Accessibility links

سەدر داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکات حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن بە بێ بەشداری کوتلەکەی خۆی


موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە لایەنەکان دەکات دەستبکەن بە وتووێژکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
ڕۆژی پێنجشەممە موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند " داواش لە دۆستانم لە کوتلەی سەدری دەکەم هیچ دەستوەردانێک لە گفتوگۆی چوارچێوەی هەماهەنگی نەکەن نە بە چاک نە بەخراپ."
لە دەقی تویتەکەیدا دەڵێت " نیعمەتێکە کە خوا پێی بەخشیوم، کە توانای دامێ من و ئەوانەی کە لەگەڵمدان ببینە گەورەترین کوتلەی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکان تەنانەت سەرکەوتنێکی بێپێشینەیە. پاشان وایلێکردین ببین بە گەورەترین کوتلە یا هاوپەیمانێتی شیعە.
پاشان کردمیە یەکەم کەس کە سەرکەوتووبم لە پێکهێنانی گەورەترین هاوپەیمانی نیشتمانی ( ڕزگاری نیشتمانی)، دواتر کاندیدێکمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاری کرد کە لای هەموو لایەنەکان پەسەند کراو بوو، سوپاس بۆ خودا وازم لێ نەهێنا. ئەو هاوپەیمانانە چەندین گرفتیان دروستکرد، بەربەستییان دروستکرد، کە تا ئێستاش لەو بەربەستانە بەردەوامن."

سەرۆکی کوتلەی سەدری کە لە هەڵبژاردنەکانی عێڕاقدا زۆرترین کورسی پەرلەمانیان بەدەهێنا لە تویتەکەیدا دەشڵێت " بۆ ئەوەی عێراق بە بێ حکومەت نەمێنێتەوە، دۆخی ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان خراپتر نەبن، دەرفەتێک دەدەم بە سێیەکی پەکخەر (چوارچێوەی هەماهەنگی ) بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بە بێ جیاوازی بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی بە بێ کوتلەی سەدری، لە یەکی ڕەمەزانەوە تا 9 مانگی شەشەڵانی پیرۆز".

XS
SM
MD
LG