د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی دەڵێت“ هه‌وڵمانداوه ئه‌و مناڵە نه‌خۆشانه‌ی كه كتوپڕن دێنە نەخۆشخانەکەمان هه‌رچۆنێك بێت به سواڵ بێت یا به سه‌ده‌قه بێت یان هه‌رشتێك بێت ئێمه به‌شێك ده‌رمان دابین بكه‌ین، بەڵام له ڕۆژانی داهاتوودا ورده ورده ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه‌م ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هه‌زاران مناڵ دروست ده‌بێت، بەتایبەت ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ری كتوپڕ هەیە، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه یاخود نه‌خۆشی گه‌شكه‌یان هه‌یه هەروەها ئه‌و خێزانانه‌ی كه توانای كڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌یان نییه، دەشڵێت“ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دەرمان چاره‌سه‌ر بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسیه‌كان زۆر زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، بەڵام ئیتر نه‌خۆشخانه‌كانیش به سواڵ و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه نابرێن ئه‌مانه به‌ڕاستی پینه‌وپه‌ڕۆیه، ئەگەر فریامان نەکەون لە ڕۆژانی داهاتوو مناڵان بە هۆی نەبونی دەرمانەوە گیان لەدەست دەدات“
“پێش هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان داوامانكرد كه زوو فریامان بكه‌ون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌هاتوون به‌ده‌نگمانه‌وه “
لە سەرەتای قسەکانیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی باسی لەوەکرد، قەیرانی کەمی دەرمان پێش هەموو نەخۆشخانەکان، نەخۆشخانەی مناڵانی گرتۆتەوە، لەو ڕووەوە د. پشدەر وتی“ به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قه‌یرانه (کەمی دەرمان) له‌پێش هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی تر له ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، ئێمه ده‌مێكه هاوارده‌كه‌ین له‌مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی ده‌رمان، كه‌می كارمه‌ند له‌هه‌مانكاتدا كه‌می مادده‌ی پێویست بۆ تاقیگه‌كان ئه‌ویش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه له نۆژه‌نكردنه‌وه و گه‌وره‌بووندایه، بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر زۆر له‌نه‌خۆش سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كات له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی زۆر به‌دڵنیاییه‌وه پێویستیه‌كانیش زیاتر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش دابین بكرێت بۆیه ئێمه هه‌ر زوو سێ بۆ چوار مانگ پێش ئێستا پێش هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان داوامانكرد كه زوو فریامان بكه‌ون، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا نه‌هاتوون به‌ده‌نگمانه‌وه. “
“ هه‌وڵمانداوه ئه‌و مناڵە نه‌خۆشانه‌ی كه كتوپڕن هه‌رچۆنێك بێت به سواڵ بێت به سه‌ده‌قه بێت یان هه‌رشتێك بێت، به‌شێك ده‌رمان دابین بكه‌ین “
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان لە سلێمانی ئەوەشی وت“ ئێمه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆژانه به‌كۆی به‌شه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه له 800-1000 نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كات له‌م ژماره نه‌خۆشه‌ش له‌وانه‌یه 50-60 داخلی نه‌خۆشخانه ده‌بێت، به‌شێكی ئه‌وانه‌ن كه نه‌خۆشیه درێژخانهكانیان هه‌یه له‌وانه‌یه به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه بتوانن له ده‌ره‌وه ده‌رمان بكڕن و له‌توانایاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه نیانه به‌تایبه‌تی به‌شێكیان ده‌رمانیان گرانه، ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه زۆرجار مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه لای ئێمه زۆر زۆر زیاتربێت، به‌تایبه‌تی ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه كتوپڕن هه‌رچۆنێك بێت به سواڵ بێت به سه‌ده‌قه بێت یان هه‌رشتێك بێت ئێمه به‌شێك ده‌رمان دابین بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵك زۆر نه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. “
پێشتر د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کە هاوکات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا (تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندبوو“ 120 توشبووی شێرپەنجەمان هەیە بە هۆی نەبوونی دەرمانەوە ناتوانین چارەسەرییان بکەین، ژیانیان لە مەترسیدایە. “
لای خۆشیەوە. د. پشدەر عەبدوڵا ئاماژەی بەوەکرد، بە هۆی قەیرانی دەرمان لە سلێمانی و نەخۆشخانەکەیان لە ڕۆژانی ئایندە مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران مناڵ دروست دەبێت.“
لەو ڕووەوە د. پشدەر عەبدوڵا وتی “به‌دڵنیاییه‌وه له ڕۆژانی داهاتوودا ورده ورده ئه‌و ده‌رمانانه‌ش كه‌م ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هه‌زاران مناڵ دروست ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی پێویستیان به چاره‌سه‌ری كتوپڕ به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه، یاخود نه‌خۆشی گه‌شكه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه توانای كڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌یان نییه. “
د. پشدەر عەبدوڵا وتیشی “ به‌دڵنیاییه‌وه، ئەو مەترسییە لەسەر ژیانی مناڵان دروست دەبێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و مناڵانه‌ی كه توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه، له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیواش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌یه خۆی ئه‌مانه كه توانای كڕینی ئه‌و ده‌رمانانه‌یان نه‌بێت بۆیه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌د نه‌خۆشه دروست ده‌بێت، بۆیه لای ئێمه ده‌توانم بڵێم مه‌ترسیه‌كه گه‌وره‌تره له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك كه ژماره‌كان زۆرتر ده‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسیه‌كان زۆرتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه توانای كڕینی ده‌رمانیان نییه یان ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه گرانن هی نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان مه‌ترسیان زیاتره. “
“ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دەرمان چاره‌سه‌ر بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسیه‌كان زۆر زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه “
د. پشدەر وتیشی “ ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دەرمان چاره‌سه‌ر بكرێت به‌دڵنیاییه‌وه مه‌ترسیه‌كان زۆر زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه ده‌رمان دابین كرابێت و مه‌وادی تاقیگه دابین كرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش نه‌چێته ده‌ره‌وه، چونكه هه‌موو نه‌خۆشێك به‌تایبه‌تی مناڵان له 0-16 ساڵ سه‌ردانی ئێمه ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ بێت به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك نه‌خۆشی پێویستی به‌وه هه‌یه له‌ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌كدا ده‌رمانی بۆ بدرێتی ئه‌گه‌رنا گیانی له‌ده‌ست ده‌دات یان له‌ماوه ده‌قیقه‌یه‌ك ده‌بێت پشكنینی بۆ بكرێت بۆئه‌وه‌ی ته‌شخیص-دیاریكرێت تا ژیانی ئه‌و مناڵه ڕزگاربكرێت بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند خوله‌كه‌دا ئه‌م ده‌رمانه ئێمێرجینسیانه نه‌بێت و ئه‌و پشكنینه خێرایانه نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ژیانی ئه‌و مناڵانه ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئێمه یه‌كێك له‌مه‌ترسیه گه‌وره‌كانیش له‌سه‌رمانه نه‌بوونی كارمه‌ندی ته‌ندروستی و په‌رستاری زانكۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كه زۆر گه‌وره‌تر بووه بۆیه پێویستی زۆرمان به په‌رستار و كارمه‌ندنی ته‌ندروستی هه‌یه. “
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی لە کاتێکدا زۆرترین خوێندكاری ده‌رچوو هه‌یه كه زۆرترین به‌شی پزیشکی و پەرستاری له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه ئایا نه‌تان توانیووه سوود له‌و خوێندكار و سوود له‌و ده‌رچووانه وه‌ربگرن؟
د. پشدەر عەبدوڵا وتی “به‌دڵنیاییه‌وه تاڕاده‌یه‌كی باش ئه‌مانه هاوكار بوون، به‌ڵام ئه‌مانه خۆبه‌خشن زۆرجار هه‌یه توانای هاتوچۆیان نییه، واته له‌و خۆبه‌خشانه هه‌ن پاره‌ی هاتوچۆیان پێ نییه، ئیتر چۆن بتوانرێت سوودێك زۆری لێ ببینرێت یان پشتی پێ ببه‌سترێت! چونكه ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه كۆتا خاڵی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه، نه‌خۆش له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كۆتایی وه‌ربگرێت بۆیه ئه‌گه‌ر پشت به‌خۆبه‌خش ببه‌سترێت له‌ڕۆژێكدا نه‌یه‌ت نه‌خۆشخانه په‌كی ده‌كه‌وێت، لەبەرئەوە حكومه‌ت ده‌بێت بیر له چاره‌سه‌ری كۆتایی و بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه ئه‌ویش دامه‌زراندنی كارمه‌ند و په‌رستاری زانكۆیه، دابین كردنی ده‌رمان و مه‌وادی تاقیگه‌یه. “
“ به‌داخه‌وه بینیومانه نه‌خۆش گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ند و په‌رستار نه‌بووه “
دەربارەی ئەوەی تا ئێستا مناڵی نه‌خۆش هاتووه بۆ لاتان، به‌هۆی نه‌بوونی كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌كه‌تان و به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستی پزیشكی و ده‌رمانه‌وه نه‌تانتوانیبێت یارمه‌تی بده‌ن یاخود ژیانی ڕزگار بكه‌ن؟
لە وەڵامدا د. پشدەر عەبدوڵا وتی “ به‌دڵنیاییه‌وه ڕۆژانه ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌یه له‌وانه‌یه نه‌خۆشیش هه‌بوو بێت، به‌ڵام شته‌كه زه‌ق نه‌بێت له‌لای ئێمه واته مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی دروستبووه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌رمان نه‌بووه له‌وانه‌یه پشكنینی تاقیگه نه‌بووه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژانه 800-1000 نه‌خۆش سه‌ردانمان بكات به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تێده‌كه‌وێت له‌كاتێكدا كه ده‌رمان و مه‌وادی تاقیگه نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئێمه پێشتریش ئه‌و حاڵه‌تانه‌مان بینیووه به‌هۆی مانگرتنی كارمه‌ند و پزیشكه‌وه كه به‌داخه‌وه بینیومانه نه‌خۆش گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارمه‌ند و په‌رستار نه‌بووه. “
“ئەگەر فریامان نەکەون لە ڕۆژانی داهاتوو مناڵان بە هۆی نەبونی دەرمانەوە گیان لەدەست دەدات“
“شته‌كه به‌زه‌قی به‌ته‌واوه‌تی نییه بۆ ده‌رمانێكی دیاریكراو، به‌تایبه‌تی ئێمه ماوه‌ی پێشوو كۆمه‌ڵێك هاوكاری كراین ده‌رمانی فریاكه‌وتنی خێرامان كڕی، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ڕۆژانی داهاتوودا ئیتر ئه‌و ده‌رمانانه‌ش نه‌مێنێت ئینشائه‌ڵا ئه‌مه ڕوونادات به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر فریامان نه‌كه‌ون ئه‌مه‌ش ڕووده‌دات. “د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد وایوت“
“ ئیتر نه‌خۆشخانه‌كانیش به سواڵ و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه نابرێن ئه‌مانه به‌ڕاستی پینه‌وپه‌ڕۆیه“
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان وتیشی“ به‌دڵنیاییه‌وه به‌شێكی زۆری ده‌رمانه‌كان ئه‌وانه‌ی بۆ فریاكه‌وتن به‌كاردێن ئه‌وان كه له‌ڕێگه‌ی هاوكارییه‌وه به‌تایبه‌تی هاوكاریه‌كه‌ی كاك بافڵ كه نزیكه‌ی 42 ملیۆن دیناری بۆ دابین كردین بۆ كڕینی ده‌رمان ئێمه توانیمان سوودی لێ ببینین هه‌م ئه‌و ده‌رمانه فریاگوزارییه خێرایانه بكڕین بۆئه‌وه‌ی ژیانی نه‌خۆشی مناڵ ڕزگار بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه ئیتر له ته‌واوبووندان، ئیتر نه‌خۆشخانه‌كانیش به سواڵ و سه‌ده‌قه به‌ڕێوه نابرێن ئه‌مانه به‌ڕاستی پینه‌وپه‌ڕۆیه له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك فریا بكه‌وێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه بۆیه من پێموایه ده‌بێت حکومەت بیر له‌چاره‌سه‌ری كۆتایی و بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه ئه‌ویش له‌پێش هه‌موو شتێك‌دا (ته‌ندروستی ته‌ندروستی ته‌ندروستی) واته ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بێت له‌پێش هه‌موو شتێك بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیشی له گیرفاندا بێت كه نیشه له‌مه‌سه‌له‌ی مووچه‌شدا ئێمه كێشه‌ی گه‌وره‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بن هه‌موو خوله‌كێك پاره‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستی هاوڵاتیاندا فریای كۆتاییان ناكه‌وێت له‌وانه‌یه له‌هه‌ر ساتێك‌دا له‌ناو نه‌خۆشخانه ده‌رمان نه‌مێنێت ژیانی ده‌یان و سه‌دان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. “
“هه‌تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی وه‌ڵاممان ناداتەوە، تازه‌ترین ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ئه‌مه كێشه‌ی حكومه‌ت نییه و كێشه‌ی پارێزگای سلێمانییه من تێناگه‌م ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاستی دوو ئیداره‌ییه یان یه‌ك ئیداره‌ییه“
سەبارەت بەوەی ئایا ئه‌م کێشانەتان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتووه؟
لە وەڵامدا د. پشدەر عەبدوڵا وتی “به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان به‌رزكردۆته‌وه و به‌رده‌وام له ڕاگه‌یاندنه‌كاندا باسمان کردووە، من پێش هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وام ئهوهمكردوو،ه هه‌تا ئێستا وه‌ڵام نییه تازه‌ترین ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن ئه‌مه كێشه‌ی حكومه‌ت نییه‌و كێشه‌ی پارێزگای سلێمانییه من تێناگه‌م ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاستی دوو ئیداره‌ییه یان یه‌ك ئیداره‌ییه! ئه‌گه‌ر دوو ئیداره‌ییه‌و سلێمانی جیاوازه هه‌تا بۆ ئێمه‌ش كه لهبهرپرسیارێتیداین واته ئێمه نازانیین گله‌ییه له‌م حیزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌كامیان بكه‌ین! بۆنموونه زۆرجار باسی پارتی ده‌كه‌ین ده‌ڵێن یه‌كێتی حوكمی سلێمانی ده‌كات كاتێك گله‌یی له یه‌كێتی ده‌كه‌ین ده‌ڵێت پارتی حكومه‌تی به‌ده‌سته ئه‌مه‌ش قورساییه‌كی زۆری بۆ سلێمانی دروستكردووه به‌تایبه‌تی ئێمه له ئیداره‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه یاخود له فهرمانگهكانداین زۆرجار بووه به كێشه بۆمان ئه‌گه‌ر بزانیین بۆمان ڕوون بێت كامیان كه‌مته‌رخه‌مه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین گله‌یی و سه‌رنجه‌كانمان ئاراسته‌ی ئه‌وان بكه‌ین. “