Accessibility links

فەرمانبەرانی هەڵەبجە بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوام دەکەن


پرۆسەی بایکۆتکردنی دەوامی ڕەسمی لە دامەزراوەکانی حکومەت لەلایەن فەرمانبەرانەوە لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردەوە. 400 کارمەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە کە هێشتا موچەی مانگی 2 یان وەرنەگرتووە، تا 15-4 مۆڵەت دەدەنە حکومەت گەر مووچەکانیان پێ نەدرێت ئەوا بەتەواوەتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە دادەخەن.

سەلام مستەفا فەرمانبەری شارەوانی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هیشتا موچەی مانگی 2 یان وەرنەگرتووە و هەموو ڕۆژێک دەچنە بانک بۆ وەرگرتنی موچەکانیان بەڵام پێیان ڕادەگەیەنرێت کە پارە لە بانکەکان نییە".

یاسین غەفور هاووڵاتیەکی هەڵەبجە و دەڵێت " دوو هەفتەیە سەردانی شارەوانی هەڵەبجە دەکەم، بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەت بەڵام بەهۆی بایکۆتەوە کارەکانم تەواو نابێت ، ئەو دەڵێت فەرمانبەرەکان حەقی خۆیانە و هەندێکیان موچەکانیان 200 بۆ 300 هەزارە، پێویستە حکومەت موچەکانیان پێ بدات".

فرحان عیزەت لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕایگەیاند" نزیکەی 50 ڕۆژە موچەمان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدایە فەرمانبەرانی دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت بە شێکی زۆریان چاوەڕوانی موچەی مانگی 3 دەکەن ."

لە بەشێکی زۆر لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا دەوام بە شێوەی نۆبە ( متناوب) دەکرێت وبەشێکی زۆر لە مامۆستایانی قوتابخانەکانیش بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەموو 25 مانگێک پرۆسەی دابەشکردنی موچە دەست پێ دەکات بەڵام سەرەڕای گەیشتنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا و بەرزی نرخی نەوت هێشتا موچەی مانگی 2 تەواو نەکراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG