هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبەشە ڕایدەگەیەنێت” لایەنی سێیەم کە زۆر لایه‌نی سیاسی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه پێیانوابووه گفتوگۆ هه‌بێت له‌نێوان پارتی و یەکێتی، یان هه‌ندێك بیروبۆچوون هه‌بووه به هه‌ردوولا (یەکێتی و پارتی) دراوه تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، دەشڵێت” کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هەمان پرۆسه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت. ”
” هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بووه له هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانه سیاسیه‌كان ”
لە سەرەتای قسەکانیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق ڕایگەیاند” سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار بۆ ئه‌مڕۆ هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بووه له هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كانه سیاسیه‌كان، نێوماڵی شیعه وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه هه‌یه له‌نێوانیاندا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ گۆڕانكاریه‌ك دروست نه‌بووه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی جیاواز له‌گه‌ڵ ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ سه‌رۆكی كۆمار بێته‌پێشه‌وه بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار له دانیشتنی ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت، چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌كی سیاسی هه‌ڵوێستی سیاسی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌دی نه‌هاتووه یان ئه‌و گفتوگۆیانه هه‌تا ئێستا هیچ شتێكی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه بۆئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئه‌وه بێت پێشمانوایه هه‌تا كوتله‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن ماڵی شیعه‌وه ڕانه‌گه‌یه‌نرێت و هه‌تا نێوماڵی شیعه بڕیاری كۆتایی بۆ ڕێككه‌وتنی سیاسی بۆ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دابه‌شبوونی به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن هه‌تا ئه‌م ڕێككه‌وتنه نه‌بێت بۆیه مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆك كۆماریش وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و دیاره كێشه‌ی خۆیان و ئێستا كێشه‌ی كوردیش هاتۆته سه‌ری، نێوماڵی كوردیش وه‌كو نێوماڵی شیعه به‌هه‌مان شێوه ڕێككه‌وتن یان لێكگه‌یشتنیان هه‌ریه‌ك به ئاراسته‌یه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و كاندیدیان جیاوازه ئه‌مانه هه‌مووی وایكردووه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان پرۆسه‌ی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت وه‌كو ئاماژه‌م پێدا. ”
” یه‌كێتی هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت ”
دەربارەی ئەوەی ئایا ڕای فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌م وه‌كو فراكسیۆن و هه‌م وه‌كو حیزبه‌كه‌تان ڕاتان چیه ئایا به‌شداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناكه‌ن؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی” ئێمه هه‌مان هه‌ڵوێستی ڕابردوومان هه‌یه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له هه‌ڵوێستی سیاسی له گفتوگۆكانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی شه‌ممه هه‌تا ئێستا هیچ شتێك ڕووینه‌داوه و نه‌هاتۆته پێش، بۆیه یه‌كێتی هه‌مان هه‌ڵوێستی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بیركردنه‌وه‌مان لێك نزیك بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی پێمانوابووه مه‌بده‌ئی توافق-سازان چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی عێراق ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاڵانگاریانه‌ی كه هه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی و له مه‌سه‌له‌ی ئه‌من و ئاسایش و له مه‌سه‌له‌ی ئابوری هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به مه‌بده‌ئی لێكگه‌یشتن و مه‌بده‌ئی سازان هه‌یه كه ئه‌م مه‌بده‌ئه به‌پێی پێكهاته و قۆناغی ئێستای عێراق و ئه‌و هه‌موو پێكهاتانه ئه‌مه مه‌بده‌ئێكه له دیباجه‌ی ده‌ستوریش ئاماژه‌ی پێدراوه تاكه نه‌خشه ڕێگه‌یه‌كی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی خۆیان . ”
”لایەنی سێیەم هەبووە لە نێوان پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردن و پێشکەشکردنی بیروبۆچون بۆ چارەسەر بەڵام ئەنجامی نەبووە”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی سه‌باره‌ت به گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌نێوانتان نه‌بووه؟
لە وەڵادا هەرێم کەمال ئاغا وتی” گفتوگۆ هه‌بووه به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌بووه، به‌ڵام بێگومان لایه‌نی سێهه‌م ڕۆڵی هه‌بووه له گفتوگۆ و نزیككردنه‌وه، دیاره هه‌رلایه‌نێك له‌سه‌ر هه‌مان بیروبۆچوونی خۆیه‌تی بۆ كاندیده‌كه‌ی خۆی بۆیه ده‌توانین بڵێن هه‌مان هه‌ڵوێستی جارانه هه‌ردوولا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه ئه‌وانه‌ی كه گفتوگۆی له‌سه‌ر كرابێت یان لایه‌نی سێهه‌م ته‌داخولی كردبێت. ”
دەربارەی ئەوەی کام لایه‌نی سێهه‌م كێیه كه له نزیك كردنه‌وه‌ی ئێوه و پارتی دیموكراتی كوردستان ڕۆڵی هه‌بووه؟
وەڵامەکەی هەرێم کەمال ئاغا بەمجۆرە بوو” زۆر لایه‌نی سیاسی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌یه پێیانوابووه گفتوگۆ هه‌بێت له‌نێواندا یان هه‌ندێك بیروبۆچوون هه‌بووه به هه‌ردوولا دراوه تائێستا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه. ”
”لە نێوان پارتی و یەکێتی ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن نه‌بووه به‌ئاراسته‌یه‌ك هه‌ركه‌سه بۆ خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسی و عه‌ره‌بی شیعی چۆته پرۆسه‌كه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه تائێستا هه‌یه به‌رده‌وامه. ”
”مه‌سه‌له‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه هه‌بووه، ئێمه پێمانوابووه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ده‌سه‌ڵات و پۆستی له‌به‌رده‌ستدایه ده‌بوایه ئه‌و بواره به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بدات، وه‌كو فه‌لسه‌فه و فكری یه‌كێتیش له ڕابردوو گونجاو بووه له مه‌سه‌له‌ی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ڕه‌وشی عێراق بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی و كۆمه‌ڵێك كێشه له‌وانه‌یه ئه‌م بیروبۆچوونانه‌ی ڕابردووی (مام جه‌لال) یادی به‌خێر بێت ده‌توانین بڵێین به‌هه‌مان ئاراسته و فكر و فه‌لسه‌فه له ڕابردوو كاریكردووه و به‌رنامه‌ی داهاتووشمانه، بۆیه پێمانوایه گونجاوتر بووایه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ڕێككه‌وتنی ڕابردووش‌دا له نێوان یه‌كێتی و پارتی ئه‌م پۆسته‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره بیركردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریشمان پێیان وایه ئیستیحاقی خۆیان وا ده‌بینن به‌هه‌رحاڵ ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتن نه‌بووه به‌ئاراسته‌یه‌ك هه‌ركه‌سه بۆ خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی سیاسی و عه‌ره‌بی شیعی چۆته پرۆسه‌كه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه تائێستا هه‌یه به‌رده‌وامه. ”هەرێم کەمال ئاغا وایوت”
”ڕێككه‌وتن چۆن ده‌بێت له شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك نه‌بووه! ”
ئایا ڕێككه‌وتنیش نابێت ؟
وەڵامەکەی هەرێم کەمال ئاغا بەمجۆرە بوو” ڕێككه‌وتن چۆن ده‌بێت له شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ ئه‌نجامێك نه‌بووه! له‌و چه‌ند سه‌عاته‌ی ماوه هیوادارین ڕێككه‌وتن هه‌بێت و ئه‌نجامێكی هه‌بێت، چونكه وه‌كو ئاماژه‌م پێدا ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌كی وگرنگ كه قۆناغی سه‌رۆك كۆمار تێده‌په‌ڕێنێت و چاره‌سه‌ری ده‌كات ڕێككه‌وتنی نێوماڵی شیعه‌یه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌بووه هه‌تا ئێستا. ”
” ڕێككه‌وتنی نێو ماڵی شیعە ده‌بێته نه‌خشه ڕێگایه‌كی باش یان ده‌ره‌چه‌یه‌كی باش بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنی كوردیش”
دەربارەی ئەوەی ئایا ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرا چی ڕووده‌دات، ئێوه و پارتی ده‌ست ناكه‌ن به گفتوگۆ بۆئه‌وه‌ی هه‌تا 6ی نیسان؟
هەرێم کەمال ئاغا لە وەڵامدا وتی” من ئاماژه‌م پێدا هه‌تا نێوماڵی شیعه ڕێكنه‌كه‌ون به‌ئاراسته‌یه‌ك ڕاگه‌یاندنی كوتله‌ی گه‌وره بێت یان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر پرۆسه‌یه‌ك ئه‌وكاته مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكی كۆمار زۆر ئاسانتر ده‌بێت و چاره‌سه‌ری ئاسانتر ده‌بێت بۆیه ئه‌وه‌ی كه ڕێگری سه‌ره‌كیه نێوماڵی شیعه‌یه كه ده‌بێت ڕێكبكه‌ون ئه‌وكاته كورد ده‌توانین بڵێن هیچ سه‌رۆكێكی كۆمار به‌ده‌نگی كورد تێناپه‌ڕێت ئه‌گه‌ر برایان شیعه یان برایانی سونه هاوكار نه‌بن، ڕێككه‌وتنی ئه‌وان(نێو ماڵی شیعە) ده‌بێته نه‌خشه ڕێگایه‌كی باش یان ده‌ره‌چه‌یه‌كی باش بۆ چاره‌سه‌ر و ڕێككه‌وتنی كوردیش. ”
”هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌هه‌مان هه‌ڵویستی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت”
پێرێ دووشەممە میدیاکانی یەکێتی بڵاوییان کردەوە کە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیوەندی بە (بافڵ تاڵەبانیەوە) کردووە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە و پێشنیاره‌كانی موقتەدا سه‌در؟ هەرێم کەمال ئاغا بێ ئاگایی خۆی دەربڕی و وتی ” ئاگادار نیم ”
بە بڕوای سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان کۆنابێتەوە، لەو ڕووەوە هەرێم کەمال ئاغا وتی” هیچ هه‌ڵوێستێكی جیاواز له شه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕووینه‌داوه واته هه‌ڵوێستی سیاسی جیاواز له شه‌ممه‌وه ڕووینه‌داوه بۆیه من وایده‌بینم هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌هه‌مان هه‌ڵویستی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌بێت. ”
دەربارەی ئەوەی لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یان له‌سه‌ر كاندیدێك ئایا ئه‌و پۆسته له‌ده‌ست كورد ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر نێوماڵی شیعه یه‌كیان گرت؟
لە وەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا وتی ” نه‌خێر له‌ده‌ست كورد ناڕوات ئه‌مه ئه‌ركێكه دروستبووه له‌دوای 2003 وه بۆ به‌شداری كورد له پرۆسه‌ی سیاسی كه به‌شێكی گرنگی پێكهاته‌ی عێراقه و بۆته عورفێك سه‌رۆكی كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ عه‌ره‌بی شیعه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ عه‌ره‌بی سونه بۆیه من پێموایه ئه‌مه بۆته عورفێك بۆ هاوسه‌نگی سیاسی، جوگرافی،واقیعی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق واده‌خوازێت. ”