دادگای فیدڕاڵی عێراق رۆژی سێشەممە بڕیاریدا کە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان نادەستورییە، هەروەها بڕیارەکە دەڵێت دادگای فیدڕاڵی، حکومەتی هەرێم ناچار دەکات نەوت ڕادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات.
ئەم بڕیارە کاردانەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا گوتی بواری نەوت و گاز تایبەت نیە بە حکومەتی فیدراڵی عێراق.
هەروەها گوتەبێژی هەرێمی کوردستان جوتیار عادل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت بڕیاری دادگای فیدراڵ لەگەڵ سیستەمی فیدڕاڵی عێراقدا ناگونجێت.
لەلایەی ترەوە بڕیارەکە لە لایەن شیعەکانەوە پشتگیری لێ دەکرێت، ئایا ئەم بڕیارە چ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و تا چەند بڕیارەکە سیاسیە؟ ئایا کورد چۆن دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت؟
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم باباتە و وەڵامی ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکە، بەرنامەی تیرێژ میوانداری بەرێز ڕێبین فەتاح نوسەر و توێژەری بوارەکانی نەوت و گازی کردووە.
بۆ درێژەی بەرنامەکە کرتە لەم فایلە دەنگیەی خوارەوە بکە