Accessibility links

مامۆستایانی زانکۆ و چاودێرانی سیاسی ململانێکانی کورد لە بەغدا بە مەترسی دەزانن لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستانی عێراق


گەرمبوونی ململانێ سیاسیەکان لە عێراق لەسەرو بەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دەستنیشانکردنی کانیدی سەرۆککۆمار، هاوکات ململانێی لایەنە سیاسیە کوردیەکان لەسەر ئەو پۆستی سەرۆککۆمار، کاردانەوەی مامۆستایانی زانکۆ و چالاکوانان و چاودێرانی سیاسی لێدەکەوێتەوە و دەڵێن، کورد کە خاوەنی هەرێمێکی فیدڕاڵە لەدەوڵەتی عێراقدا لە ئایندەدا لە سیستەمی زۆرینە و کەمینە و هاوکات دابەشبوونی لەنێوان ڕەوتە جیاوازەکاندا کاریگەری نەرێنی لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکانی دروست دەکات .

چاودێرانی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ نیگەرانی خۆیان لەسەر کێشمەکێشی لایەنە سیاسیە کوردیەکان لە سەر پۆستی سەرۆککۆمار لە بەغدا دەردەبڕن و دەڵێن لەبری ئەوەی کورد ببێتە بەشێک لە ماڵی شیعە و ململانێ ئیقلیمیەکان ، پێویستە هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی خۆی دەستپێبکات، ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشمە نەتوانرا لەلایەن هاوپەیمانی سێقۆڵی سەدر و پارتی و عەرەبی سونتە، نیسابی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەدەست بهێنرێت.

هۆشمەند عەتا مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند " عێراقی نوێ لە دوای 2003 لەسەر بنەمای تەوافوق داڕێژراوەتەوە، من پێم وایە بەدیوێکدا دەکرێت حکومەتێکی خزمەتگوزار و ئۆپۆزسیۆنێک بێتە کایەوە ، بەدیوەکەی دیکەیدا دەکرا لە نێوان یەکیتی نشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ، کاندیدیکی هاوبەش وەرگرن، ڕەنگە لە ئایندەدا بۆ بڕیارەکانی دیکەی پەیوەست بە کورد سیستەمی زۆرینە و کەمینە بەکار بهێنرێت ئەوەش کاردانەوەی خراپی دەبێت".

د. سیروان حامید ڕاگری کۆلێجی یاسا لە زانکۆی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئەوەی لە کوردستان ڕوودەدات مەترسیەکی گەورەی لەسەر ئایندەی هەیە، چونکە هەرێمێکی فیدڕاڵیە لە ناو دەوڵەتیکدا، دەبوو لەم دۆخە خراپەی عێراقد لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، بە یەک دەنگ و یەک گوتار بوونایە و لانیکەم بەشداری ئەو دابەشبوونی ماڵی شیعە و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی عێراقیان نەکردایە."

فەرهاد قادر چاودیری سیاسی و چالاکوان لە هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "ململانیێی دوولایەنی سەرەکی لە هەرێم هێندە ململانێی هەرێماتیە ئەوەندە ململانێی حیزبی نیە لەبەرژەوەندی کورد ، لەدەرەوەی خواستی خۆیانە و کاریگەری گەورەی لەسەر پێگەی کورد لە عێراق دەبێت، چونکە پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەستوور یەکلا نەکراوەتەوە بۆ کورد بێت بەڵکو عورفێکی سیاسیە ، لەوەدەچێ لە خولی ئایندەدا شیعەکان داوای بکەن".

لەگەڵ ئەوەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای دروست نەبوونی نیسابی یاسایی لە دوو کۆبوونەوەدا کە لە چاوەڕوانی ڕەوتەکەی نەبوون ، سوربوونی خۆی لەسەر حکومەتی زۆرینە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند سورن لەسەر تێڕوانینەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەگەر ئەم دانیشتانەش درێژە بکێشن، ئەمە لەکاتێکدایە هێزەکانی چوار چێوەی هەماهەنگی چاویان لە کۆبوونەوە لەسەر بنەمای تەوافوق ، ئەگەر تاوەکو 6 -4-2022 کانیدی سەرۆک کۆمار و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن هێزە سیاسیەکانەوە هەنگاوی بۆ نەنرێت ئەوە بۆشایی یاسایی لە عێراق دروست دەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:54 0:00

XS
SM
MD
LG