بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند کە ئەمەریکا وتووێژە پلان بۆ داڕێژراوەکانی لە دۆحەی لەگەڵ تاڵیبان هەڵوەشاندووەتەوە پاش ئەوەی فەرمانڕەوای توندڕەوەی ئەفغانستان خوێندنی کچانی دواناوەندی قەدەغە کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " ئێمە هەندێک لە بەشداریەکانمان هەڵوەشاندەوە، لەوانە کۆبوونەوە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە دۆحە و ڕوونمان کردەوە کە ئێمە ئەم بڕیارە وەک خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەنییەکانمان دەبینین."
سەرچاوە/ فرانس پرێس