Accessibility links

دۆخی مافەکانی مرۆڤی تورکیا لە 2021دا


سەربازانی تورکیا دەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارانەی تورکیا پشتیوانیانە، باکووری سوریا، مانگی ١٠ی ٢٠١٩
سەربازانی تورکیا دەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارانەی تورکیا پشتیوانیانە، باکووری سوریا، مانگی ١٠ی ٢٠١٩

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ناوەندی فریدم هاوس (خانەی ئازادی) لە ڕاپۆرتەکانی ساڵی 2022 یاندا سەبارەت بە کارنامەی حکومەت لە 2021دا باس لەوە دەکەن کە حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کارنامەی مافەکانی مرۆڤی ئەو وڵاتەی دەیان ساڵ بۆ دواوە گەڕاندووەتەوە ، ڕەخنەگرانی حکومەت و جودابیرانی سیاسی کردووەتە ئامانج، سەربەخۆیی بەشی دادوەری لاواز و ناوەندە دیموكراتیکەکانی بێ نێوەڕۆک کردوون.

لە راپۆرتەکە ئاماژە بە دۆخی کوردەکان و هەروەها دۆخی پەناخوازان دەکات.

شەڕ و پێکدادانی تورکیا لەگەڵ کوردەکان و سەرکوتکردنی جودابیران

شەڕ و پێکدادانەکانی چەکدارانە لە نێوان لەشکری تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا هەر درێژەی هەبوو، ئەگەرچی هەڵمەتی لەشکری تورکیا تیشکی خستووەتە سەر بنکەکانی پەکەکە لە کوردستانی عێڕاق و بۆ ئەوە مەبەستە لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش کەڵک وەردەگرترێت. لە مانگی دوو، لەشکری تورکیا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕزگارکردنی 13 سەرباز و ئەفسەری پولیس کە لە لایەن پەکەکەوە لە باکووری عێراق بە بارمتە گیرابوون ئەنجام دا کە لە ئەنجامدا پەکەکە هەر 13یانی کوشت.

لە ساڵی 2021دا، هاوبەندی دەستەڵاتداری ئەردۆغان هەڵمەتەکانی چڕتر کردەوە بۆ ئەوەی چالاکییە سیاسییە ڕەواکانی پارتی ئوپۆزسیۆنی دیموکرات گەڵ (هەدەپە) بە تاوانکاری دابنێت، ئەو پارتەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرانسەری پەرلمانی 2018دا زیاتر لە %11 دەنگەکانی بەدەستهێنا. حکومەتی تورکیا هەدەپە بە بەشێک لە پەکەکە دەزانێت . لە مانگی شەشدا، هێرش بۆ سەر ئۆفیسەکانی ئەو پارتە لە شاری ئیزمیر کرا کە چەکدارێکی حکومەت دەسترێژی لە دێنیز پۆیراز ئەندامی ئەو پارتە کرد و کوشتی.

دەیان لە سیاسەتمەدارانی پێشووی هەدەپە، لە نێویاندا شارەداران، دوای مەحکووم کردنیان بە تاوانەکانی پەیوەندیدار بە تیرۆرسمەوە لە سەر بنەمای چالاکییەکانی ڕەوا و مەدەنی خۆیان، پێشکەش کردنی گوتار و چالاکی لە سەر ڕاگەیەنەرە گشتییەکان، بەندکران. تورکیا لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی کە لە مانگی پێنجدا دەستیپێکرد، دەیان کەسی لە سیاسەتمەدارانی ئێستا و پێشووی هەدەپەی دەستگیرکردووە، لە ناویاندا سەلاحەدین دەمرتاش و فیگەن یوکسەکداغ وەک هاوسەرۆکانی پێشووی پارتەکە. ئەوان بەو تۆمەتانە دادگاییکران کە لە خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی 6 بۆ 8ی مانگی10ی 2014 دا گۆیا نەخشیان هەبووە کە تێیدا 37کەس کوژران.

هەروەها ناوەندی فریدم هاوس لە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە کارنامەی حکوومەتی تورکیا لە ساڵی 2021 دا ڕادەگەیەنێت کە پەرەسەندنی شەڕی نێوان حکومەتی تورکیە و پەکەکە لە ساڵی 2015 بوو بە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا و هاوکاتی درێژە کێشانی پێکدادانەکان هاتوچۆی خەڵک لە ناوچەکەدا سنووردار کرا.

لە مانگی 6 دادگا بڕیاری دا کە پارتی دیموکراتی گەلان بۆ هەمیشە قەدەغە بکات و لە 401 سیاسەتوان و کاربەدەستانی ئەو پارتەی قەدەغە کرد کە تا پێنج ساڵ نابێت تێکۆشانی سیاسییان هەبێت.

تورکیا بۆ هێرشەکانی لەشکری مانگی یەکی2018 و مانگی 10ی 2019 بۆ ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سوریا کە ئەو بە بەشێک لە شەڕی دژ بە گرووپەکانی سەر بە پەکەکە ناوزەد دەکات، پاساو دێنێتەوە. ئەو حکومەتە هەروا درێژە بە داگیرکردنی خاکی ئەو هەرێمە دەدات و هاووڵاتیانی سوریا بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ تورکیەیان دەگوازێتەوە تا بە تۆمەتەکانی تێرۆرستی دادگاییان بکات کە حوکمی تاسەر لە بەندیخانەش دەگرێتەوە.

پەناخوازان و کۆچبەران

تورکیا هەروا میوانداری زۆرترین ژمارەی پەناخوازان لە جیهان دایە کە دەوری 3 ملیۆن و حەوت سەد هەزار سوری دەگرنەوە ئەوانەی بە شێوەی کاتی پارێزگارییان لێدەکرێن. هەروەها 400 هەزار ئەفغانی، عێڕاقی و وڵاتانی تر بە گوێرەی یاساکانی تورکیا ناتوانن بە شێوەیەکی تەواو وەک پەناخواز بناسرێن.

تورکیە لە درێژەدان بە سیاسەتی دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی لە بەرانبەر هاتنی زیاتری پەناخوازان و کۆچبەران، لە ساڵی 2021دا درێژەی بە سازکردنی دیوار لە لای خۆرهەڵات و هاوسنووری ئێراندا و بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ئەفغانییەکان و ئەوانەش کە دەیانەویست سنوور ببەزێنن گرتنی.

چەندین نمونە سەبارەت بە پەرەسەندنی هێڕشی رەگەزپەرستانە بۆ سەر بیانییەکان لە تورکیەدا بینران. لە 10ی مانگی 8، لە گەڕەکێکی ئانکارا کۆمەڵێک گەنج هێرشیان بۆ سەر شوێنی کار و ماڵی سوریەکان برد، هەڵبەت رۆژێک دوای تێکهەڵچوونێک کە گەنجێکی سووریایی گوایە تورکی بە چەقو کوشت و یەکێکی تری بریندارکردبوو. لێکۆڵینەوەکانی دادوەری لە دەیان گەنج هەروا درێژەی هەیە کە زیانیان بە ماڵ ودارایی و دووکانی بیانیەکان گەیاندووە.

چەندین ڕاپۆرت لە نێویاندا لە لایەن پاسەوانی کەناری تورکیا بڵاوکرایەوە کە تێیدا هاتبوون ئەو کۆچبەرانەی هەویستیان لە ڕێگای سنوورەکانی دەریایی و زەوینی لە تورکیاڕا بۆ یونان بچن لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی یونانەوە بە توندی پێشێان پێ گیرا.

XS
SM
MD
LG