Accessibility links

وەزیری دەرەوەی کەنەدا: وڵاتانی ڕۆژئاوا پلانی سزای زیاتر لە دژی ڕووسیا دادەنێن


وەزیری دەرەوەی کەنەدا میلانی جۆلی ڕۆژی دووشەممە لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ڕۆمانیا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای زیاتر لە دژی ڕووسیا ڕادەگەیەنن لە دوای هێرشە داگیرکارییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.

جولی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی"ئێمە لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە سزای قورس و زۆر گرنگمان لەگەڵ ڕۆمانیادا سەپاندووە و بەم نزیکانەش سزای زیاتر ڕادەگەیەنرێت."

ئامانجی سزاکانیش داڕمانی ئابووری ڕووسیا و گۆڕینی خولەکانیەتی لە ئۆکرانیا، بۆگدان ئۆریسکو وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا لە هەمان کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا گوتی کە لە ئێستادا بژاردەی جیاواز لەسەر ئەم پرسە تاوتوێ دەکرێت.

XS
SM
MD
LG