Accessibility links

ئێران دەڵێت تۆڵەی کوژرانی 2 ئەفسەری لە سوریا، لە ئیسرائیل دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە توندی سەرکۆنەی کوژرانی دوو ئەفسەری سوپای پاسدارانی ئێرانی کرد کە لە هێرشێکی موشەکی ئیسرائیلدا بۆ سەر پایتەختی سوریا کوژران.

سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەدا دەڵێت "بە دڵنیاییەوە تۆڵەی ئەو کوشتنانەی ڕۆژی دووشەممە دەکرێتەوە."

سوپای پاسدارانی ئێران درەنگانی ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ناوی ئەو دوو کەسەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە کوژراون و گوتی ئەو دوو کەسە عەقید ئیحسان کەربەلایی پور و مورتەزا سەعید نەژاد بوون.

سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت " ئیسرائیل وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت بۆ ئەو تاوانەی ئەنجامی داوە."

بە سەدان لە هێزەکانی ئێرانی لە شەڕی دژ بە گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراق گیانیان لەدەستداوە، ئێرانیش دەڵێت هێزەکانی تەنها وەک ڕاوێژکار لەوێن.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG