Accessibility links

سێ مووشەک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکرێت


Erbil
Erbil

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کراون. مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، لەو هێرشە موشەکیەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.



سەبارەت بەو هێرشە موشەکیە بۆ سەر گەورک گوسک کە دەکەوێتە سنووری قەزای خەبات، کوێستان ئەحمەد قایمقامی قەزای خەبات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" دوو دەنگمان بیستووە و ڕەنگە موشەک بێت و تیمەکانی هێزە ئەمنیەکان لە گەڕان بەردەوامن، ئەو دەنگە لە نێوان خەبات و کەور گوسک بووە و دوو دەنگی بەهێز هاتووە".

ئەرشەد شوانی مامۆستای زانکۆ و خەڵکی قەزای خەبات بەم شێوەیە بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی جۆگرافیای ئەو ناوچەیەی دەکات کە دەگوترێت موشەکی ئاراستەکراون " پاڵاوگەی نەوتی کار گرووپ و عێراق ئویل لە ناحیەی گەورگوسک هەیە لە هەمانکاتدا چەندین کارگە و کۆمپانیای گەورەی تری هەیە کۆمەڵێک کۆمپانیای گەورە لەو خەتە هەن بەڵام گەورەترینیان کار گرووپە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، کەورک گۆسک تا سنوری ژێر دەسەڵاتی عێراق دوریەکی بەو شێوەیەی نییە ڕەنگە 20 تا 30 کیلۆمەتر لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیەوە دووربێت، لە تەنیشت گەورک گۆسک قەزای خەبات و ناحیەی کەڵەک هەیە و جگە لەوەش سەربازگەی زێلکان هەیە کە نزیکە لە ناحیەی کەڵەک و لەهەمانکاتدا لە سنوری قەزای بەردەڕەشە، ئەمە ئەم جوگرافیایە کە هەم میحوەری هێزی پێشمەرگەی لێ هەیە و هەمیش هێزەکانی تورکیای لێ هەن، هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراقیشی لێ هەیە، سنوری ئەو جوگرافیایە وایە کە دەتوانین بڵێین توزێک سەرەوەتری گەورک گۆسک سێگۆشەی نێوان هەولێر و موسڵ و دهوکە.

XS
SM
MD
LG