Accessibility links

بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا دارایی سێ بانکی ڕووسیا بە سەرمایەی 70 ملیار دۆلار سڕ دەکات


دەلیپ سینگ جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئابووری، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی کۆشکی سپیدا گوتی ئەمەریکا لە دڕێژەی سەپاندنی سزاکانی بۆ سەر رووسیا بە هۆی داگیرکرکردنی ئۆکرانیاوە، سەرمایەی سێ بانکی دیکەی رووسیای بە کۆی 70 ملیار دۆلار سڕ دەکات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش بەڕێوەبەرانی هەندێک لە بانکە ڕووسیەکان سزادرابوون.

سینگ هەروەها ئاماژەی بە دۆخی ئابووری لەرزۆکی ڕووسیا کرد و گوتی لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا دراو و هەروەها بازاڕی سەرهم و سەندەی ئەو وڵاتە زۆرتر بەهایان دابەزیوە.

ئەو هەروەها جەختیشی کردەوە لەوەی هەموو بژاردەکان بۆ سزادانی رووسیا لەسەر مێزدان و ئەگەری جیاکردنەوەی ڕووسیای لەسیستمی جیهانی سویفت ڕەتنەکردوە و گوتی سزا داراییەکانی ئەمەریکا تەنها بەشێکی بچووکن لە وەڵامەکانمان بۆ داگیرکاری ڕووسیا.

پوتین ڕۆژی پێنجشەممە فەرمانی داگیرکردنی ئۆکرانیای دا و جۆو بایدنیش لە کاردانەوەی داگیرکردنی ئۆکراینا لە لایەن رووسیاوە گوتی پۆتین دەستدرێژی کردوە و جەنگی هەڵبژاردووە و ئەمەش زۆر لەسەر ڕووسیا دەکەوێت.

سەرۆک بایدن ڕۆژی پێنجشەممە لە دژی داگیرکاری ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە هاوکاتی سزا ئابورییە قورسەکان، فەرمانی ناردنی هەزاران سەربازی زیاتری بۆ ئەڵمانیا دەرکرد و ڕایگەیاند ئەمەریکا بەرامبەر ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی ڕووسیا دەوەستێت.

بایدن هەروەها دانی بەوەدانا کە داگیرکردنەکە و هەوڵەکان لە دژی پوتن تێچووی بۆ ئەمەریکیەکان دەبێت، بەڵام گوتیشی کێشەی ئابووری کە لەوانەیە بەرزبوونەوەی نرخی وزەی بەدوادابێت، کورتخایانە و زۆر درێژە ناکێشێت.

بایدن لەبارەی رووسیاشەوە گوتی "پوتن دەیەوێت ئێرادەی ڕۆژئاوا تاقیبکاتەوە و بزانێت ئێمە پێکەوەین یان نا، بەڵام ئێمە پێکەوین."

XS
SM
MD
LG