پڕۆفیسۆر د. فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی ڕایدەگەیەنێت“ فرۆشتنی گازی سروشتی هەرێم هەنگاوێکی زۆرباشە، بە مەرجێک دەبێت وانەیەک لە فرۆشتنی گاز لە گرێبەستەکانی نەوت وەربگرین، دەشڵێت “پێش هەنگاونان بۆ هەناردەی غاز و فرۆشتنی، حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زۆرباشی هه‌بێت یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چونكه واپێده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌و گازه سروشتیه‌ی كه ده‌رده‌هێنرێت له زۆنی سه‌وزدا بێت، خاڵی دووه‌م، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وغاز چونكه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، له‌هه‌مانكاتدا ئێران هه‌وڵبدات ئێرانیش به‌لای خۆی ڕابكێشێت ڕاسته زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت سێ نه‌یار ڕازی بكرێت توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕای من ده‌كرێت سیاسه‌تێكی نه‌رم به‌كاربهێنن، هه‌ندێك لێدوان كه پێشتر هه‌بووه به‌رامبه‌ری ئێران له‌مه‌ودوا ئه‌وجۆره لێدوانانه نه‌درێن هه‌وڵبده‌ن استماله-قه‌ناعه‌ت به ئێران بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌ویش كێشه دروست نه‌كات. “
“پێویست به‌وه ده‌كات ئێمه وانه‌یه‌ك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وت وه‌ربگرین“
لە سەرەتای قسەکانیدا د.فازڵ نەبی ڕایگەیاند“ له‌ڕاستیدا بابه‌تی فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئێستا کە وا ده‌ستیان پێكردووه هێواش هێواش كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن، هه‌نگاوێكی زۆرباشه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌بێت وانه‌یه‌ك وه‌ربگرین له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه پێشتر له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كردومانه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت كاتێك كرا كه هه‌رێمی كوردستان له بارودۆخێكی هه‌م ئابوری خراپ و هه‌م بارودۆخێكی سیاسی خراپ‌دا بوو ئه‌وكات هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌رجۆرێك بوایه ده‌یویست نه‌وته‌كه‌ی خۆی بفرۆشێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بكات، به‌ڵام ئێستا ده‌رگای ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات ئێمه ده‌رس- وانه‌یه‌ك له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وت وه‌ربگرین، وه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی گازی سروشتی كه ده‌یانكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك بێت به‌ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌و هه‌موو (ته‌نازول)ه ی له گرێبه‌ستی نه‌وت هه‌بوو نابێت ئه‌و ته‌نازولانه له گرێبه‌ستی گازی سروشتی بكه‌ین. “
“ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی گازی سروشتی به‌شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وكاته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا ده‌بێت. “
د.فازڵ نەبی زیاتر ڕونیکردەوە“ لایه‌نی دووه‌م، مه‌سه‌له ئابوریه‌كه‌ی ئه‌وه‌یان خاڵێكی زۆرباشه چونكه ئابوری هه‌رێمی كوردستان زۆر پێویستی به سه‌رچاوه‌ی دارایی تر هه‌یه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تر كه هه‌یه به‌داخه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چاكسازیه‌كی ته‌واو نه‌كراوه به‌ته‌واوه‌تی به‌شی هه‌رێمی كوردستان ناكات و ده‌بینین كه مووچه خه‌ڵك دواده‌كه‌وێت و زۆربه‌ی زۆری پرۆژه‌كان وه‌ستاون، هیچ پرۆژه‌یه‌كی نوێ له‌ئارادا نییه، به‌ڵام وه‌كو باسمكرد ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستی گازی سروشتی به‌شێوه‌یه‌ك بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت ئه‌وكاته سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی باشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت كه به‌ته‌واوه‌تی بودجه‌ی خۆی دروست بكات، كه به‌داخه‌وه چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی نییه ده‌توانێت بودجه‌ی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و دروستی بكات و بینێرێته په‌رله‌مان و لایه‌نی یاسایی وه‌ربگرێت له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت مووچه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی خۆی بدات و سهقامگیریهكی ده‌روونی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، سهقامگیریهكی ئابوری بۆ بازاڕی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت، بێگومان سه‌قامگیری ئابوریش ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری سیاسی له وڵات‌دا بۆیه له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر ته‌ماشای بكه‌ین شتێكی زۆرباشه. “
“ ئێستا جۆره گرفتێك هه‌یه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز “
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی لەو گرفتە کرد کە لە ئێستادا لەبەردەم هەناردەی غازی هەرێم دروست دەبێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەو ڕووەوە د. فازڵ نەبی دەڵێت“ئێستا ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستی پێده‌كه‌ین له هه‌رێمی كوردستان و ده‌یبیستین له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه لێك تێنه‌گه‌یشتنێك یان جۆره گرفتێك هه‌یه له‌نێوان زۆنی سه‌وز و زۆنی زه‌رد یان بابڵێن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆنی سه‌وز، ئه‌وه‌ی گوێمان لێ‌بوو له ”به‌ڕێز بافڵ تاڵه‌بانی” سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه وتی ئێمه ڕێگه‌ناده‌ین گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌وشێوه‌یه بفرۆشرێت كه پێشتر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی لێ فرۆشراوه بۆیه ئه‌وه له‌وانه‌یه گرفتێك بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات له مه‌سه‌له‌ی ده‌رهێنانی گازی سروشتی و فرۆشتنی.”
”کاک قوباد بەشێکە لە حکومەتی هەرێم، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی و غازی و دارایی هه‌رێمی كوردستاندا نییه ”
بەڵام خودی کاک قوباد تاڵەبانی لە یۆنان ڕایگەیاند” هەرێمی کوردستان دەتوانێت قەیرانی غازی وڵاتانی ئەوروپا چارەسەر بکات”
لە وەڵامی ئەو لێدوانەی تاڵەبانیدا، د. فازڵ نەبی ئەو قسانەی قوباد تاڵەبانی بە بەشێک لە حکومەت ناوبر, .لەو ڕووەوە د.فازڵ نەبی دەڵێت” ڕاسته كاك قوباد له‌وێ قسه ده‌كات، به‌ڵام كاك قوباد به‌شێكه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ئێمه هه‌میشه ئه‌و ڕاستیه دەزانین کە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی و غازی و دارایی هه‌رێمی كوردستاندا نییه له هه‌ردوو زۆندا نه‌ك ته‌نها له زۆنێكدا، بۆیه به‌بۆچوونی من ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ردوو حیزب ڕێكنه‌كه‌ون له‌سه‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له له‌وانه‌یه گرفتێك بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت. “
سه‌باره‌ت به وڵاتانی ئیقلیمی و به‌غداد پێتانوایه ئه‌وان ڕازی ده‌بن به‌تایبه‌تی ئێران؟
دوانزەی مانگی ڕابردوو ئێران لە ڕێگای موشەکی بالیستییەوە هەولێری موشەک بارانکرد، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بڵاوی کردەوە هۆکاری موشەک بارانکردنەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی غازی سروشتی لە ڕێگای تورکیاوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.بەوەش ئێران ویستویەتی هۆشداری بداتە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی-عێراق. “
د.فازڵ نەبی-ش هەمان بۆچونی هەیە کە ئێران بەو هەوڵەی هەرێمی کوردستان دڵخۆش نیە.
لەو بارەیەوە د. فازڵ نەبی وتی “ له‌ڕاستیدا ئه‌وه كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵێك لایه‌نه‌وه‌یه، لایه‌نی یه‌كه‌م، بێگومان ئێرانه هه‌موومان ده‌زانین كه توركیا كێشه‌ی نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی سوودمه‌نده چۆن هێڵی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به توركیادا ده‌ڕوات، هێڵی ناردنی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتیش هه‌ر به توركیادا ده‌ڕوات، بۆیه توركیا سوودمه‌نده له‌و بابه‌ته‌دا، به‌ڵام ئێران هه‌ستده‌كات ئه‌و زیانمه‌نده له هه‌ردوولایه‌نه‌وه، له‌لایه‌ك نه‌یاره‌كه‌ی كه توركیایه سوودمه‌ند ده‌بێت، لایه‌نی دووه‌م، خۆی ده‌یه‌وێت له مه‌سه‌له‌ی بابه‌تی ڕێككه‌وتنی نه‌وه‌وی- ته‌تۆمی به‌ره‌وپێش بڕوات ئه‌گه‌رهاتوو له هه‌ندێك جێگای تر سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی تر دۆزرایه‌وه به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی گازی سروشتی له‌وانه‌یه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت واته ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ته‌نازولاته‌ی-سازشه‌ی كه ده‌یه‌ویست بیكات له‌وانه‌یه نه‌یكات ئینجا ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك هه‌بێت حكومه‌تی ئێران له‌وانه‌یه هه‌وڵبدات گرفت بۆ مه‌سه‌له‌ی ناردنی گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، دووه‌م عێراقیش به‌هه‌مان شێوه. “
“حکومەتی هەرێم دەبێت چی بکات؟ “
بە بڕوای د.فازڵ نەبی حکومەتی هەرێم دەبێت چەند هەنگاوێک بنێت پێش بڕیاری فرۆشتن و هەناردەی غازی هەرێم، د. فازڵ نەبی وتی “ به‌ڕای من حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زۆرباشی هه‌بێت یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان چونكه واپێده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌و گازه سروشتیه‌ی كه ده‌رده‌هێنرێت له زۆنی سه‌وزدا بێت، خاڵی دووه‌م، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێكبكه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وغاز چونكه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه، پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانوت ئێمه ئیعتراف به‌و بڕیاره ناكه‌ین و جێبه‌جێی ناكه‌ین، به‌ڵام شتێكی باشه كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی كه تازه گوێمان لێبووه وه‌فدێك ده‌نێرێته به‌غداد خاڵی سه‌ره‌كی كه باسده‌كرێت بابه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وت و غازه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه بێگومان ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی باشه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی كه هه‌یه نه‌یهێڵێت. “
“ دەبێت حکومەتی هەرێم هەوڵبدات ئێران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت “
د. فازڵ نەبی زیاتر وتی “ لایه‌نی تر ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌مانكات هه‌وڵبدات ئێرانیش به‌لای خۆی ڕابكێشێت ڕاسته زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت سێ نه‌یار ڕازی بكرێت توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئێران, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕای من ده‌كرێت سیاسه‌تێكی نه‌رم به‌كاربهێنن، هه‌ندێك لێدوان كه پێشتر هه‌بووه به‌رامبه‌ری ئێران له‌مه‌ودوا ئه‌وجۆره لێدوانانه نه‌درێن، هه‌وڵبده‌ن قه‌ناعه‌ت به ئێران بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌ویش كێشه دروست نه‌كات، چونكه ئه‌مڕۆ بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت له‌عێراقدا ئێران ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موویان زۆرتره، زاڵه به‌سه‌ر لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌عێراقدا بۆیه ده‌بێت هه‌رچۆنێك بێت هه‌ماهه‌نگیه‌ك بكه‌ین، گرفتێكی تر هه‌یه كه تائێستا به‌ته‌واوه‌تی بۆمان ڕوون نه‌بۆته‌وه ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا و ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه خستویانه‌ته‌سه‌ر ڕووسیا، له هه‌رێمی كوردستان بۆنموونه وه‌كو (گاز بڕۆم) و (ڕۆز نه‌فت) ئیش ده‌كه‌ن نازانین هه‌تا چ ڕاده‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئه‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا خستویهتهسهر كۆمپانیاكانی ڕووسیا ئه‌وه‌ش گرفتێكی تره ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌باشی كاری له‌سه‌ربكات بۆئه‌وه‌ی له‌و لایه‌نه‌ی تریش توشی گرفتی یاسایی تر نه‌بێت. “
“ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی پاشه‌كشه‌ی زۆر خراپدایه “
لەگەڵ باسی فرۆشتنی غازی هەرێمی کوردستان بەشێک لە خەڵکی تەنانەت بەرپرسان و پەرلەمانتارانی حیزبە جیاوازەکان باس لە نیگەرانی خۆیان دەکەن سەبارەت بەو هەنگاوەی هەرێم، پێیان وایە هاوشێوەی نەوت دۆخی ئابوری هەرێم خراپ دەکات.
لەسەر ئەم بۆچونانە، د. فازڵ نەبی دەڵێت “ خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی چونكه هه‌رێمی كوردستان كاتێك 450 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ده‌فرۆشێت له‌وانه‌یه نزیكه‌ی 80 هه‌زار به‌رمیلیش له‌ناوخۆش ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌فرۆشتن ئه‌ژمار ده‌كرێت چونكه ده‌بێته نه‌وت و به‌نزین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی خه‌ڵك له‌كاتی خۆیدا نادات و دواده‌كه‌وێت، ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی پاشه‌كشه‌ی زۆر خراپدایه، ئێمه نابێت ته‌ماشای بكه‌ین كه ئه‌و بینایانه بكه‌ین كه دروستده‌كرێن ئه‌وانه حكومه‌ت نییه به‌ڵكو ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك وهبهرهێنن كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و پاره‌یان هەیە، ده‌توانن ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بكه‌ن بۆیه خه‌ڵكی هه‌ژار ته‌ماشا ده‌كات ڕۆژانه جۆره‌ها پرۆژه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و نان نییه بیخوات ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌كه، دووه‌م مه‌سه‌له‌ی شه‌فاف نه‌بوونی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت ئه‌وه وای له خه‌ڵك كردووه كه متمانه نه‌بێت له‌نێوان خه‌ڵك و حكومه‌ت بۆیه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك ترسی هه‌یه كه له‌وانه‌یه غازه‌كه‌ش بهدهردری نه‌وته‌كه بڕوات، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ترسه‌ی خه‌ڵك بڕه‌وێنێته‌وه به‌وه‌ی ئه‌مجاره له مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌ستی گازی سروشتی زۆر شه‌فاف بێت زۆر به‌دیاریكراویی و به‌ڕوونی گرێبه‌سته‌كان بكات هه‌روه‌كو باسمكرد ته‌نازول-سازش نه‌كات له‌مافی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی تر ئه‌وه واده‌كات كه هه‌م متمانه‌ی خه‌ڵك زیاد بێت و هه‌م بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و باشتر بڕوات.“
“ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی له هەردوو زۆنەکەی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت ئێستاش دهواترێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدرێت به‌بێ دواكه‌وتن و به‌بێ فرۆشتنی گازی سروشتی “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا تا چەند فرۆشتنی غاز دەبێتە هۆی ئەوەی لە کوردستان موچە لە کاتی خۆیدا بە بێ لێ بڕین بدرێت؟ لە وەڵامدا د. فازڵ نەبی وتی“ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت واته له‌هه‌ردوو زۆنه‌كه چونكه له زۆنێك به‌شێوه‌یه‌ك بێت و له زۆنه‌كه‌ی تر به‌جۆرێكی تر ئه‌وه بهكهڵكمان نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت ئێستاش دهواترێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدرێت به‌بێ دواكه‌وتن و به‌بێ فرۆشتنی گازی سروشتی به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئیراده سیاسیه نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو داهاته‌كانی خۆیه‌وه نییه ئه‌وه كاره‌ساته. “
به‌ڵام چ به‌رژه‌وه‌ندێكی سیاسی كه مووچه‌ی خه‌ڵك دوابخرێت؟
لە وەڵامدا د.فازڵ نەبی دەڵێت“ ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی بوونی گه‌نده‌ڵی و بوونی ناشه‌فافیه، داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی ناگه‌ڕێته‌وه گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت، مه‌سه‌له‌ی سیاسی نییه بیانه‌وێت خه‌ڵك برسی بكه‌ن به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناتوانێت هه‌موو داهاته‌كانی خۆی بۆخۆی بگه‌ڕێنێته‌وه زۆر له داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه بۆیه وایلێهاتووه كه خه‌ڵك مووچه‌كه‌ی دوابكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیراده سیاسیه‌ی كه باسمكرد له‌سه‌ر چاكسازی و پێدانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی خاڵه‌سنورییه‌كان و له گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی باج و رسومات هه‌مووی بچێته‌وه ناو گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت هه‌ندێك گرێبه‌ستی لاوه‌كی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌مێنن كه هه‌ندێك خه‌ڵك تێیدا سوودمه‌نده ئه‌وه هه‌مووی واده‌كات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی باشی بۆ بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وكاته زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت مووچه‌ی خه‌ڵك بدات و پرۆژه‌ی تریشی پێبكات. “
واته ئێستا كێشه‌ی داهات نییه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو كێشه‌كه سیاسیه و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته؟
وەڵامەکەی د. فازڵ نەبی بەمجۆرە بوو“ به‌ڵێ كێشه‌كه نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته به‌شێوه‌یه‌كی دروست بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. “