Accessibility links

کۆنترین پەیکەری بەرد لە جیهاندا لە ئوردن دەدۆزرێتەوە


عەمان، ئوردن- زاناکانی شوێنەوارە دێرینەکان لە بیابانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن پێگەیەکی گردبوونەوەیان دۆزیوەتەوە تەمەنی 9 هەزار ساڵە. کۆنترین و گەورەترین کۆمەڵگای مڕۆڤایەتیە تائیستا زانراوە، لەسەردەمەی بەردینی نوێدا کۆمەڵگای ڕاوکردن بوە.

شارەزایان دەڵین ئەمە نیشانەیە بۆ کۆنترین شارستانیەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە کاتێکدا زۆر لە پێشترە لەوەی بڕوا هەبوو دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی شوێنەواری ئوردن بەمدوایانە ڕایگەیاند پەیکری گەورەی مرۆڤ لە بەرد دۆزراوەتەوە، بڕوایەک هەیە تائیستا کۆنترین بۆ 9 هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە لە ناوچەی بیابانی (جەبەل الخشبیە) لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئوردن.

زانای تایبەت بە شوێنەوار لە ئوردن وائل ئەبو عەزیزە بۆ ڕۆژنامەوانان ووتی "ئەمە کۆنترین پەیکەری گەورەی مرۆڤە تائیستا دۆزراوەتەوە". ووتیشی "ڕاوچەیەکان لە سەردەمی بەردینی نوێدا ئەوانەی بەر 9 هەزار ساڵ ژیاون چاڵی گەورەی بەردیان بە کارهیناوە بۆ ڕاوکردنی ئاژەڵە کێویەکان بە کۆمەڵ. هەروەها یەکێک لە خانوەکان بڕوایەک هەیە جێگایەکی پیرۆز بوە، کەرەستەی تێدایە پەیوەندی بە رێوورەسمی ئاینیەوە هەیە.

لە لێدوانێکدا لەسەر دۆزینەوەکە زانای شوێنەوار پێرس پاوڵ کریسمان لە ناوەندی ئەمریکا بۆ توێژینەوە لە عەمان، ووتی "ئەگەری هەیە کۆنترین بێت لەو پەیکەرانەی هاوشێوەن و لە ئوردن هەن و ناسراون بە پیکەرەکانی عەین غەزال.

کریسمان ووتیشی "بەدڵنیا‌ییەوە گومان نیە ئەوم دۆزینەوەیە گرنگە، پەیکەرەکانی عەین غەزال بە کۆنترین و گرنگترین پەیکەری مرۆڤایەتی دادەنرێن، ئەگەریش هەیە ئەمانە کەمێک لەوان کۆنتربێت".

تیمی زاناکانی شوێنەوارناسی نێودەوڵەتی لە نیوانیاندا لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاوە دەڵێن دۆزینەوەکان دەردەخات چۆن کۆمەڵگای ڕاو لە سەردەمی بەردینی نوێدا، بەر لە ئاشوریە پێشکەوتوەکان لە عێراق بە هەزاران ساڵ کەمتر پیشکەوتووبون بەڵام نیشانەی سەرتای شارستانیان جێماوە.

هەروەها لە پێگەکەدا یاری منداڵان دۆزراوەتەوە ئەو راوچیانە دروستیان کردوە، دەمووچاوی مرۆڤیان لەسەر بەرد هەڵکەندوە لەنێوان گەشتەکانیان بۆ ڕاوکردن لە بیابانی ئەو ناوچەیەدا.

کریسمان ووتی "ئەمە بەڵگەی یەکلاکەرەوەیە لەسەر چالاکی ئاڵۆز لە مێژوی کارکردنی ڕێکخراو لە سەر ئاستێکدا لەهەموو جێگایەک بەدی ناکرێت لەو سەروەختەدا، ئەمە جۆرێکە لە سەرەتای شارەستانی لە ئەمرۆدا هەمانە.

زاناکانی شوینەوار ووتیان ئەوم دۆزینەوەیە سەرەکیە ، لەوانەیە تێگەیشتنمان بۆ شارستانی مرۆڤایەتی سەرەتا لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا بگۆڕێت.

ناوچەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئیلیکتریک بە بای دەریا لە ئەمریکا تەرخان دەکرێت

واشنتن – ڕۆژی 4شەممەی رابردوو حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا گەورەترین مەزادی پەرەسەندنی دەریای خستە ڕوو.

نوسینگەی فیدراڵی بۆ بەرێوبەرایەتی وزەی ئۆقیانووسەکان ووتی ناوچەکەی تەرخان کراوە 197 هەزار هیکتارە لە ناوچەی (نیویۆرک بەیت) کە تەنکاوێکە لە نێوان کەناری لۆنگ ئایلاند لە وڵایەتی نیویۆرک و ولایەتی نیوجێرسی و ڕکەبەریی لە مەزادەکەدا نرخی پێوانەی تۆمارکەدوە.

فرێد زالکمان بەرێوەبەری هەوپەیمانی نیویۆرک بۆ بای دەریا ووتی "ئەم مەزادەی ئەمرۆ گەواهیە لەسەر گرنگی بازاری ئەمریکا".

دوو ناوچەی بچووکی بای دەریا لە وڵاتیەکگرتوەکان هەن، لە بەرامبەر کەناری ولایەتی ڕۆد ئایلاند و ڤیرجینیا. بەمداوایانە ڕەزامەندی لەسەر 2 پرۆژەی بازرگانی‌دیکە دران بۆ پەرەپێدان.

زالکمان ووتی "لە ڕاستیدا ئێمە لە سەرەتای پرۆسەکەداین، بەهیواین ئەو زانیارایانەی لە ئەوروپا بەدەست هاتوە لە سوود وەرگرتن لە پاشەکەوتی تێچوون و دەستکەوت بەدەستبێنین".

کاربەدەستان دەڵین تۆرباینەکانی دانراوە بە گریبەستی 6 گرووپە، ڕۆژی 4 شەممە خرانە مەزادەوە، ئەمەش یەکەم مەزادە لە سەروەختی بەرێوبەرایەتی سەرۆک جۆ بەیدندا ئەنجام دەدرێت، لەوانیە لە کۆتایی‌دا وزە بۆ نزیکەی 2 ملێۆن خانووبەرە دابین بکات.

داواکانی پێشکەش کران گەشتە 1.5 ملیار دۆلار . یەکێک لە ناوچەکان بە پانتایی 51 هەزار هیکتار لە دوریی 50 کیلۆمەتر لە بەرامبەر کەناری نیوجێرسی بەتەنها 410 ملێۆن دۆلار بووە .

پێشتر لە ساڵی 2018دا لەسەر وەختی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترامپ مەزادێک بەرێوەرچوو بە سەرکەوتوو دانرا بە 3 گرێبەست لە بەرامبەر کەناری ولایەتی ماساشۆسیتس، بە بڕی 405 ملێۆن دۆلار بۆ مافی وەبەرهێنان و پەرەپیدان بۆ 158 هەزار هیکتار لە باشوری مارسا فینیارد، بە توانای وەبەرهێنانی زیاتر لە 4.1 گاێگاوات، ئەمەش بەسە بۆ دابینکردنی وزە بۆ نزیکەی 1.5 ملێۆن ماڵ و خانوبەرە.

ترامپ کە کۆماری بوو زۆر کەرەت دووبارەی ئەکردەوە کە گومانی هەیە با بتوانێت سەرچاوی وزەی خاوێن بێت و بتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ دابین کردنی پێداویستەیکانی وزەی وڵاتەیەکگرتوەکان. بەتەنزەوە دەیوت پانکەی هەوا دەنگی هەیەوە هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجەو وەک گۆڕستانێکی باڵندەکان وایە.

بەڵام دیموکراتی بایدن ڕوانگەیەکی جیاوازی هەیە، پشتیوانی سەرچاوی وزەی با دەکات وەک بەشێک لە خواستەکانی لە بواری وزەی خاوێندا، ئامانجی 30 گێگا واتی بۆ وڵاتەیەکگرتوەکان دەستنیشانکرد بە هاتنی ساڵی 2030 بەدەست بێت.

لە یەکەم هەفتەدا لە پۆستەکەی لە ساڵی 2021دا بایدن مۆری بڕیارێکی جێبەجێکردنی کرد بۆ فراوانکردنی دەرفەتی پیشەسازی بای دەریا. ، وەک کۆشکی سپی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ئەو پرۆژانە دەرفەتی کاری نوێ برەخسێنێت و زنجیرەیەک هێڵی وزە بۆ ناوجەرەگەی ئەمریکا دابین بکات.

بەهۆی مەترسی کاریگەری لەسەر بازرگانی ڕاوە ماسی و پەرژەوەندی سەربازی،ناوچەی تایبەت بە مەزادی بازرگانی بەنزیکەی 4/1 کەمکرایەوە لەوەی پیشتر دانرابوو، بەراورد بەساڵی ڕابردوو بە 25 داوا دەستی پێکرد بۆ ئەوانەی مەرجیان تێدایە.

زالکمان ووتی بەرپرسانی ولایەتەکە و کاربەدەستانی فیدراڵی مەترسیەکان بەهەند وەردەگرن، لەوانە ڕاوچیەکانی بۆخۆشی ڕاودەکەن و ئەوانەی بازرگانی و پیشەسازی گواستنەوەی دەریا دەکەن، هەروەها کاریگەری دەرکەوتەکانی لەسەر کۆمەلگاکانی داهاتیان لەسەر تۆرستە بەهەند وەردەگرن، مەترسیش لەسەر ژینگە دەربارەی جۆرەکانی کۆچ دەکەن، وەک نەهەنگی لە باکوری ئەتلەسیەوە لە وەرزەکاندا هاتووچۆ دەکات.

گرووپێک لە دانیشتوانی ناوچەی هاوینەهەواری لۆنگ بیچ لە نیوجێرسی داوایکی دادگیان دژ بە کۆمپانیای BOEM تۆمار کرد، دەرباری پلانی بەکرێدانی نیویۆرک بەیت، وەک دەڵین کێلگەی گەوری با بۆ داهاتوو ڕووی جوانی کەنارەکەیان دەشێوێنت و زیانی بۆ ئابوری تۆرستی و بۆ ناوچەکە هەیە و زیان بە بەهای خاوەنداری موڵک و ماڵ دەگەێنیت.

باب سترین سەرۆکی ڕێکخراوی Save Long Beach Island بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "ڕێکخراوەکە دژ بە وزەی بای دەریا نیە، بەڵام لەوباوەڕەدایە پرۆسەی حکومەتی فیدرالی بۆ هەڵبژاردنی ناوچەی دەریاکان و دانانی تۆرباینەکان دروست نیە".

سترین ڕوونی کردەوە کە داوای گرووپەکە لە دادگا ئەلەنگاریە بۆ هەڵبژاردنی حکومەتی فیدراڵی بۆ ناوچەکە و دانانی تۆرباین، کە دەبوو پێشتر کاریگەریەکانی لەسەر ژینگەو ژیان و بەرژەوەندی گشتی ئاشکراو بڵاوبکرایەتەوە.

ناوندی نەخۆشیەکان: بەپێی ڕێنامیە نوێکان ئەمریکایە تەندروستەکان دەتوانن دەمامک نەبەستن

بەپێی ڕێنمایە نوێکانی ئەمریکا ئەوەی ڕۆژی هەینی بڵاوکرایەوە زۆرینەی ئەمریکایەکانی تەندروستن و لە جێگایەکدا دەژین لەوانە خوێنکار لە خوێندنگا دەتوانن چیدی دەمامک لە دەم و لووت نەکەن.

ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی CDC کۆمەڵێک ڕێوشوێنی کۆمەڵایتی نوێی دەستنیشانکردوە دوای ئەوەی تووشبوون بە کۆڤید-19 کەمتربۆتەوە .

سیستەمی نوێ بەشێوەیەکی گەورە جۆری نەخشەی مەترسیەکانی تایبەت بە ناوەندی کۆنترۆڵی نەخۆشیەکان دەگۆڕێت، زیاتر 70٪ی دانیشتوانی وڵاتەیەکگرتوەکان دەگرێتەوە لەو چێگایانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێیدا مەترسی کەم و مامناوەندی هەیە. ئاژانسەکەی تەندروستی ووتی ئەوکەسانە لەو شوێنانە دەتوانن دەمامک نەبەستن.

بەڵام ئاژانسەکە ئامۆژگاری خەڵکی دەکات بەتایبەتی منداڵانی خوێندنگاکان بە بەستنی دەمامک بەوپێیەی مەترسی تووشبوون بە کۆڤید-19 هێشتا لەوژینگەیەدا بەرزە، یاخود ئەوکەسانەی سەلمێندراوە تووشبوون و دەبێت دەمامک ببەستن.

ناوەندی نەخۆشیەکان دەڵێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرگری بەرامبەر بە نەخۆشیەکە، چ بەهۆی کووتانەوە بێت یاخود تووشبوون و دروستبوونی بەرگری بۆی، ئەوا مەترسی بەگشتی بۆ تووشبوون بەسەختی بەنەخۆشیەکە لە ئێستادا کەمبۆتەوە.

بەڵام هیچ گۆڕانکاریەک لە رێنامیە نوێکاندا بۆ بەستنی دەمامک لە هۆکانی گواستنەوەی گشتیدا نەگۆڕاوە، لە ناوخۆدا لە شارەکان و لە فرۆکەخانەکان و ویستگەکانی شەمەنەفەر و گواستنەوە بە پاس.

دکتۆر ڕۆشێل واڵنسکی بەرێوەبەری CDC لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانان ووتی "بەدلنیا‌یی‌یەوە هەچ کەسێک لە هەچ کاتێکدا هەستی کرد بە بەستنی دەمامک پارێزراوە یاخود پێویست دەکات، دەتوانێت بەردەوام بێت، دەمانەوێت دڵنیابین نەخۆشخانەکانمان فشاری لەسەر نابێت و خەڵکی تووشی نەخۆشیەکە بەتووندی نابن، هەمو کەسێک دەتوانێت بچێتە پێگەی ئاژانسەکە و ژمارەی تووشبوونەکان لە کۆمەڵگاکەیدا ببینێت و لەسەر ئەوە بڕیاری خۆی بدات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:32 0:00

XS
SM
MD
LG