Accessibility links

سەرچاوەکان: تاڵیبان ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت کە بێ ڕیشن لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە


سەرچاوەکان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، وەزارەتی هاندان بۆ کاری باشە و رێگریکردن لە بەدکاری گشتی بەرێوەبەرایەتی تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە لە دەروازەکانی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتدا چاودێری داناوە و پشکنین دەکات کە ئایا کارمەندەکان ڕیشیان هێشتۆتەوە یان پابەندن بە دابونەریت لە ڕووی پۆشینی جل و بەرگەوە یاخود نا.

سێ سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کرد، وەزارەتەکە ڕێنماییان بە هەموو فەرمانبەرانی حکومەت داوە کە ڕیشیان نەتاشن و جلوبەرگی خۆماڵی (کلتوری ئەفغانی) لەبەر بکەن کە لە سەرەوە کراسێک و پانتۆڵێکی درێژ و شل و کڵاو یان عەمامە پێکهاتووە.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان خستەڕوو، کە کارمەندەکان پێیان وتراوە لەمەودوا ناتوانن بچنە ژوورەوەی نوسینگەکان و لە کۆتاییدا دەردەکرێن ئەگەر پابەندی ئەو شێوازی پۆشینی جلوبەرگە نەبن.

ئەمەش دوای بڕیارێکی دیکەی تاڵیبان دێت کە هەفتەی ڕابردوو گوتی ژنان ناتوانن بە بێ یاوەرێکی نێر گەشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بکەن. هەروەها شکستی هێنا لە کردنەوەی خوێندنگاکانی کچان کە بەڵێن درابوو.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە فەرمانیدا باخچە و پارکەکان بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ جیا بکرێنەوە و ژنان تەنها 3 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەتوانن سەردانی پارکەکان بکەن، پیاوانیش 4 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG