زاناکان ڕۆژی هەینی نیگەرانی خۆیان ڕاگەیاند لەسەر پارچە بەستەڵەکێک بە پانتایی شاری نیویۆرک کە لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشور جیابۆتەوە. ئەمەش ئەو ناوچەیەیە کە لە مێژە بڕوایەک هەیە ئارامە و گۆڕانکاری کەش و هەوا کاریگەری لەسەری نییە.
داڕمانەکەی ستەلایتەکان وێنەیان گرتووە، لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەو ناوچەیەدا بۆ یەکەم جارە ڕووبدات و لە سەرەتای شەپۆلی گەرمی بێوێنەی هەفتەی ڕابردوو ڕویدا، کاتێک گەرما بۆ زیاتر لە 40 پلەی سەدی بەرزبویەوە، ئەمەش گەرمترینە لە ئاسایی لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی جەمسەری باشوور. وێنەکانی سەتەلایت نیشاندەدەن، ناوچەکە لە 2 ساڵی ڕابردوودا بەخێرایی بەرتەسک دەبێتەوە، لە ئێستادا زاناکان دەپرسن ئەگەر پێشتر زیادڕەوییان کردبێت لە ڕوانگەیاندا بۆ ئارامیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشوور و بەرگری بۆ بەرزبوونەوەی گەرمای زەوی کە دەبێتە هۆی توانەوەی بەستەڵەک بەخێرایی لە بەشی ڕۆژئاوا کە بچووکترە و نیمچە دورگەکەی مەترسی لەسەرە.
زانای بەستەڵەک کاسرین ووکەر لە پەیمانگای ودز هۆل بۆ زانستی ئۆقیانووسەکان دەڵێت بەستەڵەکەکەی پانتایەکەی نزیکەی 1200 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە ڕووبارەکانی بەستەڵەکی کۆنگەر و گلینزەر، لەنێوان 14 و 16ی مانگی سێدا داڕماون. ووتیشی زاناکان پێشتر لەمجۆرە ڕووداوەیان لەم بەشەی کیشوەرەکە نەبینیوە، ئەمەش پرسێکە جێگای نیگەرانیە.
هەروەها زانای بەستەڵەک لە زانکۆی منەسۆتا پیتەر نیف ووتی " پەستەڵەکی گلینزەر کۆنگەر لەوەتای هەزاران ساڵە بوونی هەیە دوبارە دروست نابێتەوە.
نیف ووکر ووتی کێشەکە لە بڕی بەستەڵەکە داڕماوەکەدا نیە لەو ڕوبارانەدا. ئەمە ئەوەندە نیە باس بکرێت. پرسەکە پەیوەندی بەجێگای ڕودانەکە هەیە.
نیف ووتی ئەو نیگەرانە لەوەی گریمانەکانی پێشتر سەبارەت بە ئارامی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری باشوور هەبوە لەوانیە ڕاست نەبێت. ئەمەش گرنگە چونکە ئەگەر ئاوە بەستەڵەکەکان بتوێنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشوور کە کارێکە هەزاران ساڵی پێدەچیت ئەگەر زیاتر نەبێت، ئاستی ئاوی کەنارەکانی هەموو جیهان بۆ زیاتر لە 50 مەتر بەرزدەکاتەوە. ئەوەش 5 ئەوەندەی بەستەڵەکە لە پلێتی بەستەڵەک لە ڕۆژئاوای ئنتراکیکا کە مەترسی زیاتری لەسەرە، ئەوشوینەی زاناکان زیاتر توێژینەوەیان تێداکردوە.
هێلین ئاماندا فریکەر بەڕێوەبەری بەشدار لە ناوەندی سکریپس پلار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە ساندیاگۆ ووتی دەبێت زاناکان کاتی زیاتر بەسەر بەرن بۆ وردبوونەوە لەم بەشەی کیشوەرەکە.
فریکەر ووتی " گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری باشوور دەستی پێکردوە، داڕمانی بەکۆمەڵ ڕودەدات، پێویستە بزانین ئاستی ئارامی هەرچینێک لەو بەستەڵەکە چەندە، چوونکە بەتانها جیابوونەوەی لە ڕوبارەکە لە ئاوە گەرماکانی دەریادا دەتوێنەوە، بەمش ئاوی کەنارەکانی جیهان بەرزدەبنەوە.
نیف ووتی زاناکان وا وێنایان دەکرد ئەم بەستەڵەکانە بەتایبەتی ئەوانەی لە ئوستورالیا نزیکن لەوتای سالانی حەفتاکانەوە کەم دەبنەوە. ووکەر ووتی لە ساڵی 2020دا پرۆسەی جایابوونەوەی بەستەڵەک خێراتر بوە نزیکەی نیوەی جیا دەبویەوە و دەتوایەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایەک لەوباوەڕدایە، تەنها بەشیک لەڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشور سەرچاوەی نیگەرانیە.
ڕۆب لارتەر زانای جێۆفیزیا لە دامەزراوەی ڕوپێوی بریتانیا بۆ جەمسەری باشوور ووتی "زۆرینەی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشوور تاڕادەیەک ئارامە، هیچ مەترسی لەسەر نیە، هەندێک بەش هەیە مەترسی هەیە.
کاریگەری گشتی گۆڕانکاری کەش سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشور، لێبوونەوەی لێواری بەستەلەکەکانە لە هەندێک جێگادا، بەڵام لە ڕاستیدا بەفری زیاتر لە ناوەڕاستدا کۆدەبێتەوە.
لە هەفتەی ڕابردوودا هەوای گەرم ڕوی کردە ناوچەکەوە لە چەند بەشێک لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری جەمسەری باشوور باران لە بڕی بەفر باری، ئەمەش بوە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ زیاتر لە سروشتی. نزیکترین بنکە لەو بەشەی داڕماوە، بنکەی کیسی ئوسترالیایە، لەدوریی نزیکەی 300 کیلۆمەتر پلەی گەرما گەشتبوە 5.6 پلەی سەدی، کە گەرمترە بە 10 پلە لە سروشتی.
فریکەر کە بەستەڵەکێکیدیکەی دۆزیوە زیاتر ئارامە لە ڕۆژهەڵاتی ئەنتراکتیکا ووتی "ئەو بەستەڵەکە ئارامترین جێگایە ".
توێژینەوە: چڕی ئێسک شێوەی ژیانی سپینۆسۆرس دەردەخات لە ئاودا بوە
واشنتن، (ڕۆیتەرز)- سپینۆسۆرس کە یەکێکە لە دایناسۆرە گەورەکان و گۆشتخۆرە، گومانی لای زاناکان دروستکردوە چۆن ئەو گیاندارە زەبالاحە بێوێنەیە لە ئاودا ژیاوە و ڕاوی کردوە. ئایا لە ڕوبارو دەریاچەکان وەک باڵندەی سڵینگ لە ئاودا گەڕاون؟ یاخود لەژێر ئاودا مەلەیان کردوە وەک تیمساح و هیپۆ؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە ئێسکیاندا دەرکەوتوە، بەتایبەتی چڕی ئێسکیان. زانکان ووتیان سپینۆسۆرس و ئامۆزاکەی بێریانیکس ئێسکیان پتەوە، لەوانەیە هۆکاربووبێت لەڕێیەوە بتوانن لەژێر ئاودا مەلەبکەن و گیاندارە گەورەکانی ناو ئاو ڕاوکەن.
هەردوکیان ئەندامی گروپی دایناسۆرن لە سەردەمی جۆراسیەوە هەن، ناوی سپینۆسۆریان لێنراوە تایبەتمەند بوون بە خۆگونجاندنیان بۆ ئەو ژینگیە وەک شێوەی دەمیان وەک تیمساح و دانی تیژ لە شێوی لوولە بۆ راوکردنی نێچیری ناو ئاو. بەڵام توێژەرەوان بۆیان دەرکەوتوە پینۆسۆرسێکی کە بەناوی سەچۆمایمس ئێسکی چڕنەبوە و ئەگەری هەیە لە ئاودا ڕاوی کردبێت، ئەمەش پلەیەک دەرەخات پێشبینی ناکرێت لە هەمەجۆری ژینگە ئەم جۆرانە تیایدا ژیاون.
سپینۆسۆرس درێژی 15 مەترە و کیشی 7 تەن، بەر لە 95 ملێۆن ساڵ لە ئەفریکا ژیاون. توێکاری جیاوازە لە هەچ دایناسۆرێکیکە. تاڕادەیەک کەمەریان باریک بو، قاچی دواوەیان کورت بوە، کلکیان هاوشێوەی سەوڵ و قاچیان بۆ پاڵنان لە ئاودا بەکارهێناوە، سەر پشتیان دڕکی درێژی ئێسکی لەسەربوە هاوشێوەی چارۆکەی بەلەم بەدرێژی 2 مەتر بەرز بوە لەوانیە بۆ ڕاگرتنی بالانس بووبێت لە ئاودا.
ماتێۆ فابری تویژەرەوەی دوای دکتۆرا لە زانستی بەبەردبودا لە مۆزەخانەی فیڵد لە شیکاگۆ و نوسەری سەرکی توێژینەوەکەی لە گۆڤاری نەیچەردا بڵاکراوەتەوە دەڵێت "لەوباوەڕەدام ئەم گیاندار بێوێنەیە، بەئاسانی هیچ گیاندارێک نیە لە ئێستادا لە ژیاندا بێت و لە دوریشەوە هاوشێوەی بێت".
ڕۆجەر بنسن زانای بەبەردبوەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و نوسەری بەشدار لە توێژینەوەکەدا دەڵێت "بیرۆکەی بوونی ئەم گیاندارەی کێشی چەند تەنێک بوە و چۆتە ژێر ئاو بۆ ڕاوکردنی نێچیرەکانی جێگای سەرنج راکێشانە، بۆ من جێگای سەرسوڕمانە لەسەر پشتی هاوشێوەی چارۆکەی بەلەم ئێسکی درێژ هەبوە، ئاسان نەبوە ئەوە بشارێتەوە".
بێریانیکس کە درێژیەکەی 10 مەتر بوە بەر لە 125 ملێۆن ساڵ لە ئەوروپا ژیاوە. سەچۆمایمس کە درێژیەکەی 11 مەتر بوە بەر لە 120 ملێۆن ساڵ لە ئەفریکا ژیاوە.
بۆ دەستنیشانکردنی چڕی ئێسک پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بوونی ئاوەوە هەیە. توێژەرەوان ئاماریان کۆکردۆتەوە دەرباری 297 جۆر گیانداری لە ئێستادا دەژین و لەوانەشیی بوونیان نەماوە، لەسەر بونەوەرەکانی سەر زەوی و ئەوانەی لە ئاودا دەژین.
دەرکەوتوە پتەوی ئێسک تایبەتمەندە بەو گیاندارانەی خۆیان گونجاندوە لەگەڵ ژیانی ئاو وەک نەهەنگەکان، سەگی ئاو، ئەسپی ئاو، تیمساح، بەتریق و خشۆکە ئاویەکانی بوونیان نەماوە، بەڵام دایناسۆریک نەدۆزراوەتەوە هاوشێوەی سپینۆسۆرس و بێریانیکس ئێسکیان چڕ بووبێت، ئەمش ئاماژەیە بۆ ئەوجۆرانە لە ئاودا ژیاون و ڕاویان کردوە.
فابری ووتی "سپینۆسۆرس چڕترین ئێسکی هەیە لە نێوان 3جۆردا، بێریانیکس چڕی ئێسکی کەمترە، بەڵام هێشتا زۆر هاوشێوی سپینۆسۆرسە، سەچۆمایمس وەک گیاندارێکی سەرخاک لە توێژینەوەکەدا دەستنیشانکراوە، چری ئێسکی هاوشێوەی دایناسۆرەکانە لەسەر خاک ژیاون وەک خشۆکەکان و شیردەرەکانی کە".
سپینۆسۆرس لە دایناسۆری ریکس گەورەترە، بەڵام توێکاری بۆماوەیەکی زۆرە زاناکانی سەرسامکردوە، لە سەروەختی چەنگی جیهانی دوهەمدا بەبەردبوەکانی لە میسر هەبوون فەوتان. بەڵام دۆزینەوەی ئێسکێ لە مەغریب لەساڵی 2008دا تاڕادەیەک زاناکانی هاندا بڵێن سپینۆسۆرس نیمچە ژیانێکی لە ئاودا هەبوە و مەلەوانێکی چالاک بوە، بەڵام توێژەرەوان هاوڕانەبوون کاتێک تەماشای هەمان بە بەردبویان کردوە.
توێژینەوە نوێکە ئاشکرا کراوە بۆ یەکلاکرندوەی مشتومڕی هەیە.
لەوانیە ماسیە گەوروەکان لە ڕوبارو دریاچەکاندا و هەروەها دایناسۆرەکان ئەوانەی بەدریژایی کەناری ئاوەکان ژیاون سەرنجی سپینۆسۆرەکانی راکێشبێت و نێچیر بووبن.
گیرمۆ نافالۆن توێژەرەوە لە دوای دکتۆرا لە زانکۆی کامبردج و نوسەری بەشدار لە توێژینەوکە ووتی " لەوانیە سپۆنۆسۆرسەکان بەدرێژایی ئاوە تەنکەکان هاتوچۆیان کردبێت بە ڕۆشتن لە ئاودا وەک هیپۆی لە ئیساتدا هەن، هەروەها کلکیان بکارهێناوە وەک یارمەتی بۆ جووڵە و ڕاوکردن بۆ ماوەیەکی کوورت لە ئاوەکانداو دانانی بۆسە و ڕاکوردنی ماسی گەورە لە هاوشێوەی سیلاکانث.
توێژینەوە: کاریگەری ڤاکسینی کۆڤید-19 لەسەر خانمانی دوگیان
کۆمەڵەی بزیشکانی وڵاتەیەکگرتوەکان ناسراو بە JAMA بڵاویکردەوە لە تکساس بزیشکەکان توێژینەوەیان لەسەر 2641 خانمی تووشبوو بە کۆڤید-19 کردوە لە کاتی دوگیانیدا لە نێوان ساڵانی 2020 و 2022دا تووشبوون.
توێژەرەوان هەفتەری ڕابردوو بڵاویان کردەوە ژماەری لەدایکبوونەکانی منداڵ بەدرێژایی ماوەی توێژینەوەکە هاوشێوەبوە، ژمارەی مامناوەندی ئافرەتانی لە سەرتای پەتاکە تووشبوون و منداڵیان بوە هەفتانە 17 بوە، لە کاتی جۆری دەڵتا بۆتە 14 و 138 لە سەروەختی ئۆمیکرۆن.
هەروەها بۆیان دەرکەوتوە کەمتر لە 1٪ لە خانمانی تووشبوو لە شەپۆلی ئۆمیکرۆندا پێویستبوە لە نەخۆشخانە بمێننەوە، بەراورد بە نزیکەی 12٪ لە کاتی دەڵتا. بەرپرسی توێژینەوەکە دکتۆر ئیملی ئەدیکاری لە یو تی ساوث وێسترن لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "بەخت یاوەرمان بوە" چوونکە توانای گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بەو تووندیە نەبوو.
توێژینەوەیەک ڕۆژی 5 شەممە لە JAMA بڵاوکرایەوە دەڵێت هیچ کاریگەریەکی نەرێنی ڤاکسینی (mRNA) لەسەر خانمانی دوگیان نیە، پێشناچێت کووتانی منداڵانی نوێ لەدیاکبوون بە کۆڤید-19 لەکاتی دوگیانی دایکیاندا بە (mRNA) وەک ئەوەی لە مۆدێرناو فایزەر و باێۆتێک کێشە بۆ ژنان و منداڵانی نوێ لە دایکبوو دروستکات.
لەلایەکیکەوە توێژینەوەیەک لەسەر 157521 خانمی دوگیان لە وڵاتانی ئسکندنافیا کراوە، بۆی دەرکەوتوە پەیوەندی گرنگ لە نێوان ڤاکسینەکانی لە مانگی 4ی دوگیانی و 7 مانگیدا دەدرێن کێشەی نەبوە. توێژینەوەکە 97590 خانمی دوگیانی لە کەنەدا گرتۆتەوە، لەوانە 22660 یەک ژەمە ڤاکسینیان لە کاتی دوگیانیدا وەرگرتوە، 44815 لە دوای منداڵبوون. کووتان لە کاتی دوگیانیدا بەراورد بە کاتی دوگیانی بێ کووتان بەشێوەیەکی گەورە پەیوەندی بە گرفتەکانی لە دایکبوون لای دایکان و منداڵان نەبوە.