Accessibility links

هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر لەزاری پارێزگاری شارەکەوە


پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێرشەی ئەمشەو کرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، چەند شوێنێکی کردووەتە ئامانج، هێرشەکان زیانی گیانیان بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی مادیان لێکەوتووەتەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند”ئامانجی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر کونسوڵخانەکان بووە، بەڵام هێرشەکان ئامانجەکانیان نەپێکاوە، زیان بەر کەناڵی کوردستان ٢٤ و هەندێک جێگەی ترکەوتووە.”

ڕوونیشیکردەوە، چەند شوێنێکی هەولێر کراونەتە ئامانج و هێرشەکەشی بە “تیرۆرستی” ناوبرد، وتی” هێرشەکە هەوایی بووە، دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، لەماوەیەکی کەمدا جۆری چەک و شوێنی ئاراستەکردنیان دەدۆزرێتەوە.”

XS
SM
MD
LG