Accessibility links

مەلایەکی ئاینی ئێرانی بە چەقۆ لە مەشهەد کوژرا و دوانیش بریندارن


میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە، کە ڕۆژی سێشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی ئاینی شیعە مەزهەب لە شاری مەشهەد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران پیاوێکی ئایینی بە ناوبانگ بە چەقۆ کوژراوە و دوانی دیکەش بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ی نیمچە فەرمی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە و پیاوە ئاینییە بریندارەکانیش پاش ئەوەی لە ڕۆژی سێهەمی ڕەمەزان دا بە چەقۆ لە حەوشەی مەزاری ئیمام ڕەزا بریندارکران ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، بەڵام ئاژانسی هەەواڵی ڕۆیتەرز نەیدەتوانی بە تەواوەتی پشتڕاستیان بکاتەوە، دوو پیاویان نیشان داوە کە لەسەر زەوی حەوشەی مەزارگەکەدا کەوتوون و هەموو گیانیان خوێنە. ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) ڤیدیۆی پۆلیسێکی بڵاوکردۆتەوە کە هێرشبەرەکەی دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی شوناسی دیاری بکەن.

تەلەڤزیۆنی دەوڵەت ئەو مەلا کوژراوەی بە محەمەد ئەسڵانی ناساندوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان لە بارەی بارودۆخی بریندارەکانەوە نەدا.

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن گروپی ئەستان قودس ڕەزوی کە گروپێکی ئاینیە و مەزارگەکە بەڕێوەدەبات، کە بەهای ئەو مەزارگەیە بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، دەڵێن " ناسنامەی دەستگیرکراوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە."

شایەنی باسە لە ساڵی 1994دا بۆمبێک لە هۆڵی سەرەکی مەزارگەی ئیمام ڕەزا تەقییەوە و 26 کەسی کوژران.

میدیاکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بدەن ڕایانگەیاند کە دوو پیاوی ئاینی سوننە لە مزگەوتێکدا لە شارۆچکەی گونبەد کاڤوس لە پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران کوژراون.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG