کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران فیلیپۆ گراندی دەڵێت زیاتر لە 150 هەزار ئۆکرانی لە ئێستادا چوونەتە نێو سنووری وڵاتانی دراوسێوە.
گراندی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " زیاتر لە 150 هەزار پەنابەری ئۆکرانی لە ئێستادا چوونەتە نێو وڵاتانی دراوسێوە، نیوەی بۆ پۆڵەندا، بەشێکی زۆریش بۆ هەنگاریا، مۆلدۆڤا، ڕۆمانیا و وڵاتانی تر. ئاوارەی ناوخۆش لە ئۆکرانیا لە زیادبووندایە بەڵام بەهۆی بارودۆخی لەشکری لە وڵاتەکە سەختە ژمارەکە مەزەندە بکرێت و هاوکاری دابین بکرێت."