Accessibility links

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەشداری 34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناکەن


کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە نوێنەرایەتی کەسوکاری قوربانیانیەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکات ڕایانگەیاند، بەشداری ئەو مەڕاسیمانە ناکەن کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکدەخرێن و دەڵێن هەڵەبجە لە ڕووی خزمەتگوزاریەوە پەراوێز خراوە، هیچ خزمەتێکی ئەوتۆ بۆ برینداران و کەسوکاری قوربانیان نەکراوە، بۆیە ئامادەنین گوێ لە بەڵینە بێکردارەکان بگرین و خۆمان یادەکە دەکەینەوە.

کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتی مەراسیمەکانی 34 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەیان ڕاگەیاند کە ساڵانە لە ڕێگەی چەند مەراسیمێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانەوە دەیکاتەوە، ڕایانگەیاند چەند ساڵە بە قسەی بریقەدار یاد دەکرێتەوە و بە بەڵێنی بێ کردار یادەکە تەواو دەبێت.

هۆشمەند مورداد وتەبێژی کۆمەڵی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند "ساڵانە بە بەڵێنی گەورە و بێکردار ساڵیادەکە دەکرێتەوە، ئێمە وەک کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیبارانی هەڵەبجە بەشداری لە مەراسیمەکانی حکومەت ناکەین و خۆمان یادەکە یە جیادەکەینەوە و پێمان وایە هەڵەبجە پەراوێز خراوە."

لوقمان عبدالقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند " سێ ساڵە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی کراوەتەوە، بەڵام هێشتا نەخۆشخانەکە وەرنەگیراوە، تا ئێستا پڕۆژە یاسایەکمان نیە بۆ قەرەبووکردنەوە پشتیوانی کەسوکاری شەهیدان."

نیگەرانیەکان لە کاتێکدایە هەریەک لە ڕێکخراوی تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کە پێکهاتوون لە و کەسانەی کە تەنها خۆیان ڕزگاریان بووە لە کیمیابارانەکە و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بایکۆتی ساڵیادەکەیان کردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی هەڵەبجەوە بەردەوامە لە ئامادەکاریەکانی بۆ ساڵیادەکە، بەڵام تا ئێستا بودجەی پێویستی بۆ 34 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دابین نەکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00

XS
SM
MD
LG