیلال بارزان کە فەرمانبەرێکە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" گرفتەکە بۆ فەرمانبەران ئەوەیە دووبارە بژێوی ژیانیان قورس‌تر دەبێت چونکە موچەکەیان پاشەکەوت دەکرێت، بۆیە داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەم کە رێککەوتنێک بکات بۆ ئەوەی ئەو کێشە و گرفتانەی چەند ساڵەی فەرمانبەران کۆتایی پێ بهێنرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ بدۆزرێتەوە."
سەبور زیارەتی کاسبکارێکە لە بارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی" ئیشەکە سیاسیە بڕیارەکە بۆ بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستانە و نەوت و پارەی ئاو و کارەباشیان ڕادەست بکەین هەر ڕازی نابن، ئێمە لە دەرەوەی دەستوور بەهیچ ڕازی نین."
دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا لە بارەی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ڕای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان وەربگرێت بەڵام ئامادەنەبوون لە ئێستادا لێدوان بدەن، بەشێک لە پسپۆر و شاڕەزایانی یاساییش پێیانوایە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق یەکلاکەرەوەیە و قابیلی تانە لێدانیشیان نییە. لەبارەی یاسایی و دەستوری بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەمەڕ نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
پارێزەر کرێکار ئەمین بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت" بڕیارێکی بنبڕە، واتە دەبێت جێبەجێ بکرێت و دادگای فیدراڵیش کۆمەڵێک یاساناس و خاوەن ئەزموونی باشی تێدایە و دەستوور و یاساکان لەبەرچاویانە، ئەو بڕیارانەی کە دەریان کردووە لە ڕووی یاساییەوە، یاساییە چونکە بەپێی دەستووری عێراقی نەوت موڵکە بۆ گەلی عێراقی، ئەگەر پرسیارێک لە خۆمان بکەین ئایا نەوت لە هەرێمی کوردستان وەکو موڵکێک بۆ گەلی عێراقی و کوردستان جێبەجێکراوە؟ پێموایە کۆی پڕۆسەکە ناشەفافە و لە بەرژەوەندی خەڵکدا نەبووە و لەسەر فرۆشتنی نەوتەکە قەرزداریش بووینەتەوە ئیتر بەرگێکی نایاسایی دەپپشێت."
لە لایەکی ترەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرایکرد ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدرالى پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، و له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌دا بكرێت و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى كه زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق به‌گشتى ده‌گه‌يه‌نێت.
لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدا هاتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت تەواوی بەرهەمە نەوتیـیەکانی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی عێراق بکات، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە بارودۆخی سیاسی و ژینگەی عێراق بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیا گەورەکانی جیهانی گونجاو نییە.
دکتۆر هەڤاڵ سەدیق بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" بارودۆخی سیاسی عێراق ئارام نییە و بابەتی گەندەڵی لە حکومەتی عێراقدا زۆرە بۆیە بارۆدۆخ یان ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراقدا گونجاو نییە بۆ وەبەرهێنان بەشێوەیەکی گشتی، پێویستە وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا گەورە و ناسراوەکانی جیهانی سیکتەری نەوت و گاز ئەنجام بدەن چونکە وەبەرهێنەر و کۆمپانیا نێوخۆییەکانمان ئەو توانایەیان نییە کە بتوانن وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بکەن."
په‌رله‌مانی كوردستانی عێراقیش بەیاننامەیەکی سەبارەت به بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ده‌ستووری عێراق له مادده‌ی (١١٠)دا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رێوه‌بردنی سامانه سرووشتيیه‌كان له نێویاندا نه‌وت و گازی به ده‌سه‌ڵاتی حه‌صريی حكومه‌تی فیدراڵيی دانه‌ناوه. بەڵكو مادده‌ی (١١٢/ برگه‌ی یه‌كه‌م)ی ده‌ستوور جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌رێوه‌بردنی نه‌وت و گاز له ده‌سه‌ڵاته هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كانن كه تایبه‌ته به به‌رێوه‌بردنی ئه‌و كێڵگانه‌ی پێش نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له ساڵی ٢٠٠٥ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌ڕێوه براون.