Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق


هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات بە کۆمەڵێک ڕوانینی جیاوازەوە.
دابەشبوونێکی بەرچاو دروست بووە لەو هەرێمەدا سەبارەت بەوەی ئایا هەڵبژاردن بە فرە بازنەیی بکرێت یاخود یەک بازنەیی بێت.

ئەوانەی لەگەڵ فرە بازنەییدان جەخت دەکەنەوە لەوەی پێویستە چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردندا بکرێت، هاوشێوەی ئەوەی پێشتر لە عێراق کراوە، بەڵام دەشڵێن مەرج نییە کوتومت وەک ئەوەی بەغدا بێت و پێویستە هەلومەرجی هەرێمی کوردستانی عێراقی تیادا ڕەچاو بکرێت.

ئەوەی لەگەڵ یەک بازنەییدایە، جەخت دەکاتەوە لەوەی نە هەولێر بەغدایە و نە پەرلەمانی هەرێمیش ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

لەگەڵ هەموو ئەم جیاوازیانەدا، بەڵام هاوڕایی هەیە بۆ کردنی هەڵبژاردن لەو وادەیەی سەرۆکی هەرێمەکە دیاریکردووە.

هەرچۆنێک بێت هەرێمی کوردستانی عێراق لەناو کۆمەڵێک قەیراندایە لە سیاسییەوە بۆ دارایی، بۆ تەندروستی، بۆ کۆمەڵایەتی و هەروەها لە سەرو هەمووشیانەوە قەیرانی بێ متمانەیی.

میوانی بەرنامە:
فەرهاد عەلاوەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی عێراق


قەیرانی بێ متمانەیی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە لایەک و بێ متمانەیی خەڵکیش بە لایەنە سیاسییەکان لە لایەکی ترەوە؛ ئەمە بێ لەوەی متمانەی خەڵک و بەشێکیش لە لایەنە سیاسییەکان بە دەسەڵاتدارانی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستان، هەروادێ و بەرەو کاڵبوونەوە دەڕوات.

قەیرانەکان هەروادێ و قوڵتر و ئاڵۆزتر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتا هەنگاوی کۆنکریتی نەنراوە بۆ کردنی هەڵبژاردن، بەڵام هەر لە ئێستاوە چاودێر وەها چاوەڕوان ناکەن ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگدەران بەشداری بکەن لە هەڵبژاردندا، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکەی عێراق کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، زیاتر لە سەدا 40ی دەنگدەران بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەی مانگی 10ی ڕابردوودا کردووە، بەڵام زۆرێک لە چاودێر دەڵێن نەخێر ڕێژەی بەشداریکردن کەمتر بووەە لەژێر لە سەدا 30ەوە بووە.

فەرهاد عەلاوەدین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاریی عێراق، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:59 0:00
XS
SM
MD
LG