Accessibility links

فەرمانڕەوای شاری کریمنا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا شارەکەیان داگیرکردووە


پارێزگاری هەرێمەکە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە سوپای ڕووسیا کۆنترۆڵی شاری کریمنای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کردووە و سەربازانی ئۆکرانیا لە شارەکە کشاونەتەوە.

کریمنا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاتر لە 18 هەزارە کەس بوو بەر لە جەنگەکە لەگەڵ ڕووسیا، پێدەچێت یەکەم شار بێت لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە جەخت لە داگیرکردنی کرابێتەوە هەر لەو کاتەوەی هێرشێکی نوێی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردووە.

سیرهی گایدای پارێزگاری ناوچەی لوهانسک لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کریمنا چووە ژێر کۆنترۆڵی (دێوەزمە ڕووسەکان)ەوە، ئەوان هاتونەتە ناو شارەکەوە."

هەروەها گوتیشی "ئەوانەی بەرگریان لە شارەکە دەکرد ناچار بوون بکشێنەوە و لە شوێنگە نوێکاندا سەنگەریان گرتووە و بەردەوامن لە شەڕ دژی سوپای ڕووسیا."

ئەو نەیگوت کەی هێزەکانی ڕووسیا دەستیان بەسەر کریمنادا گرتووە، بەڵام ڕایگەیند کە لە هەموو لایەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر شارەکە.

هەروەها گوتیشی "مەحاڵە ژمارەی دانیشتوانە مەدەنییە کوژراوەکان هەژمار بکرێن، ئێمە ئامارێکی فەرمیمان هەیە، نزیکەی 200 کەس کوژراون، بەڵام لە ڕاستیدا زۆر زیاترە لەو ژمارەیە." بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە لە ماوەی چ کاتێکدا ژمارەی کوژراوەکان خەمڵێنراون.

ڕووسیا لە 24 ی مانگی دووی ئەمساڵدا دەستی بە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەت"ەکەی کردووە و نکۆڵی لەوە دەکات کە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا بە ئامانج گرتبێت، ڕۆژی دووشەممە ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشێکی نوێیان دەستپێکردووە دوا بەدوای دووبارە خۆکۆکردنەوە و خۆڕێکخستنەوەی هێزەکانیان سەنگیان خستۆتەسەر سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

گرتنی کریمنا لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، هەنگاوێک نزیکتریان دەکاتەوە لە شاری کراماتۆرسک کە شارێکی گەورەترە کە ئەمە یەکێکە لە ئەگەری ئامانجەکانی هێرشەکانی ڕووسیا لە ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

گرتنی دۆنباس و شارە کەناراوییەکەی باشوور ماریۆپۆل یارمەتی ڕووسیا دەدات بۆ دامەزراندنی پەیوەندیەکی وشکانی لە نێوان ئەو ناوچانەی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵیان دەکات و ناوچەی کریمیا کە مۆسکۆ لە ساڵی 2014 دا دەستی بەسەردا گرت و خستیە سەر ڕووبەری وڵاتەکەی خۆی.

سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG