Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران: خەریکە ڕێککەوتن لە دانوستاندنەکانی ناوکی بەدەست دێت


وەزیری دەروەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان
وەزیری دەروەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان

وەزیری دەروەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕۆژی یەکشەممە گوتی ڕێککەوتن لە وتووێژەکانی ناوکی، کە لە ئیستادا ڕاگیراون، بۆ بەدەستهێنانەوەی ڕێکەوتنی ساڵی 2015 لە نیوان تاران و هێزە دەسەڵاتدارەکانی جیهان، نزیکبۆتەوە.

ئێران چۆتە دانوستاندنەکانەوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، ئەوەی بەفەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش ناسراوە لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و ڕووسیا و چین، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و هەروەها ولایەتەکگرتوەکانی ئەمەریکا بە ناڕاستەوخۆ.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئەنتۆنێۆ گۆتێریس، بەپێی بەیاننامەیەکی لەوەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، گوتی ئێمە لە دانوستاندنەکاندا لە ڕێککەوتنەوە نزیکبوینەتەوە ".

شاندەکانی ئێران و ولایەتە یەکگرتوەکان لە ڤییەننا ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکتر قسەناکەن، بەڵام پەیامەکان لە ڕێگای بەشداربوانی ترەوە و یەکێتی ئەوروپا کە ڕێکخەری گفتوگۆکانە، دەگوازرێتەوە.

سەرباری ئەمە گەورە دبلۆماتکاری ئێران گوتی "پێشنیازەکانمان دەرباری پرسەکانی ماوەتەوەخستە ڕوو بۆ لاینی ئەمەریکا لە ڕێگای گەورە دانوستانکاری یەکێتی ئەوروپا، لەئیستادا تۆپەکە لە مەیدانی ولایەتە یەکگرتوەکاندایە".

بەپێی بڵاوکراوەکەی ئێران ، گۆتێڕیس جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دانیشتنەکانی ڤیەننا و هیوای دەربڕی کە هەردولا بەزووترین کات بگەنە ڕێککەوتن.

XS
SM
MD
LG