Accessibility links

کاربەدەستان دەڵێن فڕۆکەیەکی چینی بە 132 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە


بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی وڵاتی چین ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی بۆینگی 737 ی ئەو وڵاتە بە 132 سەرنشینەوە لە پارێزگای گوانشی باشوور، تێکشاوە و کەوتووەتە خوارێ.

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی مەدەنی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فڕۆکەکە ڕۆژی دووشەممە لە نزیک شاری وجەو لە ناوچەی تەنگ ڕوویداوە.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو فڕۆکەکە لە کومینگ لە ڕۆژئاوای پارێزگای یۆنان گەشتیکردووە بۆ ناوەندی پیشەسازی گوانگجۆ بە درێژایی کەناری ڕۆژهەڵات.

دەستبەجێ هیچ لێدوانێک لەسەر ژمارەی کوژرا و بریندارەکان ڕانەگەیەندراوە.

بەرپرسانی فڕۆکەوانی مەدەنی چین گوتیان فڕۆکەکە 123 سەرنشین و 9 لە دەستەی فرۆکەوانیەکەی هەڵگرتبوو.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکانی پێشتریاندا ڕایانگەیاند بوو کە 133 کەس لە ناو فرۆکەکەدا بوون.

چاینا ئیستەری بنکە لە شانگهای یەکێکە لە سێ هێڵی سەرەکی ئاسمانی لە چین کە 248 شوێنی گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەبات.

XS
SM
MD
LG