Accessibility links

ئەندرو ئەپۆستۆلۆ: لەشکری ئۆکرانیا شەڕەکەی پوتن ڕادەگرێت نەک سزاکان


ڕێبەرانی هاوپەیمانێتی ناتۆ و هەروەها وڵاتانی کۆمەڵەی 7 لە برۆکسل دەستیان کردووە بە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی شەڕی سەپێندراوی ڕوسیا بەسەر وڵاتی ئۆکرانیادا و هەروەهاش بۆ تاووتوێکردنی ئەگەرەکانی هەنگاوی داهاتووی ناتۆ و کۆمەڵەی حەوت بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕەی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا.

ئەندرۆ ئەپۆستۆلۆ
ئەندرۆ ئەپۆستۆلۆ

ئەندرو ئەپۆستۆلۆ، شیکەرەوەی کاروباری نێونەتەوەیی دەڵێت وەها چاوەڕوان دەکرێت سزاکان لەسەر ڕوسیا توندتر بکرێن و هەروەهاش وەک دەڵێت هیوادارە هێزی گەورەی سەربازیی ناتۆ بنێردرێن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بە مەبەستی تۆکمەکردنی ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە.
بەڕێز ئەپۆستۆلۆ دەڵێت "پرسە سەرەکییەکە لەوەدایە ئایا هاوپەیمانێتی ناتۆ موشەکی دورهاوێژ بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات، بۆ نمونە جۆری پێشکەوتووی موشەکی دژە تانک کە لە ئاسمانەوە بتەقێندرێت دژی تانکەکانی ڕوسیا، یان موشەکی دورهاوێژی دژە فڕۆکە جەنگییەکان کە لەشکری ئۆکرانیا تا ئەوپەڕی ڕادە پێویستیەتی."
ئەندرو ئەپۆستۆلۆ دەڵێت، مەبەست لە سەپاندنی سزاکان بەسەر ڕوسیادا ڕاگرتنی شەڕ نییە بەڵکو بۆ ئەوەیە تا ڤلادمیر پوتن باجێکی گەورە بدات و لە ناوخۆی ڕوسیادا زیانی گەورەی پێبگەیەنێت.
سەبارەت بە قەبارەی لەشکری ڕوسیا کە بە پلە دوو دێت لەسەر ئاستی جیهان، بەڕێز ئەپۆستۆلۆ دەڵێت "بۆ لەشکرێکی وەک لەشکری ڕوسیا ئەو جۆرە شەڕەی دەیکات لە ئۆکرانیادا بڕیاردەر دەبێت چ جۆرە لەشکرێکە نەک ڕیزبەندییەکەی.

ستراتیژیەتە خراپەکەی و تاکتیکە پڕ کەموکوڕییەکەی و شێوازی بەدی ڕەفتارەکانی ئەو لەشکرەی ڕوسیا پێمان دەڵێن چ لەشکرێکی نالەبارە و هیچ شتێکی ئەو لەشکرەش لەم شەڕەدا نەبوونەتە جێی سەرنجێکی گەورە تا بگوترێت دووهەم لەشکرە لەسەر ئاستی جیهان."
لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەندرو ئەپۆستۆلۆ، شیکەرەوەی کاروباری نێونەتەوەیی، بنکە لە واشنتۆن، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:06 0:00

XS
SM
MD
LG