Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت گفتوگۆکانی ئەمەریکا و تورکیا لەسەر ئێف16کان بە باشی بەڕێوە دەچن


میدیاکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت، گفتوگۆکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر نوێکردنەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێف-16 بە باشی بەڕێوە دەچێت.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا گرژی تێکەوت، لەسەر ئەو کێشانەی کە بریتین لە کڕینی سیستمی موشەکی ئێس-400ی ڕووسی کە بووە هۆی سزاکانی ئەمەریکا.

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی گەشتێکدا بۆ ئافریکا بە پەیامنێرانی گوت کە قەیرانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا پێویستی کڕینی ئێس-400ی نیشانداوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییە ئاسایشییەکانی ناوچەکە.

پێشتر ئەنقەرە داوای زیاتر لە 100 فڕۆکەی ئێف-35ی ئەمەریکای کردبوو، بەڵام واشنتۆن، تورکیای لە بەرنامەکە دوورخستەوە، پاش ئەوەی ئێس-400ەکانی لە ڕووسیا کڕی، تورکیا ئەو هەنگاوەی بە ناڕەوا ناوبرد و داوای قەرەبووکردنەوەی کرد بە بڕی 1.4 بلیۆن دۆلار.

ئەردۆغان گوتی دەبێت ئەو پارەیە بۆ دارایی هەندێک لە داواکارییەکانی تورکیا بەکار بهێنرێت بۆ کڕینی 40 ئێف-16 و نزیکەی 80 کیتی نوێکردنەوە.

سەرۆک جۆو بایدن گوتی داواکاری ئێف-16 پێویستە بە پرۆسەیەکدا تێپەڕێت لە ئەمەریکا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG