د.مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت” ” بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن لە شوێنی دابەشکردنەکانی موچە، بە تایبەت کاتی دابەشکردنی موچەی خانەنشینان، خۆشم دەردەچم لە گەڵیان تا بزانین گرفتەکانیان چیە؟ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ دەربارەی ئەو زیندانیانەی بادینان کە هێشتا دادگایی نەکراون، دەڵێت” دادگایی كردنیان دواكه‌وت منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام (سه‌قفی زه‌مه‌نی) مان هه‌یه له یاسادا له‌عێراق به‌گشتی ده‌بووایه ئه‌و كه‌سانه هه‌تا ئه‌م كاته پێشكه‌شی دادگا بكرانایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواكه‌وت دادگاكه‌یان هۆكاره‌كان زۆرن یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه دادوه‌ر ژماره‌یان كه‌مه و به‌ش ناكات، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی به‌ڵێ دواكه‌تووه و ئێمه هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت به زووترین كات پێشكه‌شی دادگا بكرێن نه‌ك ته‌نها ئه‌وان، به‌ڵكو زۆر كه‌سی تریش ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وتن، به‌ڵێن دراوه كه به زووترین كات ئه‌وان دادگایی بكرێن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌وعیدێكیان بۆ دابنرێت. ”
” به‌و شێوازه دابه‌شكردنی مووچه پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ بە تایبەت دابەشکردنی موچەی خانەنشینان ”
لە سەرەتای قسەکانیدا د.مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی سێ خانەنشین کرد لە سەرەی وەرگرتنی موچە، (دوو خانەنشینییان لە سلێمانی، یەکیان لە سۆران) لەو ڕوەوە د. مونا وتی” بێگومان به‌و شێوازه دابه‌شكردنی مووچه پێشێلكاریه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر مافی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه پێشتر فه‌رمانبه‌ر بوون و خزمه‌تی ده‌وڵه‌تیان كردووه ئێستا خانەنشینن، له‌وانه‌یه زیاتر له 25 ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوو بێت كه نابێت به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌وشێوه‌یه مافی خۆیان بدرێتێت كه ساده‌ترین مافی خۆیانه له‌ناو ئه‌م هه‌رێمه بۆیان ده‌درێت. ”
” بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن ”
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وتیشی” ئێمه ئه‌وكاته‌ی باسمانكرد پشووی نەورۆز بوو، فه‌رمانگه‌كان نه‌بوون، بۆیه نه‌مانتوانی هیچ بكه‌ین به‌ڵام پێرێ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كردووه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك كه ڕوویداوه له‌و ماوه‌یه‌ی پشووی نه‌ورۆز بوو یه‌كێكیان ئه‌وه بوو (گیانلەدەستدانی چەند خانەنشینێک لەسەرەی وەرگرتنی موچە)، دواتر بڕیارماندا ئه‌مجاره‌ی كه مووچه دابه‌شكرا به‌تایبه‌تی به‌سه‌ر خانه‌نشینانه‌كاندا ئێمه گروپه‌كانمان ئاماده ده‌بن له‌و شوێنانه واته له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی بابزانین كێشه‌كه چیه و بۆچی زیاتر له جارێك ئه‌و كێشه‌یه(گیانلەدەستدان لە سەرەی وەرگرتنی موچە) ڕوویداوه! هەروەها ده‌بێت بزانین بارودۆخه‌كه چۆنه هه‌تا ئێمه زیاتر باسی بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شمان كردووه كه ئێستا به‌غداد دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانهنشینانهكان به كارت دابەش ده‌كات زۆر به‌ئاسانی ده‌چنه هه‌ر شوێنێك ئه‌و كارته لێده‌ده‌ن و پاره‌ی خۆیان ڕاده‌كێشن بۆیە ئێمه‌ش له‌وانه‌یه چه‌ند بژارده‌یه‌كمان هه‌بێت كه پێشكه‌شی دارایی بكه‌ینه‌وه یان ئه‌و لایه‌نه‌ی ئیشه‌كه‌ی لایه هه‌تا چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزینه‌وه. ”
”ڕەنگە خۆم لە تیمەکەدا بم .. ”
كه‌واته ئێوه وه‌كو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نوێنه‌رتان ده‌بێت له شوێنی وه‌رگرتنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بۆ مانگی داهاتوو؟
د. مونا یاقو زیاتر جەختی لەسەر ئامادەبوونی نوێنەری دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر و بەندی دابەش کردنی موچەی خانەنشیناندا، لەو ڕووەوە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ وتی” ئینشائه‌ڵا نوێنه‌رمان ده‌بێت، ئێمه به نوسینگه‌كانمان ده‌ڵێن له سلێمانی و دهۆك كه بچن، لێره‌ش (لە هەولێر) ئێمه تیمێكی خۆمان ده‌نێرین له‌وانه‌یه من بۆخۆم له‌گه‌ڵیان بچم هه‌تا بزانین بارودۆخه‌كه چۆنه. ”
”هۆکارەکانی دواکەوتنی دادگایی کردنی دەسگیرکراوانی بادینان”
لە تەوەرێکی تری وتووێژەکەدا، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ، کە ده‌وترێت ئه‌مانه هه‌ندێكیان هه‌تا ئێستاش له زینداندان ماوه‌ی ساڵێكه ڕاگیراون و دۆسیه‌یان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی دادگا نه‌كراون و نهشكراونهته قۆناغی لێكۆڵینه‌وه به‌ڵكو له قۆناغی ته‌وقیف- ڕاگرتندان، ڕاگه‌یه‌نراوی كه‌سوكاریان ده‌بینرێت و لێدوانی پارێزه‌ره‌كه‌یان ده‌بینرێت، ئێوه‌ش وه‌كو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئایا به‌دواداچوونتان كردووه بۆ ئه‌و زیندانیانه كه هه‌ندێكیان توشی نه‌خۆشی پێست بوون، هه‌ندێكیان توشی نه‌خۆشی تر بوون به‌هۆی مانگرتن و كۆمه‌ڵێك دۆخی تره‌وه كه ڕوویداوه؟
لە وەڵامدا د. مونا یاقو دەڵێت”به‌دڵنیایه‌وه من بۆخۆم له‌گه‌ڵ تیمێك له‌گه‌ڵم له ڕاوێژكاران و هه‌ندێكجار به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانیش چووین زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه دانیشتووین و له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یان كه زیاتر له پارێزه‌رێكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موویان هه‌میشه په‌یوه‌ندیم هه‌یه كه بزانین چ شتێك هه‌یه پێویستی به ئه‌پده‌یته و زانیاریم بده‌نێ هه‌تا ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان كراوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا پێشكه‌شی دادگا نه‌كراون، به‌دڵنیایه‌وه ئه‌وان دادگایی كردنیان دواكه‌وت منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له‌په‌یجی خۆم له فه‌یسبوكیش نوسیوومه كه ئێمه (سه‌قفی زه‌مه‌نی) مان هه‌یه له یاسادا له‌عێراق به‌گشتی ده‌بووایه ئه‌و كه‌سانه هه‌تا ئه‌م كاته پێشكه‌شی دادگا بكرانایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواكه‌وت دادگاكه‌یان هۆكاره‌كان زۆرن یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه دادوه‌ر ژماره‌یان كه‌مه و به‌ش ناكات به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی به‌ڵێ دواكه‌تووه و ئێمه هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت به زووترین كات پێشكه‌شی دادگا بكرێن نه‌ك ته‌نها ئه‌وان، به‌ڵكو زۆر كه‌سی تریش ئه‌گه‌ر هاتوو دواكه‌وتن، سه‌باره‌ت به بارودۆخی مانگرتنیان ئه‌مڕۆ ئێواره له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوی میترۆ بینیم كه باسیان كردووه یه‌كسه‌ر به براده‌رانی ده‌سته‌ی مافی مر‌ۆڤم وت به‌یانی زوو ده‌چینه لایان هه‌تا بزانین بارودۆخیان چۆنه ئینشائه‌ڵا ده‌چین و ده‌یان بینین و هه‌رچی شتێك نوێ هه‌بێت ڕایده‌گه‌یه‌نین. ”
” له‌ڕووی ته‌ندروستی و له‌ڕووی بارودۆخیان باش بوون و خراپ نه‌بوون...ته‌نها ده‌مانه‌وێت دادگایی بكرێین و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچی بێت”
”زیاتر له جارێك له‌گه‌ڵ ئه‌وان دانیشتووم و پێیان وتووه هه‌رچیتان هه‌یه پێم بڵێن و به ئاسوده‌یی قسه بكه‌ن چونكه ده‌زانم كه ئه‌وان فشارێكی ده‌روونیان له‌سه‌ره و حه‌زیان لێیه قسه بكه‌ن ئیتر گوێیان لێده‌گرم، له‌ڕووی ته‌ندروستی و له‌ڕووی بارودۆخیان باش بوون و خراپ نه‌بوون، به‌ڵام زیاتر بێزار بوون له‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و شوێنه‌ن و نازانن چاره‌نوسیان چی ده‌بێت هه‌رچه‌ند ڕۆیشتمه لایان ئەوان دەیانوت، ته‌نها ده‌مانه‌وێت دادگایی بكرێین و ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچی بێت، به‌ڵام نامانه‌وێت به‌وشێوه‌یه و به هه‌ڵواسراوه‌یی ئێمه بمێنینه‌وه، سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیان خراپ نه‌بوون، به‌ڵام مرۆڤ له زیندان بێت جا له هه‌ر شوێنێكی دنیا بێگومان مورتاح- ئاسوده نابێت. ”د. مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان وایوت”
” به‌ڵێن دراوه كه به زووترین كات ئه‌وان دادگایی بكرێن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌وعیدێكیان بۆ دابنرێت. ”
د. مونا یاقو دەشڵێت” په‌یوه‌ندیمان كردووه به هه‌موویانه‌وه هه‌ندێكجار به نووسین به سه‌ردانكردنیان باسی بكه‌ین له‌گه‌ڵیاندا ویستمان بزانین كێشه‌كه چیه کە دادگایی کردنیان دواخراوە؟ چووینه‌ته دادگا و چوینه‌ته ئاسایشی گشتی و زۆر شوێنی تر، به‌ڵێن دراوه كه به زووترین كات ئه‌وان دادگایی بكرێن، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌وانه‌یه له‌م ڕۆژانه‌دا مه‌وعیدێكیان بۆ دابنرێت. ”
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت” من وه‌كو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ڕاوێژكارێكیش هه‌موو جارێك كه دادگایی ده‌بێت ئاماده ده‌بم له‌ناو هۆڵی دادگا پێش هه‌موو كه‌سێك هه‌تا پێش پارێزه‌رانیش، به پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی ده‌بینم كه من له‌وێ بم هه‌تا بزانم ئایا بواریان ده‌درێت و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌و دادگاییه به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌ر له په‌یوه‌ندی ده‌بم له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كان و له‌گه‌ڵ UN له‌وێ ئاماده ده‌بم، هه‌ندێكجار كونسوڵه‌كان له‌وێ ئاماده ده‌بن و یه‌كێتی ئه‌وروپی له‌وێ ئاماده ده‌بن واته هه‌موومان به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسانه ده‌كه‌ین، به‌ڵام شتێكی وا نییه كه بیڵێم چونكه من ئیشم ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو پێشێلكاری مافی مرۆڤ كرا له ده‌ستگیر كراوێك من ده‌بێت به‌رگری لێبكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه چه‌ند تاوانبار بێت یان تاوانبار نییه ئه‌وه ئیشی دادگا و دادوه‌ره نه‌ك ئیشی ئێمه وه‌كو ده‌سته. ”
”شکانی مانگرتنی زیندانیانی بادینان”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ، وەک دواین هەواڵ لەسەر دۆخی زیندانیانی شیلادزێ، ده‌وترێت دواین هه‌واڵ كه بڵاوبۆته‌وه پارێزه‌ره‌كه‌یان ڕایگه‌یاندووه به‌زۆر له‌ژێر فشاردا مانگرتنیان پێ شكێنراوه ئایا ئێوه چه‌ند ئاگاداری ئه‌و دۆخه‌ن؟
د. مونا یاقو وتی” جاری پێشووتر كه مانیان گرتبوو لێم پرسین كه مانده‌گرن كه‌س فشارتان لێده‌كات؟ وتیان( نا بۆخۆمان مانگرتن ده‌شكێنین ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵێنێك وه‌ربگرین یان هه‌ر له‌وانه‌یه بۆخۆمان بێزار بین ده‌یشكێنین، به‌ڵام وه‌كو وتم ئه‌مجاره ئێواره به‌و مه‌سه‌له‌یه‌م زانیووه به‌یانی ده‌یانبینم ئینجا وه‌ڵامم پێ ده‌بێت . ”