ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت “ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناهێڵێت و ڕێگه نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی نه‌وت بڕوات، دەشڵێت “ پێم وایە ئەوە بڕیاری فەرمی حیزبەکەم (یەکێتی) بێت لە بارەی فرۆشتنی گازی سروشتی هەرێمی کوردستان. “
“وەزارەتی سامانە سروشتییەکان سیاسەتێکی مەرکەزی پەیڕەو دەکات“
لە سەرەتای لێدوانەکەیدا، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی (ڕێکەوت زەکی) ڕایگەیاند “ له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌و سامانه سروشتیانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سنوری جوگرافیای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه مافی ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كانه به‌هه‌موو پارێزگاكانەوە كه هه‌م زانیاری و هه‌م به‌دواداچوونی پێویستیان هه‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌م سێكته‌ره‌دا سیاسیه‌تێكی مه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كات كه ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان كه‌مترین زانیاریان هه‌یه. “
“ هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبووبێته‌وه، به‌ڵام هیچ له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك نه‌گۆڕاوه “
ڕێکەوت زەکی جەختی لەوەکردەوە، یەکێتی ڕێگە نادات هاوشێوەی نەوت مامەڵە بە گازی سروشتییەوە بکرێت، لەو ڕووەوە زەکی وتی “من ده‌توانم بڵێم كه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ناهێڵێت و ڕێگه نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی نه‌وت بڕوات، مهبهستەکە له‌و ڕوانگهیهوەیە كه پێشتر نه‌وت وا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبووبێته‌وه، به‌ڵام هیچ له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك نه‌گۆڕاوه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌یه‌وێت گازی سروشتی به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، بەڵکو دەیەوێت له‌دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك بگۆڕێت هه‌م له‌ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌م له‌ڕووی مووچه‌وه.“
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی واته یەکێتی ده‌هێڵێت گازه‌كه‌ی ژێرده‌ستی بفرۆشرێت؟
ڕێکەوت زەکی بە تەنها وتی “بێگومان یه‌كێتی ناهێڵێت گازی سروشتی وه‌ك نه‌وته‌كه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت به‌هیچ جۆرێك. “
سەبارەت بەوەی ئه‌گه‌ر نه‌هێڵێت یه‌كێتی چی ده‌كات؟
لە وەڵامدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی( ڕێکەوت زەکی) دەڵێت “ پێویستە ئه‌و سامانه سروشتیه بمێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتووتر كه به‌كارهێنانه‌كه‌ی زۆرترین قازانجی لێبكه‌وێته‌وه، بێگومان ئه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو سوودی زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا كه وه‌كو نه‌وته‌كه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت یان وه‌كو نه‌وت به‌هه‌ده‌ر بڕوات. “
“لە کۆتاییدا یەک بڕیار دەبێت “
دوو قسه ههیهلهمبارهیهوه له‌سه‌ر قسه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی كه هه‌م قسه‌ی به‌ڕێزتانی كردووه سەبارەت بە گازی سروشتی، به‌ڵام كاك قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته و له حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێزتانه له یۆنان قسه‌یه‌كی تر كرد كه جیاواز بوو له ڕاوبۆچوونی ئێوه و قسه‌كه‌ی كاك بافڵ تاڵه‌بانی ئایا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌م ڕاوبۆچوونه جیاوازه هه‌یه سەبارەت بە پرسی فرۆشتنی گازی سروشتی هەرێم ؟
لە وەڵامدا ڕێکەوت زەکی وتی “من پێموانیه به‌ڵام بێگومان مشت‌ومڕ ده‌بێت، به‌ڵام له‌كۆتایدا یه‌ك بڕیار ده‌بێت، ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێداوه من پێموایه شته ڕاسته‌كه‌ی كردووه، چونكه پێویست ده‌كات جیاوازیه‌كانی خۆمان له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ساف و یه‌كلابكه‌ینه‌وه و پێویست ناكات جیاوازییه‌كانمان نیشانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین به‌ڵكو كێشه‌كانی خۆمان له‌ناو ماڵی خۆمان له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكرێت باشتره. “
ئایا بڕیاری فەرمی حیزبکەتانە، كه یه‌كێتی ناهێڵێت گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ری نه‌وته‌كه‌ی بڕوات؟
وەڵامەکەی ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕێکەوت زەکی بەمجۆرە بوو “به‌ڵێ پێم وایە ئه‌وه ڕوانینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه. “
“هه‌ر بڕیارێك بدرێت پێویستی به‌ڕای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌یه “
ئه‌گه‌ر هاتهسهرئهوهی كه ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ توركیا كرا بۆ فرۆشتنی گازی سروشتی لە ڕێگای تورکیاوە، ئەوکات یه‌كێتی چی ده‌كات ؟
ڕێکەوت زەکی لە وەڵامدا وتی “له‌ڕاستیدا یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه ده‌توانن ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن هیچ یه‌كێكیان به‌ته‌نها ناتوانێت ئیداره‌ی كۆی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌زموونی ڕابردوو ده‌ریخستووه كه تاکڕەوی كردن زیانی ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه هه‌ر بڕیارێك بدرێت پێویستی به‌ڕای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌یه. “
بۆچی یه‌كێتی دژی فرۆشتنی گازی سروشتیه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه بۆئه‌وه بێت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكرێت وه‌كو هه‌ندێك ده‌ڵێن؟
“له‌ڕاستیدا سیاسه‌تی نه‌وت له‌ماوه‌ی پێشوودا له‌گه‌ڵ عێراق زۆرترین كێشه‌ی بۆ دروست كردووین هه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵدایه هه‌موو بارگرژیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غداد ئه‌زموون ده‌ریخست كه زیانی خه‌ڵكه‌كه‌مانی لێده‌كه‌وێته‌وه ئێستا له‌دادگای فیدڕاڵی بڕیارێك هه‌یه پێویست ده‌كات ئه‌م بڕیاره وه‌كو ده‌رفه‌ت سه‌یربكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه گازی سروشتی له‌گه‌ڵ كۆی سامانه‌سروشتیه‌كان به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت كه له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌وینه ڕێككه‌وتن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زیانی لێبكات وه‌كو نه‌وته‌كه هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام گوزه‌رانی خه‌ڵك و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناگۆڕێت ئه‌وه دوباره نه‌بێته‌وه واته سیاسه‌تی یه‌كێتی، بریتیه له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد. “ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە وەڵامدا وایوت“
“ لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەرێمی کوردستان لە پێگەیەکدا نیە مەرجی بەسەر بەسەر بەغدادەوە هەبێت“
ڕێکەوت زەکی ئەوەشی وت“ له‌ڕاستیدا له‌دادگای فیدڕاڵی وه‌كو ده‌زانرێت بڕیارێك هه‌یه و ئه‌م بڕیاره نه قابیلی تانه‌لێدانه و نه قابیلی گفتوگۆیه، ئه‌و بڕیاره ده‌بێت هه‌م یه‌كێتی و هه‌م پارتی كه له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌ك تیم هه‌یه به‌جۆرێك كاربكرێت كه له‌كۆتایدا قازانجی خه‌ڵكی كوردستانی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره لێبكه‌وێته‌وه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕیاره وه‌كو ده‌رفه‌ت سه‌یربكرێت كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ڕێككه‌وتن بكرێت له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌م حكومه‌ته‌دا كه هه‌تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان (ئه‌هوه‌نتره) چونكه ئه‌گه‌ر ناوبه‌ناویش بێت 200 ملیاره‌كه ده‌گات، زه‌مینه‌ی له‌بارتره ئه‌م حكومه‌ته‌ی (به‌ڕێز كازمی) زه‌مینه‌ی له‌بارتره بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵیدا و ئاسانتره ستراتیژیه‌كه ئه‌وه‌یه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌چوارچێوه‌ی دادگای فیدڕاڵی پێشینه بێت، من پێموانییه ئێمه له پێگه‌یه‌كدا بین كه مه‌رجمان هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان له‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له پێگه‌یه‌كدا نییه كه مه‌رجی هه‌بێت. “
ڕاشیگەیاند“ وه‌كو وتم به‌بێ یه‌كێتی ئه‌وه ڕوونادات(ڕێککەوتن لە گەڵ تورکیا بکرێت بۆ فرۆشتنی غازی هەرێم) به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكه‌ین به گریمانه‌یه‌كی زۆر دوور ئه‌وه‌ش دابنێن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێكی چاودێریان هه‌یه هێزی سه‌ربازی یان هێزی یاسایی ئه‌وتۆیان نییه كه بتوانن ڕێگه له‌و ویسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگرن، به‌ڵام پێش ئه‌نجوومه‌نه‌كان وه‌كو وتم یه‌كێتی ڕێگه‌نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی نه‌وت بڕوات. “
لە دواین بەشی گفتوگۆکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی یه‌كێتی هێزی ناردووه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی ناوچه‌ی (كۆرمۆ) بۆ پاراستنی ئه‌و شوێنانه‌ی گازی سروشتی لێیه ئایا یه‌كێتی هێزی ناردووه بۆ ئه‌و ناوچانه؟ به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و هێزه‌ی كه (به‌ڕێز عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك) بۆی دروستكراوه باس له‌وه ده‌كرێت مه‌به‌سته‌كه بۆئه‌وه‌یه كه پارتی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزه‌وه ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌و بڕه گازه‌دا له‌به‌رامبه‌ردا یه‌كێتیش هێزی زیاده‌ی ناردووه ئایا هێزی زیاده نێردراوه بۆ ئه‌و ناوچانه، وەک دەنگۆکان باسی دەکەن؟
ڕێکەوت زەکی بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و وتی“ هه‌ر هێزێك له‌وێ بێت له‌ڕاستیدا بۆ پاراستنی ئه‌و سامانه سروشتیه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م دوایانه‌دا جموجوڵی ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان به‌داخه‌وه ڕێكخراوی داعش ناوبه‌ناو له‌شوێنه‌كان جموجۆڵیان ده‌بێت، هه‌رهێزێك له‌وێ هه‌بێت بۆ پاراستن و ئاسایشی ئه‌وێیه به‌هیچ جۆرێك بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌نییه كه ناكۆكی چه‌كداری خوانه‌خواسته لێبكه‌وێته‌وه. “