Accessibility links

هەندرێن محەمەد:گەر بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەدرێت ئەوا ناتوانین ڕێكارەکانی كه‌ ئێستا ئاماده‌ن بۆ ئامادەکاری هەڵبژاردن په‌سه‌ندیان بكه‌ین


IRAQ-ELECTION/KURDS
IRAQ-ELECTION/KURDS

هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت “ ئێمە‌ دوای مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هه‌موو فه‌رمانگه‌كان لە کۆمسیۆن ئه‌و نوسراوه‌یان بینووه‌ و ئه‌وان لای خۆیان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ڕێکارەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، كه‌ پێویسته‌ به‌خشته‌ی كرداره‌كان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ و ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكارێكی كارگێڕی، به‌ڵام وه‌كو باسمكرد ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه‌ و ناچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، دەشڵێت “ من داوام وایه‌ كێشه‌ی كۆمیسیۆن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه،‌ چونكه‌ بژارده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بژارده‌یه‌كی زه‌حمه‌ته‌ و زه‌وتكردنی مافی ده‌نگده‌ره‌ كه‌ ده‌نگی به‌ كاندیدی خۆیداوه‌ بۆ چوار ساڵ بێجگه‌له‌وه‌ی پێشێلكردنی خودی یاسایه‌ كه‌ دیاریكردووه‌ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ چوار ساڵ. “


“ ده‌كرێت ئێمه ‌پشت ببه‌ستین به‌و داتایه‌ ئه‌لكترۆنه‌ی كه‌ له‌ كۆمیسیۆنی فیدڕاڵ هه‌یه‌ “

لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد. “به‌پێی یاسای ژماره‌ (4)ی 2014 كۆمیسیۆن موكه‌له‌فه‌ به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان تایبه‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئایا فریاده‌كه‌وین؟ بێگومان ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مان واده‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ 9 كه‌سه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ نوێیه‌ دێت میكانیزمی نوێ داده‌نێت له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك میكانیزم و ڕێوشوێن بگرێته‌به‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئێمه‌ داوامانكردووه‌ 6 مانگ كه‌متر بكرێته‌وه‌ بۆنموونه‌ تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ كاتێكی زۆری ده‌وێت ده‌كرێت ئێمه ‌پشت ببه‌ستین به‌و داتایه‌ ئه‌لكترۆنه‌ی كه‌ له‌ كۆمیسیۆنی فیدڕاڵ هه‌یه‌ بۆ زانیاریش ئێمه‌ له‌ساڵی 2015 یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ واژوو كردوون بۆ هاوكاری یه‌كتری كردن له‌بواری تۆماری ده‌نگده‌ران. “

هەندرێن
هەندرێن


“ ئەم کۆمسیۆنەی ئێستا سەڵاحییەتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی نیە“

سه‌باره‌ت به‌ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن كه‌ له‌ئێستادا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان داوای كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن، له‌ڕووه‌ یاساییه‌كه‌وه‌ ئایا ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ی ئێستا به‌بێ كاراكردنه‌وه‌ ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بكات له‌ڕووی یاساییه‌وه‌؟
لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی“ نه‌خێر ناتوانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ڵاحیه‌تی نییه‌ هه‌مووشتێك ده‌بێت ته‌كلیفی یاسایی هه‌بێت – به‌رگێكی یاسایی هه‌بێت ئه‌و ئه‌نجوومه‌ن هه‌تا ئێستا ئه‌و به‌رگه‌ یاساییه‌ی نییه‌ كه‌ بتوانێت نه‌ ڕێكاره‌كان ئه‌نجام بدات و نه‌ ئاماده‌كاریش بكات به‌تایبه‌تی ئه‌و 9 كه‌سه‌ی له‌ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ن. “

“به‌داخه‌وه‌ نازانم حیزبه‌كان بۆ ده‌ستی بۆ نابه‌ن “

كه‌واته‌ چی بكرێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ 1ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت؟
وەڵامەکەی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەمجۆرە بوو“
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت ڕوون و ئاشكرایه‌ له‌یاسای كۆمیسیۆن هاتووه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ نازانم حیزبه‌كان بۆ ده‌ستی بۆ نابه‌ن ئه‌وه‌یه‌ به‌په‌له‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دروست بكرێت و سیڤی له‌ خه‌ڵك وه‌ربگیرێت و ناوه‌كان به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بدرێت له‌ 2019 وه‌ ئاگاداری په‌رله‌مانمان كردووه‌ و سه‌ردانیشمان كردوون و داوامان لێكردوون كه‌ واده‌ی ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ ته‌واو ده‌بێت ساڵی 2019 ، كاری له‌سه‌ر بكه‌ن به‌داخه‌وه‌ ئێستا بۆته‌ كێشمه‌كێشمی سیاسی، كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن په‌یوه‌ستكراوه‌ به‌ گۆڕانكاری له‌یاساكه،‌ ئه‌گه‌ر بۆچونێكی هونه‌ری بڵێین زۆر ئاساییه‌ ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ كارابكرێته‌وه‌ دواتر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ له‌ یاساكه‌ بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ داواده‌كرێت فره‌بازنه‌یی بێت له‌چاو ئه‌وه‌ی یه‌ك بازنه‌یی بێت كه‌ كۆمیسیۆن ئه‌وكاته‌ی ئیشی به‌و جیاوازییه‌ هه‌یه‌ له‌ یاسا دوای تۆماری ده‌نگده‌ران جێمی دووه‌می ئاماده‌كاری كه‌ تۆماری كاندیدی قه‌واره‌ ساسیه‌كانه‌ به‌پێی پارێزگاكه. “

“ تۆماری دەنگدەران “

سه‌باره‌ت به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران لایه‌نه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌ندێك ئامار بڵاوده‌بێته‌وه‌ ئایا ئه‌و ئامارانه‌ دروستن كه‌ ده‌وترێت 600 هه‌زار ناوی ساخته‌ و ناوی مردوو له‌ ناوی تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌یه‌، قسه‌ی به‌ڕێزتان چیه‌ وه‌كو كۆمیسیۆن؟

لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی “ به‌داخه‌وه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران زۆر قسه‌ی له‌سه‌ركرا، خه‌ڵكی ناشاره‌زا و ناتایبه‌تمه‌ند زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر كرد ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ لای ئێمه‌یه‌ ئه‌وانه‌ داتای ڕاسته‌قینه‌ن و ئێمه‌ كۆتاجار ئه‌و داتایانه‌مان داوه‌ به‌ حیزبه‌كان به‌ڵام بۆ دڵنیایی گرنگ له‌ ئیشی كۆمیسیۆن ئه‌وه‌یه‌ بێجگه‌ له‌ ڕووی هونه‌ری و كارگێڕیه‌كه‌ی ، گرنگی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌ی قه‌واره‌سیاسیه‌كانیش پێویسته‌، ئێمه‌ ئیش ده‌كه‌ین بۆ كێبڕكێی نێوان حیزبه‌كان، ئێستا ته‌ماشا ده‌كه‌ین له‌ ناو هه‌موو حیزبه‌كان دڵنیاییه‌ك هه‌یه‌ بۆ تۆماری بایۆمه‌تری ئه‌وه‌ی له‌ كۆمیسیۆنی عێراقی هه‌یه‌ ده‌كرێت پشت به‌وه‌ ببه‌ستین و ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان به‌كاربهێنین و به‌تایبه‌تیش هه‌موو خه‌ڵك كارتی ده‌نگدانی ئه‌لكترۆنی هه‌یه‌.“

چه‌ند ناوی گوماناوی له‌و تۆماری ده‌نگده‌رانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ لای ئێوه‌یه‌؟

هەندرێن محەمەد وتی “ به‌هیچ شێوه‌ك نابێت له‌ كۆمیسیۆن ناوی گوماناوی بێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر ناوی گوماناوی بێته‌وه‌ دیارە ئێمه‌ ئیشی خۆمان نه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ حیزبه‌كانن تانه‌یان ده‌دا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر كه‌ ناوی گوماناوی هه‌یه‌، هه‌ندێك ناو له‌ عێراق و له‌ كوردستان دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ بۆنموونه‌ (محەمەد ئەحمەد محەمەد) له‌وانه‌یه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران زۆر له‌و ناوانه‌تێدابێت و ڕاسته‌قینه‌بن و لای ئێمه‌ جیاوازیان به‌دیارناكه‌ون له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها سێ ناوه‌ و ناوی چواره‌می تێدا نییه،‌ به‌ڵام ئه‌و داتابه‌یسه‌ی كه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌ 2018 هه‌ڵبژارن كرا به‌رای خۆم ئه‌وه‌ی له‌ دامه‌زراوه‌ی كۆمیسیۆنی كوردستان دروست بووه‌ داتاكانی پاكراونه‌ته‌وه‌ و ئیشی له‌سه‌ركراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت واز له‌و داتا به‌یسه‌ بهێنین و ئه‌و داتابه‌یسه‌ی ئه‌لكترۆنیه‌ی كه‌ له‌عێراق هه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌كاربهێنین بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ بداته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان. “

“ چۆن ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەراندا دەسڕدرێتەوە ؟“

ئایا ناوی مردوو له‌م داتایه‌ی كۆمیسیۆندا هه‌یه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌یانوت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا مردووش ده‌نگیانداوه‌؟
لە وەڵامدا سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم وتی “ئێمه‌ وه‌كو دامه‌زراوه‌ ئیش به‌ یاسا ده‌كه‌ین ناوی مردوو هه‌بێت ڕه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن مردووه‌كه‌ مامه‌ڵه‌ی بۆ كه‌سه‌ مردووه‌كه‌ كردووه‌ ئینجا له‌ فۆڕمی خۆراك ده‌ریهێنابێت یان له‌ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی تۆماری كردووه‌ ئێمه‌ ناوی مردوو له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت وه‌رده‌گرین بۆنموونه‌ نوسراو ده‌كه‌ین بۆ كۆمپانیای خۆراك ئایا چه‌ند كه‌س مردووه‌ له‌و ساڵه‌دا یان نوسراو ده‌كه‌ین بۆ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی چه‌ند كه‌س مردووه‌ ئه‌و ناوانه‌مان بۆ ده‌نێرن، به‌ڵام كه‌سێك هیچ ڕێكارێكی بۆ نه‌كرابێت هیچ كه‌س ناتوانێت بزانێت ئه‌و مردووه‌ له‌داتابه‌یس ڕه‌شی بكاته‌وه‌ ته‌نها حاڵه‌تێك نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌كاتی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران خه‌ڵكه‌كه‌ بۆخۆی بێت یان قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بێت و تانه‌ی لێبدات و دۆكیومێنتمان پێبدات ڕه‌شی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا كۆمیسیۆن ناتوانێت كه‌سێك دیاری بكات له‌ گوندێكی دوور مردووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌ باسمكرد كرابێت. “

ئایا ئێوه‌ ده‌ستانكردووه‌ به‌ئاماده‌كاری بۆ هەڵبژاردن یاخود چاوه‌ڕێن په‌رله‌مان بڕیاربدات؟

لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی“ بێگومان دامه‌زراوه‌ی كۆمیسیۆن به‌ته‌نها ئه‌و 9 كه‌سه‌ نییه‌، ئه‌و 9 كه‌سه‌ Senior پێشكه‌وتوون ئیشی ته‌شریعی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن له‌خواره‌وه‌ 12 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیمان هه‌یه‌ له‌خوار ئه‌وانیشه‌وه‌ 32 به‌شمان هه‌یه‌، وه‌ له‌ خوار ئه‌وانیشه‌وه‌ 100 هۆبه‌مان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی ئه‌وانه‌ ئاماده‌ی ده‌كه‌ن پێویستی به‌ ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران هه‌یه‌ بۆنموونه‌ ئێستا خشته‌ی كرداره‌كان ئاماده‌ ده‌كرێت، بودجه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت، ڕێكاره‌كانی تر ئاماده‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕێكارانه‌ی به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ش مصادقه‌- په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسارانی ده‌وێت كه‌ پێویسته‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌، ئێمه‌ ناتوانین په‌سه‌ندی بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی واده‌كه‌مان به‌سه‌رچووه‌. “

ئایا له‌ڕووی هونه‌ریه‌وه‌ هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه‌ بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن؟

هەندرێن محەمەد بەمجۆرە وەڵامی دایەوە “وه‌كو باسمكرد ئێمه‌ دوای مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێگومان هه‌موو فه‌رمانگه‌كان ئه‌و نوسراوه‌یان بینووه‌ و ئه‌وان لای خۆیان ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ به‌خشته‌ی كرداره‌كان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ و ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێكارێكی كارگێڕی، به‌ڵام وه‌كو باسمكرد ئه‌وانه‌ هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه‌ و ناچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. “

“ئەگەر بڕیاری کاراکردنەوەی کۆمسیۆن نەدرێت ئەوا ناتوانین ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌ ئێستا ئاماده‌ن په‌سه‌ندیان بكه‌ین“

ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ئه‌مه‌ی دواخست به‌هۆی ئه‌م ململانیه‌ سیاسیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو په‌رله‌مان بڕیاری كاراكردنه‌وه‌ی ئێوه‌ی نه‌دا ئایا فریای ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ون؟

لە وەڵامدا هەندرێن محەمەد وتی “ ئه‌گه‌ر كارای نه‌كردنه‌وه‌ ناتوانین ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه‌ ئێستا ئاماده‌ن په‌سه‌ندیان بكه‌ین، ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌ش مانگ كاتمان پێویست بێت، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و ڕێكارانه‌ كورت بكرێنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران یان هه‌ندێك ڕێكاری تر، ئه‌م كۆمیسیۆنه‌ دوو كرداری ده‌نگدانی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ واته‌ شاره‌زایی باشی هه‌یه‌ پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره‌ كاره‌كانی به‌ئاسانتر و خێراتر بكرێن. “

“ بژاردەی دواخستنی هەڵبژاردن بژاردەیەکی زەحمەتە“

هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، وتی“ من داوام وایه‌ كێشه‌ی كۆمیسیۆن یه‌كلایی بكه‌نه‌وه،‌ چونكه‌ بژارده‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردن بژارده‌یه‌كی زه‌حمه‌ته‌ و زه‌وتكردنی مافی ده‌نگده‌ره‌ كه‌ ده‌نگی به‌ كاندیدی خۆیداوه‌ بۆ چوار ساڵ بێجگه‌له‌وه‌ی پێشێلكردنی خودی یاسایه‌ كه‌ دیاریكردووه‌ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ چوار ساڵ.“

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:00 0:00



XS
SM
MD
LG