د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە دۆخی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی دەدات و دەڵێت” کەرتی ته‌ندروستی لە سلێمانی زیاد له چه‌ند مانگێكه ئه‌م گرفته هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ گرفته‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، د. یاد کە هاوکات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوایە(تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە) دەشڵێت” ئێستا زیاتر له 120 نه‌خۆشی شێرپەنجە پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش بوونی نییه له نهخۆشخانهکەمان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ڕووده‌دات، هەروەها وتیشی” یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئێستا له حاڵه‌تی وه‌ستاندایه لە سلێمانی به‌شی(قه‌سته‌ره)یه كه تایبه‌ته به حاڵه‌تی كتوپڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن ئه‌ویش له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌وه‌ستێت كه ئه‌وه‌ش وه‌ستا به‌ڕاستی كاره‌سات ڕووده‌دات چونكه كه كه‌سێك توشی حاڵه‌تێكی كتوپڕی دڵ ده‌بێت ڕه‌نگه پێویستی به‌وه‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كاتی زۆر كه‌مدا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ-یش ئێستا ده‌توانم بڵێم له لێوارێكی زۆر نزیكدایه بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌ویش هیچ بڕهپارهكانی بۆ سه‌رف نه‌كراوه وه‌كو من ئاگادارم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا توانای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری تووشبوانی نامێنێت بۆ نه‌خۆشه‌كان. ”
” ڕۆژ بە ڕۆژ گرفتەکە کەڵەکە دەبێت”
لە سەرەتای قسەکانیدا د.یاد نەقشبەندی دەربارەی گرفتەکانی تەندروستی سلێمانی وتی” سه‌باره‌ت به‌و گرفتانه‌ی ئێستا هه‌یه وه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی زیاد له چه‌ند مانگێكه ئه‌م گرفته هه‌یه، به‌ڵام ڕۆژ به ڕۆژ گرفته‌كه كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، چونكه نه‌خۆشخانه وه‌كو شوێنی تر نییه كه سه‌ردانی نه‌كرێت هه‌موو ڕۆژێك نه‌خۆش سه‌ردان ده‌كات، بۆنموونه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌توانم بڵێم مانگانه كه‌یسی حاڵه‌تی تازه زیاتر تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات پێدوایستیه‌كان بۆ پێداویستی پزیشكی و تاقیگه ده‌رمانخانه و ئامێره‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر بكات، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك خه‌رج ناكرێت، بۆنموونه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له مانگی 11 وه هه‌تا ئێستا كه مانگی 4-ە نزیكه‌ی ملیار و نیوێك كراوه به‌چه‌ك مامه‌ڵه‌كان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی بۆ سه‌رف نه‌كراوه، به‌رامبه‌ر به‌وه كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌وانه‌ی پێداویستی تاقیگه‌ی پزیشكی ده‌كه‌ن ئاماده نیین (ته‌جهیز) مان بۆ بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و شایسته داراییانه‌یان بۆ سه‌ر نه‌كراوه. ”
د.یاد نەقشبەندی کە هاوکات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوایە( بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە) ئەوەش دەڵێت” نموونه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه ئێمه سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌مان هه‌یه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ر به تیشك به توشبووانی شێرپه‌نجه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌وه‌ی ئه‌و دوو ئامێره‌ی له‌وێن زیاد له 10 ساڵه كارده‌كه‌ن و ئێستا ئامێره‌كان كۆن بوون و تووشی حاڵه‌تی له‌كاركه‌وتن ده‌بن كه وایكردووه هیچ ڕۆژێك نییه ئه‌م دوو ئامێره یه‌كێكیان گرفتی بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ری تووشبوان به تیشك بۆ زیاتر له شه‌ش مانگ، گرفتی تر ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و ئامێرانه‌ی تایبه‌تن به تیشك و MRIو سۆنه‌ر به PTC Scan ئه‌وانیش گرفتمان هه‌بووه له‌وه‌ی كه (تخصیص) داراییان بۆ نه‌كراوه كۆمپانیاكان هه‌تا ئه‌م ساته نه‌هاتوون چاكی بكه‌ن واته كۆی پرۆسه‌كه ئه‌وه نییه ئێمه بڵێین ده‌سه‌ڵاتمان نییه و (تخصیص)مان نییه، به‌ڵام پاره سه‌رف ناكرێت و پاره نادرێت به كۆمپانیاكان كۆمپانیاكانیش ئاماده‌ی ئه‌وه نیین له‌وه زیاتر هه‌ڵسن به دابینكردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانی ئێمه. ”
” ئه‌گه‌ر دۆخەکە به‌مشێوەیە به‌رده‌وام بێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاسته‌كه به‌شێوازێك ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی زانستی بۆ نه‌خۆشه‌كان ناكرێت ”
وتەبێژی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، دانی بەوەدا نا”بێگومان ئاستی خزمه‌تگوزاری ئێستا هاتۆته خواره‌وه، وتیشی” ئه‌گه‌ر به‌مشێوازه به‌رده‌وام بێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاسته‌كه به‌شێوازێك ده‌بێت كه چاره‌سه‌رێكی زانستی بۆ نه‌خۆشه‌كان ناكرێت، به‌ڵكو ته‌نها به‌ڕێكردنی نه‌خۆش ده‌بێت هیوادارم نه‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه. ”
”بەشی قەستەرەی دڵ لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا دەوەستێت”
د. یاد نەقشبەندی باسی لەوەکرد” یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئێستا له حاڵه‌تی وه‌ستاندایه به‌شی (قه‌سته‌ره)یه كه تایبه‌ته به حاڵه‌تی كتوپڕی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ ده‌بن ئه‌ویش له‌داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا ده‌وه‌ستێت كه ئه‌وه‌ش وه‌ستا به‌ڕاستی كاره‌سات ڕووده‌دات چونكه كه كه‌سێك توشی حاڵه‌تێكی كتوپڕی دڵ ده‌بێت ڕه‌نگه پێویستی به‌وه‌بێت له‌ماوه‌یه‌كی كاتی زۆر كه‌مدا چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت. ”
نەقشبەندی زیاتر وتی” به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ-یش ئێستا ده‌توانم بڵێم له لێوارێكی زۆر نزیكدایه بۆئه‌وه‌ی بوه‌ستێت، چونكه ئه‌ویش هیچ بڕهپارهكانی بۆ سه‌رف نه‌كراوه وه‌كو من ئاگادارم له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا توانای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری تووشبوانی نامێنێت بۆ نه‌خۆشه‌كان. ”
” هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون یان هیچ وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌ت پێكراو نه‌بووه بۆ ئێمه یان هه‌ر به‌بێ وه‌ڵامیش بووین”
دەربارەی ئەوەی ئایا وەڵامی حکومەت و وەزارەتی تەندروستی چی بووە وەک خۆت دەڵێی ماوەی چەند مانگە ئەم گرفتانە هەیە؟ لە وەڵامدا د. یاد نەقشبەندی وتی” ئه‌وه پرسیارێكه حه‌قه له ڕای گشتی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی باڵان بكرێت واته به چ لۆژیكێك ده‌كرێت ئێمه زیاتر له 5-6 مانگه له‌ڕێی ڕاگه‌یاندن و له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردن له ئاستی خۆمانه‌وه قسه‌كراوه و داواكراوه مه‌ترسیه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو هیچ وه‌ڵامێكی ڕوون یان هیچ وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌ت پێكراو نه‌بووه بۆ ئێمه یان هه‌ر به‌بێ وه‌ڵامیش بووین! ئه‌مه‌ش وای له ئێمه كرد بێین ڕای گشتی ئاگاداربكه‌ینه‌وه له دۆخه‌كه كه ئاگاداربن دۆخی كه‌رتی ته‌ندروستی له ناوچه‌كه بهوشێوازهیه كه ده‌ڕوات، من له‌مانگی 11وه چه‌كم هه‌یه قفڵ بووه و پاره سه‌رف ناكرێت ئه‌م چه‌كانه هه‌مووی هی سندوقی كۆمه‌ك بۆ توشبووانی شێرپه‌نجه‌یه به‌هه‌موو لۆژیكێكی واقیعی ئه‌گه‌ر سه‌یری داهاتی سندوق بكرێت كه له كوێوه دێت بۆمان ده‌بووایه داهاتی سندوق به‌راورد به ساڵانی 2017 و 2018 زۆر زیاتر بووایه، به‌ڵام له ئێستادا داهاتی سندوق زۆر خراپه واته یان هه‌ر نییه ملیار و نیوێك هی سندوقه له بانك پاره‌م بۆ سه‌رف ناكرێت. ”
”ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌مه خراپتر بێت خزمەتگوزاری تەندروستی ده‌وه‌ستێت”
بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی هیوا( د.یاد نەقشبەندی) ڕاشیگەیاند” ئێمه بۆیه مه‌ترسیه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له‌مه خراپتر بێت ده‌وه‌ستێت ناشكرێت كه خزمه‌تگوزاری وه‌ستا و خه‌ڵك گیانی له‌ده‌ستبدات ئینجا ئێمه قسه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه بكه‌ین، بۆنموونه ئێستا من دووجۆر چاره‌سه‌رم نه‌ماوه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا نزیكه‌ی زیادتر له 120 نه‌خۆش له‌سه‌ر ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ن ئێستا ئه‌م نه‌خۆشانه ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان وه‌رناگرن. ”
” كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێواری كه‌وتندایه ”
”ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێناسه‌ی بكه‌ین كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی له لێواری كه‌وتندایه، كه هاوڵاتیه‌ك هاته لامان 40% چاره‌سه‌رمان كرد مانای وایه كه‌رتی ته‌ندروستی كه‌وتووه ئه‌مه وه‌كو شوێنێك نییه بوترێت قه‌ینا با (اضعف الایمان) یش بێت با 10% خزمه‌تی بكه‌ین، نه‌خێر توشبویه‌كی شێرپه‌نجه كه كیمیاییهكهم پێدا و بایلۆجیهكهم بۆ نه‌كڕی و تیشكه‌كه‌م له‌كاتی خۆیدا بۆ نه‌كرد نه‌متوانی چاره‌سه‌ری مه‌ناعه‌ی بۆ بكه‌م مانای وایه من ئه‌م نه‌خۆشه‌م چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌م نه‌خۆشه‌م به‌ڕێكردووه له‌به‌رئه‌وه به‌ڵێ له لێوارێكی مه‌ترسیداردایه. ”د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی فەرمی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی وایوت”
”ئێستا زیاتر له 120 نه‌خۆشی شێرپەنجە پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه ئه‌وانیش بوونی نییه له نهخۆشخانهکەمان، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ڕووده‌دات”
د. یاد نەقشبەندی دەشڵێت” له ئێستادا زیاتر له 120 نه‌خۆشم (نەخۆشی شێرپەنجە) پێویستی به دووجۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌وانیش بوونی نییه له نه‌خۆشخانه، خۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كرێت بێگومان نه‌خۆشیه‌كه‌یان زیاتر ده‌كات و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ش ڕووده‌دات واته ئه‌مه وه‌كو ڕۆژی ڕووناك ڕێگه‌ی خۆمان ده‌بینین ده‌زانین چ كاره‌ساتێك ڕووده‌دات، بۆیه هاوار ده‌كه‌ین و داواده‌كه‌ین و كه‌سیش وه‌ڵام ناداته‌وه! به‌ڕاستی جێگه‌ی نیگه‌رانییه كه هه‌ستیارترین كه‌رت ته‌ندروستی بێت و زیاتر له چه‌ندین مانگه به‌ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵمانداوه ئێستاش بۆ ڕای گشتی و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ ڕاگه‌یاندن باسده‌كرێت، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك هه‌تا ئه‌م ساته بوونی نییه و هیچ جووڵه‌یه‌كیش نییه كه وترا بێت هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری بكه‌ین. ”
”ڕۆژانە 15 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه، ساڵانە زیاتر له 3 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت.”
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی ” ئێمه ڕۆژانه 15 حاڵه‌تی نوێی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تۆمار ده‌كه‌ین، ڕۆژانه 600 كه‌س سه‌ردان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی پشكنین، ساڵانه زیاتر له 3 هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تۆمار ده‌كرێت، وه بڕی ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك پێشكه‌ش به توشبووانی شێرپه‌نجه بكرێت، ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و سه‌نته‌ره شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له پارێزگای سلێمانی 80 ملیۆن دۆلاره. ”
د.یاد نەقشبەندی لە کۆتایی قسەکانیدا جەخت دەکاتەوە” ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و ئامێره‌كان دابین بكرێت 100% ده‌توانیین خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروسیه‌كان به‌رده‌وام بێت. ”
د.یاد نەقشبەندی باسی لە پێداویستی ئێستای نەخۆشخانەی هیوا کرد و وتی” بتوانرێت كێشه‌ی داهاتی نه‌ختینه‌ی سندوق چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ سه‌رف بكرێت، پرۆسه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانیش كه ئێستا پرۆسه‌كه چۆته‌وه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی ئه‌وه‌ش دروست نه‌بێت كه ئه‌وانیش زیاتر له 4 مانگه ده‌وام ده‌كه‌ن و هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام پرۆسه‌كه واڕۆیشتووه كه له‌كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واو بێت و ئه‌و پاره‌یه سه‌رف بكرێت بۆ كارمه‌ندان و پزیشكان. ”