کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت” ڕای فەرمی نەوەی نوێ ئەوەیە بە هیچ جۆرێک هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە هیچ هۆکارێک دوانەخرێت، دەشڵێت” ناکۆکی نێوان پارتی و یەکێتی کە ئێستا لەسەر هەڵبژاردن باسی دەکەن، یارییەکی نێوان ئەو دوو حیزبەیە چونکە هەردوو حیزبەکە لە هەڵبژاردن دەترسن، پەرلەمانیان پەکخستووە بەڵام ڕایناگەیەنن، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەوەشی وت” ئەگەر ناکۆکی پارتی و یەکێتی ڕاست بووایە و یاری نەبووایە ئەوا ! بۆچی له حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕن؟! به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن كه مووچه دوابخه‌ن؟! واتە لە حکومەت پێکەوە کێشەیان نیە بەڵام لە پەرلەمان کێشەیان هەیە.! ”
” نابێت به‌هیچ هۆكارێك هه‌ڵبژاردن دوابخرێت”
لە سەرەتای قسەکانیدا سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاند” ڕای فه‌رمی خۆمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕای فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، نابێت به‌هیچ هۆكارێك هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، چونكه به‌پێی یاسا و ده‌ستور ته‌نانه‌ت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ چوار ساڵه، هاوڵاتی بۆ چوارساڵ ده‌نگیداوه به په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتار مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌جیاتی خه‌ڵك بێت به ئاره‌زووی خۆی كاتی خۆی درێژبكاته‌وه و هه‌ڵبژاردن به‌هه‌رشێوازێك یان به‌هه‌رهۆیه‌ك دوابخات، پێویستە كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و چاودێری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی باش و پاك به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌كو ساڵانی تر ته‌زویر و پێشێلكاری تێدا نه‌كرێت. ”
” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمیسیۆن هه‌ڵبژێردرێت ، پێمان گرنگە ئه‌و ئه‌زموونەی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه له هه‌رێمی كوردستانیش دوباره بكرێته‌وه”
دەربارەی کۆمسیۆنیش، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێم وتی” ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ كۆمیسیۆن هه‌ڵبژێردرێت، هه‌تا ئێستاش سوورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پێویسته كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن هه‌بێت و ئیشه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك و سه‌ربه‌خۆیانه بكات، پێویسته ئه‌و ده‌سته نوێیه له دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن پێكبهێنرێت، بۆئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی عێراق بتوانن هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌به‌رن، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه كرا بۆ په‌رله‌مانی عێراق به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر زۆر سه‌ركه‌وتووتر بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر به شاهیدی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی و به شاهیدی هه‌موو دنیا بۆیه پێمان گرنگە ئه‌و ئه‌زموونی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه له هه‌رێمی كوردستانیش دوباره بكرێته‌وه. ”
”لەگەڵ ئەوەین هەرێمی کوردستان بکرێتە چوار بازنەی هەڵبژاردن ”
سەبارەت بەوەی له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یی و یه‌ك بازنه‌یی ڕای ئێوه چیه وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ؟
کاوە عەبدولقادر ڕایگەیاند ” ڕای ئێمه ڕوونه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری تری ئێمه له‌و ڕه‌شنوسه‌ش كه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه، ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه یاسایه‌كی كۆنه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر به‌لای ئێمه‌وه كۆمیسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆی. ”
” پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسن، پەرلەمانیان پەکخستووە بەس ڕایناگەیەنن ”
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی كه ئێوه داواكاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م كۆمیسیۆنه، هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاریكردووه 1/10 هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت به‌ڕێوه‌بچێت له‌واده‌ی خۆیدا، ئایا پێتانوایه له‌ماوه‌ی كه‌متر له شه‌ش مانگدا کە لەبەردەم بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکاندا ماوە، په‌رله‌مان فریای ئه‌م هه‌موو كاره بكه‌وێت؟
لە وەڵامدا کاوە عەبدولقادر وتی ” من پێموایه پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مانیان په‌كخستووه، به‌ڵام ڕایناگەیەنن چونكه زیاتر له 40 ڕۆژه هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه، كه ئه‌مه پێشێلی په‌یڕه‌وی ناوخۆیه و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تێیدا به‌رپرسیاره، چونكه ئێمه چه‌ندین جار داوامانكردووه و به‌ده‌یان یاداشت دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بكرێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆمیسیۆن و له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر كێشه‌ی خه‌ڵك و له‌سه‌ر ئه‌و كێشه داراییانه‌ی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌داخه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌تائێستا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و له‌سه‌رشانی یه‌كتری داده‌نێن.”
بە بڕوای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنەکان دەترسن، لەو ڕووەوە کاوە عەبدولقادر وتی ”بە بڕوای ئێمه پارتی و یه‌كێتی هه‌ردووكیان ده‌ترسن له‌هه‌ڵبژاردن له‌به‌رئه‌وه ده‌ترسن چونكه هیچیان نه‌كردووه بۆ خه‌ڵك و درۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه، ئه‌و به‌رنامه و كاره‌ی حكومه‌ت ڕایگه‌یاندبوو كه له‌ماوه‌ی چوارساڵ ئیشی له‌سه‌رده‌كه‌ن هیچی جێبه‌جێ نه‌كراوه، خه‌ڵك زۆر زۆر ناڕازییه، خه‌ڵك ده‌بینێت دزی و گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر زۆر ده‌كرێت پارتی و یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌و له‌زۆنی خۆیدا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر داهاتی خاڵه‌سنورییه‌كان، به‌شێكی زۆری داهاتی نه‌وت ده‌ڕوات بۆ پارتی و یه‌كێتی و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكاری و دزی زۆر زۆری تێدایه له‌ودۆخه داراییه باشه‌ی كه هه‌یه ته‌نانه‌ت مانگانه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش ناده‌ن بۆیه ناڕه‌زایی زۆر زۆر هه‌یه له‌شه‌قامی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پارتی و یه‌كێتی به‌و دۆخه‌ی ئێستا بڕۆنه ناو هه‌ڵبژاردن متمانه‌ی خه‌ڵكیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆر ده‌كه‌ن و ناتوانن ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن بیهێنن بۆیه كاته‌كه دواده‌خه‌ن و نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت ئینجا هه‌ریه‌كه و به‌هانه‌یه‌ك ده‌دۆزێته‌وه و هه‌ریه‌كه‌و خه‌تاكه ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌وه‌ی تر به‌ڵام له‌ڕاستیدا پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و دۆخه‌ن. ”
”باوەڕمان بە ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی نیە.. درۆ دەکەن و کات دەکوژن. هەمووی یارییە ”
هەرچەندە پارتی و یەکێتی لە ئێستادا لە ڕاگەیاندنەکانەوە لێدوان دژی یەکتر دەدەن بەتایبەت لەسەر بابەتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دەڵێت ”ئێمه باوه‌ڕمان به پارتی و یه‌كێتی نییه هه‌تا باوه‌ڕیشمان به ناكۆكیه‌كانیشیان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كان هه‌یه بۆ نه‌بیستراوه یه‌ك كۆمپانیای پارتی و یه‌كێتی ڕابوه‌ستێت؟! بۆچی ئه‌و هه‌موو بازرگانییه هاوبه‌شه‌یان هه‌یه و هیچ نه‌وه‌ستاوه؟! بۆچی ناكۆكیه‌كه ته‌نها له‌ناوپه‌رله‌مان ده‌بێت! بۆچی له حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕن؟! به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن كه مووچه دوابخه‌ن؟! هه‌ردووكیان داكۆكی له‌وه ده‌كه‌ن كه پاره‌ی نه‌ختینه نییه له‌به‌رئه‌وه مووچه دواده‌كه‌وێت! ئه‌ی خۆ ئه‌وان له‌ناو حكومه‌تن و له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه ده‌نگ ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ناكۆكیان هه‌یه ئه‌ی بۆچی ئه‌و ناكۆكیه له‌ناو حكومه‌تیش ڕه‌نگ ناداته‌وه و ته‌نها له‌ناو په‌رله‌مان هه‌یه كه‌واته ئه‌مانه درۆ ده‌كه‌ن و كات ده‌كوژن و نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن. ”
”بۆیه ده‌ڵێین یاریه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وان ناكۆكی و كێشه‌یان هه‌یه بۆچی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن و ته‌نها له‌ناو په‌رله‌مان كێشه‌یان هه‌یە؟! ” کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی هەرێم وایوت ”