لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت” هەتا ڕێککەوتنی لایەنەکان نەکرێت سەرۆکی پەرلەمان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ناكات، هەروەها ئەگەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن نەکرێتەوە، ئەوا هەڵبژاردن لە هەرێم ناکرێت، لوقمان وەردی باس لەوەش دەکات” لە ڕووی پەیڕەوییەوە پارتی ناتوانێت زۆرینە بەکاربهێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت ئه‌زموونی خولی چوارەمی په‌رله‌مانی كوردستان دوباره بكاته‌وه ئه‌و ئه‌وكات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین، دەبێت پارتی خۆی بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی بەکارهێنانی زۆرینە بگرێتە ئەستۆ، پارتی خۆی دەزانێت لێکەوتەکان چین، دەشڵێت” ئەگەر پارتیش بیەوێت متمانە لە سەرۆکی پەرلەمان بسەنێتەوە ئەوا ئەوەش ناتوانێت بکات هەر بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان. ”
”ئەمانە خواستی ئێمەن ”
لە سەرەتای قسەکانیدا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باسی لە گرنگی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێم کرد و وتی” یاسای هه‌ڵبژاردن ماوه‌ی 30 ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه، بۆ ئاستی پێشكه‌وتنی ئێستای كورده‌واری ناگونجێت، بۆیه ئێمه له پێنج فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، یه‌كێتی نیشتیمانی، یه‌كگرتووی ئیسلامی، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی، نه‌وه‌ی نوێ، فراكسیۆنی گۆڕان، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنمان پێشكه‌شكردووه، ئامانجان له‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن و ئازاد و پاك و بێگه‌رد بۆئه‌وه‌ی جۆرێك له دادپه‌روه‌ری مسۆگه‌ربێت به‌تایبه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نوێنه‌رایه‌تیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی جوگرافی پارێزگاكان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه خواستی ئێمه‌یه، هه‌رێمی كوردستان هه‌مواری یاسا‌كه بكات له‌سه‌ر شێوازی فره‌بازنه به كورسی پێكهاته‌كانیشه‌وه، تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه و له بایۆمه‌تری دواهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شێوازی بایۆمه‌تری تۆماربكرێت، ئه‌مه هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و پرۆسه‌ی دیموكراسیشه له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه ئه‌م پرسه پرسێكی نیشتیمانیه ئێمه لەم پرسه‌دا نه ئیراده‌ی خۆمان وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان فه‌رز ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هیچ هێزێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، وه نه قبوڵیشمانه هیچ هێزێكی سیاسی ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت.”
” سێ ڕێككه‌وتن هه‌یه ”
هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریدا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مان نه‌كات بۆ دانیشتن ئه‌وا پارتی زۆرینه‌ی خۆی به‌كاردێنێت، دوێنێش، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو”پارتی هێشتا نایەوێت زۆرینەی پەرلەمان بەکاربهێنێت، چاوەڕێین سەرۆکی پەرلەمان هەستێت بە بەرپرسیارێتی خۆی بانگهێشتی پەرلمانتاران بکات بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان. ”
سەبارەت بەوەی ئایا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌كات كه فراكسیۆنی پارتی هۆشداریدا به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان؟
لە وەڵامدا جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم ڕایگەیاند” سێ ڕێككه‌وتن هه‌یه، ڕێككه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان پارتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێككه‌وتنی نێوان ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌رسێ ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كه واژووی له‌سه‌ر كراوه، پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن پرسێكی نیشتیمانییه و به‌بێ سازانی هێزه‌سیاسیه‌كان نه كۆمیسیۆن كارا ده‌كرێته‌وه و نه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنیش به تاك لایه‌نه ده‌ڕوات، بۆیه سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای ئه‌وه‌ی پابه‌ندی یاسایی و ده‌ستوری له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به دۆخی سیاسیش هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كات، لەسەر بنمای ئه‌م سێ ڕێككه‌وتنه‌ی كه ئاماژه‌م پێكرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكردووه هێزه‌سیاسیه‌كان ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆیاندا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌دانیشتنێكی په‌رله‌مان بابه‌تی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پرسی كۆمیسیۆن بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، بێگومان ئێمه به‌رله‌وه‌ی بچینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان ده‌بێت له‌سه‌ر بڕگه به بڕگه و مادده به مادده‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن ڕێككه‌وتنمان كردبێت. ”
” به‌بێ ڕێككه‌وتنی لایەنەکان سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ناكات ”
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌كرێت ئایا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه ناكات؟
وەڵامەکەی لوقمان وەردی بەمجۆرە بوو” نه‌خێر به‌بێ ڕێككه‌وتن سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كه ناكات، فراكسیۆنی پارتی هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاتێك فراكسیۆنه‌كان ویستیان زۆرینه به‌كاربهێنن پارتی دیموكراتی كوردستان په‌رله‌مانی په‌كخست و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ده‌ركرد و به‌ناشه‌رعی نه‌یهێشت بێته‌وه پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه سازانی نیشتیمانی پێشێل كراوه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ خولی پێشووتری په‌رله‌مان پارتی په‌نای بردبێته‌به‌ر كارێكی نایاسایی له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی سازانی نیشتیمانی ئه‌ی خێره ئێستا هه‌ڕه‌شه به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات به‌كاریبهێنێت؟! ”
” ئەگەر دوێنێ بە زۆرینە هەڕەشەیان کرد، زه‌مانه‌ت چیه بۆئه‌وه‌ی كه دۆخێكی تر له هه‌رێمی كوردستان ناخوڵقێنن؟!”
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانەکەی دوێنێیدا جەختیکردبووەوە ” هیوادارین سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌و لێپرسراویه‌تیه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت ئه‌ركه له‌سه‌رشانی و واجبه له‌مكاته‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ڵكو چه‌ندین كێشه‌ی دیكه هه‌ن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت دۆخی سلێمانی ئێستا له‌دۆخێكی یه‌كجار خراپدایه ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌مكاته‌دا به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات و به‌دواداچوون بكات. ”
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێم( لوقمان وەردی) دەڵێت” ئێمه خوازیارین دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان درێژه‌یان پێبدرێت له‌سه‌ر پرسی خزمه‌تگوزاری و پرسی گرفته‌كانی هاوڵاتیان و له‌سه‌ر كێشه‌ی مووچه‌ی هاوڵاتیان كه له‌ئێستادا زیاتر له 36 نوسراو بۆ به واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بن، ئێمه پێمانوایه ده‌بێت دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسانه بكرێت، به‌ڵام هه‌تا سازان نه‌كرێت لە سەر پرسی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پرسی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌بێ سازان و ڕێككه‌وتن ناكرێت، بخرێته به‌رنامه‌ی كاراوه، چونكه ئه‌گه‌ر دوێنی له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسیدا فراكسیۆنی پارتی هه‌ڕه‌شه بكات ئه‌ی به‌یانی زه‌مانه‌ت چیه ئێمه بچینه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ئه‌و زۆرینه ده‌ستكرده‌ی كه خۆیان و پێكهاته‌كانیانیشیان ناچاركردووه له‌پاڵ خۆیاندا ده‌نگبده‌ن زه‌مانه‌ت چیه بۆئه‌وه‌ی كه دۆخێكی تر له هه‌رێمی كوردستان ناخوڵقێنن كه قه‌یرانێكی سیاسی له‌پاڵ قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی خزمه‌تگوزاری گشتی سه‌رباری ئه‌و قه‌یرانانه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت؟!”
زه‌ما‌نه‌تەکە له‌چیدا ده‌تانه‌وێت؟
لە وەڵامدا لوقمان وەردی وتی” ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بڕگه بڕگه و مادده به مادده هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، كارا كردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن به‌ته‌نها فراكسیۆنی یه‌كێتی و پارتی نا، چونكه ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندیداره به‌ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانه‌وه كۆمیسیۆنێك بێت به‌شێوازێك كه هه‌یمه‌نی هیچ حیزبێكی دیاریكراوی تێدا زاڵ نه‌بێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی حیزبه‌كانی تر بێت، هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌كان به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه دڵنیابن له‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمیسیۆنه زه‌مانه‌تی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كات، دووه‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بۆته زه‌روریه‌تێكی ئه‌م قۆناغه به‌تایبه‌تی بۆ زیاتر چه‌سپاندنی دیموكراتی و دادپەروەری نوێنه‌رایه‌تی له‌نێوان پارێزگاكان، هەروه‌ها پرسی كورسی پێكهاته‌كان كه به‌ڕاستی ئه‌مه پرسێكی گرنكه به‌لای هه‌موو هێزێكه‌وه، له‌هیچ وڵاتێكی دنیادا نییه هێشتا هه‌ڵبژاردن نه‌كرابێت 11 كورسی به‌ناوی پێكهاته‌كان بۆ حیزبێكی سیاسی دیاریكراو یه‌كلا بووبێته‌وه ! هێزه ڕكابه‌ره‌كان چۆن ئه‌مه قبوڵ ده‌كه‌ن؟! بێگومان ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌خۆمان ده‌ستكاری كورسی پێكهاته و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان بكه‌ین و نه مافیش ده‌ده‌ینه هێزه‌كانی تر غه‌در له پێكهاته‌كان بكرێت، بۆیه ئه‌مه به‌ڕاستی غه‌درێك له مافی پێكهاته‌كان ده‌كرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قیه‌نی خۆیان بن و بێن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان داكۆكی له‌مافه كلتوری و سیاسی و ڕۆشنبیریه‌كانیان بكه‌ن، ئێمه‌ش پشتیوانیان بكه‌ین، نه‌ك ببنه ئاله‌تێك به‌ده‌ست حیزبێكی سیاسی دیاریكراوه و له ململانیه سیاسیه‌كاندا به‌كاریان بهێنن. ”
” به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه ”
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی ئەوەشی وتبوو” ئه‌و داواكاریانه‌ی ئه‌وان (یەکەتی و لایەنەکانی تر) هه‌یانه هێنده داواكاری گه‌وره نین كه به پارتی نه‌كرێت، بۆنموونه ئه‌و ده‌ڵێت بۆ پارتی كه حیزبێكه به‌رده‌وام جه‌ماوه‌ری خۆی پاراستووه فره‌بازنه‌یی یان یه‌ك بازنه‌یی بۆ پارتی ئه‌و گرنگیه‌ی نییه واته ئه‌و ده‌ڵێت ئاماده‌ن له‌سه‌ر هه‌مواری پڕۆژه‌كه‌شیان كۆبوونه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌رنایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌پێی وته‌كانی هەورامانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند لیستێكی نوێ له‌ناوچه‌ی سلێمانی بڕیاره دروست ببێت كه ڕه‌نگه له ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی بدات، قسه‌ی به‌ڕێزتان چیه له‌و باره‌یه‌وه؟
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ ئەم قسەیەش ڕای فراکسیۆن و حیزبەکەی ڕاگەیاند و دەڵێت” یه‌كه‌م ئێمه هیچ داواكاریه‌كمان له فراكسیۆنی پارتی و له پارتی نییه، چونكه ئێمه پێمانوایه ئه‌مه پرسێكه په‌یوه‌ندیداره به‌ته‌واوی هێزه‌سیاسیه‌كانه‌وه، ده‌مانه‌وێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه دابنیشین، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه به‌ربه‌ست دروستده‌كات پارتیه كه له‌هه‌شت دانیشتی سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان له‌پێشووتر به‌به‌رده‌وامی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ڕه‌تكردۆته‌وه به‌بیانو و پاساوی ناجۆر. ”
”ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئێمه داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنمان كردۆته‌وه با فراكسیۆنی پارتی بفه‌رموێت له‌به‌یانیه‌وه ئێمه داده‌نیشین هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه چواربازنه‌ی هه‌ڵبژاردن، كورسی پێكهاته‌كان به‌پێی نفوسی خۆیان دابه‌شی پارێزگاكان ده‌كه‌ین، تۆماری ده‌نگده‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سیسته‌می بایۆمه‌تری نوێ ده‌كه‌ینه‌وه و پاكی ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو هێزه‌كان به‌یه‌كه‌وه نه‌ك هه‌ر یه‌كێتی و پارتی به‌یه‌كه‌وه ڕێككه‌وتن بكه‌ن فه‌رموون هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت خۆی له‌پرسی هه‌ڵبژاردن بدزێته‌وه فراكسیۆنی پارتیه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنمان نه‌كردووه به‌ڵكو داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنمان كردووه. ”لوقمان وەردی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وایوت ”
”ئەگەر هەموواری یاسای هەڵبژاردن نەکرێتەوە، هەڵبژاردن لە هەرێم ناکرێت ”
لوقمان وەردی جەخت دەکاتەوە ” ئه‌گه‌ر هه‌مواری یاسای هەڵبژاردن نه‌كرێته‌وه هه‌ڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجام نادرێت له هه‌رێمی كوردستان. ”
وەردی وتیشی ” ئێمه زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكین ڕاسته به كورسی ئه‌و هێزانه‌ی داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تی 53 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌كو نوێنه‌رانی ده‌نگده‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ئێمه نوێنه‌رایه‌تی 823 هه‌زار و 336 ده‌نگ ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی و پێكهاته‌كان نوێنه‌رایه‌تی 734 هه‌زار و 732 ده‌نگ ده‌كه‌ن واته جیاوازی ده‌نگمان 88 هه‌زار و 604 ده‌نگ به‌ده‌نگی به‌ده‌ستهاتوو له‌پێشه‌وه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به‌حوكمی كورسی پێكهاته‌كان وه‌كو كورسی زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانیان پێكهێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه نامانه‌وێت هیچ هێزێكی سیاسی ئیراده‌ی خۆی له‌پرسی هه‌ڵبژاردن كه پرسێكی نیشتیمانیه پسه‌پێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سازان بكرێت. ”
” لە ڕووی پەیڕەوییەوە پارتی ناتوانێت زۆرینە بەکاربهێنێت، .....یەک دەرچە لە بەردەم پارتی-دایە. ”
دەربارەی ئەوەی ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌م زۆرینه‌یه‌ی به‌كارهێنا هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن نه‌كراو و وتیان هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت ئه‌وكات یه‌كێتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كات؟
لە وەڵامدا لوقمان وەردی وتی” ئاخر ئاسان نییه زۆرینه‌ی خۆی به‌كاربهێنێت له‌ڕووی په‌یڕه‌ویه‌وه، هه‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی دانیشتن نه‌كات، به‌پێی مادده‌ی (18) له‌ده‌سه‌ڵاتی خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌بێت كه بانگهێشتی دانیشتی په‌رله‌مان بكات، به‌رنامه‌ی كار به‌زۆرینه داده‌نرێت، به‌ڵام بانگهێشت كردن بۆ دانیشتن له‌ده‌سه‌ڵاتی خودی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، فراكسیۆنی پارتی هه‌ر جوڵه‌یه‌ك له‌م بابه‌ته بكات پێشێلكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت، بابه‌تی دووه‌م، ئه‌گه‌ر ئامانجی هه‌ڕه‌شه‌كه‌یان ئه‌وه‌بێت بیانه‌وێت متمانه له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان بسه‌ننه‌وه، به‌پێی مادده‌ی (15) ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ متمانه لێسه‌ندنه‌وه به 2/3 ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌نگی په‌رله‌مان ده‌بێت و ئه‌م 2/3 یه‌ش هه‌رگیز به ده‌نگی پارتی و پێكهاته‌كان كۆناكرێته‌وه، بۆیه یه‌ك ده‌رچه له‌به‌رده‌م پارتیدایه ئه‌گه‌ر پارتی بیه‌وێت ئه‌زموونی خولی چواری په‌رله‌مانی كوردستان دوباره بكاته‌وه ئه‌و ئه‌وكات خۆمان واقیعی سیاسی و جوگرافی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێزێكه كاریگه‌ری و قورسیایی خۆی هه‌یه و پارتیش له‌هێز و قورسیایی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تێده‌گات ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر خوانه‌كات پارتی په‌نای برده‌به‌ر حاڵه‌تێكی وه‌ها ده‌بێت به‌رپرسیارێتی هه‌موو لێكه‌وته‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت. ”
”پارتی خۆی دەزانێت لێکەوتەکان چین”
لێكه‌وته‌كان وه‌كو چی؟
وەڵامەکەی لوقمان وەردی بەمجۆرە بوو” ده‌بێت به‌پرسیارێتی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و زۆرینه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی پێده‌كات و په‌نابباته به‌ركارێكی نایاسایی ده‌بێت به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆ بگرێت خۆی ده‌زانێت لێكه‌وته‌كان چین. ”
” ئاماژەی دووەم ئەوەیە پارتی ئەگەر بیەوێت متمانە لەسەرۆکی پەرلەمان بسەنێتەوە ناتوانێت”
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت” پارتی ناتوانێت متمانه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان بسه‌نێته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، هه‌وڵیش بدات ناتوانێت، هیچ هه‌وڵمان نه‌بیستووه به‌ڵام ئاماژه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كانیان له دوو ئه‌گه‌ر تێناپه‌ڕێت، ئه‌گه‌رێك ئه‌وه‌یه كه زۆرینه به‌كاربهێنێت ناتوانێت دانیشتن بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بانگهێشتی دانیشتن بكات، ئه‌گه‌ری دووه‌میش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت په‌نا بباته‌به‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ناتوانێت بۆیه ئێمه ئومێده‌وارین پارتی تۆزێك به مه‌نتیقیانه‌تر بیر بكاته‌وه، له‌جیاتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كه ئێستا دۆخی ئابوری و ده‌رونی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ناسه‌قامگیره، سه‌رباری ئه‌وه بابه‌تێكی سیاسی ئاڵۆزتریش دروست نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بێین به‌یه‌كه‌وه دابنیشین هه‌موو هێزه‌سیاسیه‌كان ڕێككه‌وتن بكه‌ین ئه‌مه ڕێگا ڕاست و دروسته‌كه‌یه به‌تێڕوانی ئێمه وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان. ”
” هێڵی سور لای ئێمە.... ”
”هێڵی سوور لای ئێمه یه‌كڕیزی نیشتیمانیه و سازانه له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، ئه‌م پرسه پرسێكی نیشتیمانیه ده‌بێت به سازانی هێزه‌سیاسیه‌كان بێت به سه‌پاندنی ئیراده‌ی هیچ هێزێكی سیاسی نابێت، بۆیه ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م پرسه ده‌بێت به سازان بێت كه داواكاری زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه، مه‌نتقی تێدایه ئێمه له پێنج هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌پێنج یاسای جیاواز به فره‌بازنه‌یی بچین! به‌ڵام بۆ هه‌رێمی كوردستان پێمانوابێت ئه‌مه مه‌ترسیه! ناكرێت بۆیه دواقسه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێت هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه ئه‌مه به‌كۆده‌نگی بكرێت و به‌بێ كۆده‌نگی هێزه‌سیاسیه‌كان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام نادرێت. ”لوقمان وەردی لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وایوت”