لەوانەیە باسی زاناکانی فیزیا بۆ چۆنێتی کارکردنی گەردوون هەندێک لەکەی سەرەکی نوێی تێدابێت کە دەبێت ڕاستبکرێنەوە دوای ئەو دۆزینەوەیەی دەردەخات تەنۆچکە بنەرەتیەکان قەبارەیەکی گەورەتریان لەوەی پێشتر زاناکان زانیبویان هەیە.
دەیڤ تۆباک زانای فیزیای تەنۆچکەکان لە زانکۆی تکساسM&A و ووتەبێژی کارگەی فێرمی نیشتمانی بۆ بەخێراکردنی تەنۆچکەکان سەر بە حکومەتی ئەمریکا کە تاقیکردنەوەکانی کردوە ووتی "ئەوە تەنها شتێکی هەڵە نیە، ئەگەر لە لایەن تاقیگەیکەوە ئەنجام نەدرێت، بەڵکوو ئەمە ئەوە دەگەێنیت شتێکی بنەرەتیمان بۆ تێگەیشتن لە سروشت هەڵەیە".
زاناکانی فیزیا پێکەوە لە تاقیگە بۆ ماوەی 10 ساڵ تەنۆجکەکانیان تێکشکاندوە و پێوانەی قەبارەی 4 ملیۆن بۆزۆن W یان کردوە. ئەم تەنۆچکانەی لە ئەتۆم بچووکترن بەرپرسیارن لە هێزی بنەڕەتی لە ناوەندی ئەتۆمەکاندا، بۆ تەنها بەشیکی چرکە بوونیان هەیە بەر لەوەی بۆ تەنۆچکەیکە شیبێتەوە.
تۆباک ووتی "ئەوان بەردەام دەردەکەون و بونیان نامێنێت لە ئاستی کوانتۆمی گەردووندا.
بەپێی توێژینەوەیەک تیمێک لە 400 زانا لە سەرانسەری جیهانەوە کردویانە و لە گۆڤاری ساینسدا ڕۆژی 5 شەممە بڵاوکرایەوە جیاوازی لە قەبارەدا ئەوەی بیردۆزی ئاسایی بۆ گەردون پێشبینی کردوە گەورەترە لەوەی هەڵەیەکی نزیک بێت یاخود هەچ شتێک بێت بتوانرێت بە ئاسانی ڕونبکرێتەوە.
زاناکان دەڵێن دەرئەنجام ئاسایی نیە بە ئاستێک دەبێت دڵنیابوون لە تاقیکردنەوەیەکی کەدا بە دەستبێت. ئەگەر کرا و دڵنیابوون هەبوو، ئەوا بنەمای وردی گەورەترین کێشە بۆ زاناکانی گەردون چارەسەر دەکات کە پێی دەوترێت نموونەی پێوانە.
زانای فیزیا لە زانکۆی دیوک ئەشۆتش ڤی کۆتواڵ سەرۆکی پرۆژەی شیکاری ووتی پرسەکە هاوشێوی دۆزینەوەی ژوورێکی شاراوەیە لە مەڵەکەتدا.
زاناکان ئەگەری هەبوونی تەنۆچکەیەکی نەزانراو دادەنێن لەگەڵ بۆزۆن W ئاوێتەبێت لەوانەیە جیاوایەکە ڕونکاتەوە. لەوانەشە مەتریاڵی دژ ڕۆڵی هەبێت، کە پێکهاتەیەکیدیکە تێگەیشتن بەباشی لە بۆنی لە گەردوندا نیە، یاخود وەک زاناکان دەڵین لەوانیە فیزیایەکی نوێ هەبێت لە ئیستدا تێیناگەن .
نمونەی پێوانەکە دەڵێت کێشی ببۆزۆن W دەبێت پێوانەی 80،357،000 ئەلکترۆن ڤۆڵت بێت، بە 6 زیاتر یاخود کەمتر.
جۆرجێۆ چیارلی زانایەکیکە لە تیمی فێرمی و بەڕێوەبەری توێژینوە لە پەیمانگای نیشتمانی ئیتالی بۆ فیزیای ناوەکی ووتی "کەمێک لەوە زیاترمان دۆزیوەتەوە، زۆر نیە بەلام بەسە".
دانانی پێوانەی تیمی فێرمی بۆ بۆزۆن W زیاترە لە 80،433،000 ئەلکترۆن ڤۆڵت بە 9 زیاتر یان کەمتر. ئەمەش جیاوازیەکی گەورە نیە، بەڵام لە جیهانی ئەتۆمدا جیاوازیەکی گەورەیە.
هەردوو، تیم و شارەزایان بەشداری توێژینەوەکە نەبوون دەڵێن ئەم بۆچوونە گەورەیە پێویستی بە بەڵگەی زیاترە لە تیمێکی جیاوازەوە، ئەمە تائیستا نەکراوە.
کلاودێۆ کامپناری زانای فیزیای تەنۆجکەکان لە زانکۆی کایلفۆرنیا – سانتا باربارا و بەشێک نیە لە تیمی فێرمی ووتی "پێوانەی زۆر ورد، پێویستی بە تێگەیشتنە لە کاریگەری بچووکی پێوانەی جیاواز. ئەو کەسانە زۆر بەتوانان، من باسەکەیان بەڕژدی وەردەگرم، بەڵام لە کۆتاییدا لەوباوەڕەدام ئەوەی دەمانەوێت دڵنیابوونە لە ڕێگای تاقیکردنەوەیەکی جیاوازەوە".
یەکەم تەیمی ئاسمانگەڕان دەگەنە بنکەی ئاسمانی لە خوڵگەدا
یەکەم تیمی تایبەت کەهەمویان بەتەواوەتی ئاسمانگەڕن بە سەلامەتی گەشتنە پێگەی توێژینەوەی خولگە لە بنکەی واڵایی نوێنەتەویی ISS بۆ دەسپێکی ئەرگی زانستی بۆ ماوەی هەفتەیەک، کە وەک خاڵی وەرچەرخان دادەنرێت لە گەشتە بارزگانیەکانی واڵاییدا.
کاتی گەشتنیان دوای 21 کاتژمێر بوو لە دەرچوونی تیمەکەی لە 4کەس پێکدێت و نوێنەرایەتی کۆمپانیای ئەکسێۆم سپەیس ئینک دەکەن بنکە لە هویستن، ڕۆژی هەینی لە ناوەندی کەنەدیەوە بۆ وڵایی سەر بە ناسا بە مووشەکی فالکۆن ٩ ئەوەی سپەیس ئێکس هەڵیدا دەرچوون .
لەسەر مووشەکەکە کەبسولی کروو دراگن دانرا و ڕۆژی شەممە بۆ واڵایی نێردا و گەشتە بنکەی واڵایی نێونەتەویی.
دوا دەرچوونی بەهۆی پەککەوتنی پەخشی ڤیدێۆی بۆ چاودێری لە بنکەی واڵایی نێونەتەویی بەکاردێت دواکەوتنی تێکەوت، ئەمەش تیمی کروو دراگنی ناچار کرد لە دوریی 20 مەتر بۆ ماوەی 45 دەقیقە بوەستن، لەکاتێکدا تیمی کۆنترۆڵ سەرقاڵی چاکردنی گرفتەکە بوون.
لەگەڵ گەشتن و پێکەوەلکان، پێشبینی دەکرا پرۆسەکە 2 کاتژمیری زیاتری پێبچێت لە ڕێڕەوی داخراودا لە نیوان بنکەی واڵایی و کەبسولی تیمەکە تا فشاری باڵانس بکات و دڵنیابوون لە نەبوونی لێچوونی هەوا بەر لە کردنەوەی دەرگاکان، ئەمەش ڕێگای بە ئاسمانگەڕانی گەیشتوو دا بچنە ناو بنکەی واڵایی نێونەتەویییەوەی.
تیمی ئکسێۆم فرە نەتەویی بوون، پلانیان هەیە بۆ بەسەربردنی 8 ڕۆژ لە خولگەدا، بەڕابەرایەتی ئاسمانگەری خانەنشینی ناسا مایکڵ لۆپێز ئەلیگێرا تەمەن 63 ساڵ، جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە بۆ پەرەپێدانی کارەکانی.
کەسی دووهەم لاری کۆنۆر کاردار لە بواری خانوبەرە و تەکنەلۆجیا و فڕۆکەوانی ئەکرۆبات لە ولایەتی ئۆهاێۆ وەک فڕۆکەوان بۆ ئەرکەکە دانرا و لە حەفتاکانی تەمەنیدایە.
هەروەها لەنێوان تیمی Ax-1دا وەبەرهێنەر و فڕۆکەوانی چەنگیی پێشووی ئیسرائیل ئیتان ستیپ تەمەن 64 ساڵ و کارداری بازرگانی کەنەدا مارک باثی تەمەن 52 ساڵ، هەردوکیان وەک تایبەت لە ئەرکەکەدا کار دەکەن.
ستیپ دووهەم ئیسرائیلیە دەچێتە واڵایی، دوای ئیلان ڕامۆن ئەوەی لە گەڵ 6 لە یاوەرەکانی لە ناسا لە
ڕووداوی ئەرکی نێردراو بۆ واڵایی کۆلۆمبیا لە ساڵی 2003دا گیانیان لەدەستدا.
ئاسمانگەڕان لەگەڵ ئاسمانگەرانی بنکەی ئاسمانی نێونەتەویی کە لە 7 ئاسمانگەر پێکهاتوون یەک دەگرنەوە، کە 3نیان ئەمریکایین و ئاسمانگەریکی ئەڵمانیا لە ئاژانسی وڵایی ئەوروپا و 3 ئاسمانگەڕی ڕوسیا.
ئاسمانگەڕە نوێکان 20 تاقیکردنەوەی زانستی پزیشکی و زیندەوەر لەسەر بنکەی وڵایی نێونەتەوەیی دەکەن ، لەوانە توێژینەوە دەربارەی تەندروستیی مێشک و خانەی بنەڕەتی دڵ و نەخۆشی شێرپەنجە و پیربوون، سەرباری تاقیکردنەوەی تەکنەلۆجیای بینین بە بەکارهینانی لەرینەوەی ڕووی شلە لە ڕاکێشانی کەمدا.
ئەرکەکە بە هاوکاری کۆمپانیاکانی ئاکسێۆم و سپەیس ئێکس و ناسا دەبێت وک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ فراوانکردنی چالاکی بازرگانی واڵایی، کە بە کۆمەڵ ناویان لێناوە بە ئابوری خولگەی نزمی زەوی یاخود ناسراو بە ئابوری LEO
کۆمپانیاکان رێگای پەیوەندی بۆ یارمەتی ئۆکرینیا دەدۆزنەوە
بۆ زۆر لە ئۆکرانیەکان لەچەنگدا مانەوە لەسەر ئینتەرنێت کارێکی سەختە، چوونکە ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر پەیوەندی و سەرچاوەکانی وزە و ئیلکتریک، بەڵام هەندێک کەس وەک ئۆلیگ کووتۆڤ ئەندازیاری پرۆگرامەر و پەیوەندی رێگایەکی نوێ بۆ پەیوەندی تاقیدەکەنەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕێگای فەیستایمەوە لەگەڵ بەشی مەندەریان لە دەنگی ئەمریکا لە کێڤەوە کووتکۆڤ ووتی بەشەکانی ویستگەکەی لەدوو بەش پێکدێت بۆ پەیوەندی لە ڕێگای ستارلینکەوە، کە نزیکەی 2 هەزار ستەلایتە ئینتەرنێت دابین دەکات، کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەڕیوەی دەبات. ئەمەش یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی پشتوانی ئۆکرینیا دەکەن.
کووتکۆڤ لە ناوەڕاستی سیەکانی تەمەندایە دەڵێت بەکارهێنانی ستارلینک و دانانی مۆدیۆمەکەی ئاسانە.
بۆ دەنگی ئەمریکا ووتی "تۆ هیچت لەسەر نیە تەنها دانانی رسیڤەرەکە نەبێت لەدەرەوە کارپێکردنی و وەستان بۆ چەند دەقیقەیەک، دوای ئەوە پەیوەندیت لەگەڵ ئینتەرنێت دروست دەبێت.
کووتکۆڤ ووتیشی حکومەتەکەمان پەیوەندی بەهاوڵاتیانەوە لەڕێگای تۆڕی کومەڵایەتیەوە دەکات، ئێمە لەئینتەرنێتەوە هەموو زانیاریەکانمان بەدەست دەگات، نەک لە ڕادێۆ تەلەفیزێۆنەوە، بۆیە پەیوەندی گرنگە.
ستارلینک بەسیستەمی نوێترین خێرایی گەشتۆتە ئۆکرینیا. لە 26ی مانگی2دا میخیلۆ فیدۆرڤ جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرینیاو وەزیری داتای دجتاڵ لەتویتێکدا بۆ ئیلۆن ماسک ووتی " لەکاتێکدا هەوڵ بۆ نیشتەجێبوون لە هەسارەی بارام دەدەیت، ڕوسیا هەوڵی داگیرکاری ئۆکرینیا دەدات، بەڵام مووشەکەکانی تۆ لەواڵایییەوە دێتە خوارەوە و مووشەکەکانی ڕوسیا هێرش دەکەنە سەر کەسانی سڤیلی ئۆکرینیا، داواتان لێدەکەین بنکەی زیاتر بۆ ئۆکرینیا دابینکەن و داوا لە هۆشدارانی ڕوسیا بکەن لە دوژمنکاری ڕاوەستن ".