Accessibility links

پرۆسەی دامەزراندنی گرێبەست و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی کارمەند لە هەڵەبجە دەستیپێکرد


نەبوونی کارمەندی پێویست لە دامەزراوەکانی حکومەت بە تایبەتی لە دوای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە، گرفتێکی دیار و هەنوکەیی پارێزگای هەڵەبجەیە، بە جۆرێک چەند بەڕێوەبەرایەتیەک کراونەتەوە تەنها خاوەنی یەک بۆ سێ کارمەندن، لەو چوار چێوەیەدا پرۆسەی دامەزراندنی 30 کارمەند بە شێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتیەک و فەرمانگەیەکی هەڵەبجە دەستیپێکرد، کە لە ڕێگەی فۆڕمەوە و بە شێوەی خاڵبەندی کارمەندەکان دادەمەزرێنرێن .

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە لە هەردوو سێکیتەری گەشتوگوزار و ژینگەدا پرۆسەی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست ڕاگەیاند، ئەوەش لە چوارچێوەی تەواوکردنی هەنگاوە ئیداریەکانی پارێزگاکەدا، لە پێناو سەرپێ خستنی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی بەڕێوبەرایەتیەکان، بڕیاریشە دوور لە دەستێوەردانی حیزبی لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنرێن .

غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە 15 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا دادەمەزرێن، کە سەرجەمیان لە ڕێگەی فۆڕمێکی ئونلاینەوە دەبێت و لە پسپۆریە جیاوازیەکانن، ئەوەش لە چوارچێوەی ئامادەکردنی بەڕەێوبەرایەتیەکەدایە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بکرێتە بەڕیوەبەرایەتی گشتی و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی میلاک کە بەشێکی زۆر لە بەڕەێوبەرایەتیەکانی گرتووەتەوە."

هەر لە چوارچێوەی دامەزراندنی کارمەندان بە شێوەی گریبەست پرۆسەی دامەزراندن بۆ فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە دەستپێبکات کە 15 دەرچوو لە بەشە جیاجیاکانی زانکۆی و پەیمانگاکان دادەمەزرێن، مەرجی کۆنمرە و بوونی شەهید و دانیشتووی هەڵەبجە دیاترین مەرجەکانن، سەرهەنگ عەبدالرحمن بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "پرۆسەکە بە پێی خاڵبەندیە ."

کردنەوەی دەرگای دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2014 هەڵەبجە بە ڕەسمی بووەتە پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتیەکانی بوونەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەڵام کەمی میلاک و نەبوونی بینا وایکردووە، نەتوانراێت بە تەواوەتی سەرجەم بەشەکان لە ناو بە ڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان بکرێنەوە، هاوکات سەدان دەرچووی بەشە جیاوازەکان لە زانکۆ و پەیمانگان چاوەڕوانی دامەزراندن لە حکومەت دەکەن و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین گردبوونەوەیان ئەنجام داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00

XS
SM
MD
LG