گەورە مووشەکی ناسا کە بڕیارە ڕەوانەی سەر مانگ بکرێت، بەهۆی کێشەیەکەوە دوا دەکەوێت، ئەمەش دوای زنجیرەیەک لە تاقیکردنەوەی سەرنەکەوتووی تێکردنی سووتەمەنی بوو.
کاربەدەستان دەڵێن سەختە کارەکان تا ناوەڕاستی مانگی 6 ئاسان دەستگیر ببن. دەرفەتی داهاتوو بۆ ناردنی کەپسولێک بێ سەرنشین بۆ مانگ لە گەشتێکی تاقیکردنەوەدا لە کۆتایی مانگی 6 و 7دا دەبێت.
مووشەکی سیستەمی هەڵدانی واڵایی کە بەرزیەکەی 30 نهۆم دەبێت لە مانگی ڕابردووەوە لە ناوەندی واڵایی کەنەدی لەسەر سەکۆیە. لە هەفتەی داهاتوودا بۆ چاککردنی لێچوونی سوتەمەنی بۆ ناوەندی چاکردن دەبرێت. کێشەکان لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەرکەوتن، ئەمەش ڕێگای لە ناسا گرت تانکەکانی سوتەمەنی مووشەکەکە پڕ بکات بۆ ئەنجامدانی پرۆڤەی هەڵدانی.
بەڕێوەبەری هەڵدانی مووشەکەکە چارلی بلاکوێل تامپسن گوتی مووشەکەکە بۆ چەند هەفتەیەک لە ناوەندی چاکردنەوە دەمێنێتەوە بەر لەوەی بۆ سەکۆی هەڵدانی بگەڕێتەوە بۆ دووبارە تاقیکردنەوەی.
تۆم وایت مایەر جێگری یاریدەدەری بەرێوەبەر لە ئاژانسی ناسا گوتی "تەنها پرس کاتێکی گوونجاوە و چ ڕێگایەک بۆ ئەنجامدانی دروست دەبێت؟."
ناسا دەیەوێت ئەو تاقیکردنەوەیە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا بەر لەوەی ئاسمانگەر سەرنشینی بن لە هەڵدانی ڕاستیدا، کە گەشتێکی ئاسمانیە بەرەو مانگ لە ساڵی 2024دا دەگات. ئەرکی سێهەم دابەزاندنی ئاسمانگەڕانە لەسەر مانگ بە هاتنی ساڵی 2025، دوای زیاتر لە نیو سەدە لە هەڵدانی ئەپۆلۆ لە لایەن ناساوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان: زەوی لە گرفتدایە و پێویستە کاری بۆ بکرێت
لە ڕووی ژینگەوە، هەسارەی زەوی لە دۆخی سەرەولێژدایە، دوای ماوەیەکی زۆر کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەند کرد بە دەستنیشانکردنی 22ی مانگی 4 لە ساڵی 2009دا وەک ڕۆژی جیهانی زەوی. ئامانج لەو ڕۆژە ئاهەنگ گێڕانە بۆ تایبەتمەندیە سەرسوڕهێنەرەکانی زەوی، هەروەها تیشک خستنە سەر ئەو پرسانەیە کە مەترسین بۆ تەندروستی سیستەمی ژینگەکان لە جیهاندا و دڵنیابوون لە مانەوەی بە زیندوویی.
ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنێۆ گۆتێرس دەڵێت "بۆ بەد بەختی، مرۆڤ بێدەسەڵات و کەمدەرامەت بووە لەسەر ئەم هەسارەیەی ڕووبەڕووی 3 قەیران دەبێتەوە. کە بریتین لە "پشێوی کەش، لە دەستدانی سرووشت، هەمەجۆرەی باێۆلۆجی، پیسبوون، خاشاک و پاشەڕۆکان. ئەم 3 قەیرانە مەترسیە بۆ خۆشگوزەرانی و مانەوەی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا. بنچینەکانی خۆشی ژیان و تەندروست، واتە ئاوی خاوێن، هەوای پاک، کەشی ئارام و پێشبینی کراو لە دۆخی پشێویدا، ئەمانجەکانی نەشونمای بەردەام دەخاتە مەترسیەوە."
سیستەمی ژینگەکان پشتیوانی هەموو شێوەکانی ژیانی سەر زەوی دەکات. سیستەمی تەندروستی ژینگە پشت بە هەسارەی تەندروست دەبەستێت. لەگەڵ ئەوەشدا، زاناکان ئاگاهی دەدەن کە هەسارەی زەوی ساڵانە 4.7 ملێۆن هیکتار دارستان لە دەست دەدات. مەزەندەی دەکەن نزیکەی یەک ملیۆن جۆری گیاندار و ڕووەک مەترسی نەمانیان لەسەرە.
دەڵێن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەسارەکە لەوانیە ببێتە هۆی کارەساتی کەش، بەمەش هەسارەکە بۆ ژیان گوونجاو نابێت.
سەرباری ئەو پێشبینیە تاریکانە، گۆتێرس دەڵێت هەموو شتێکمان لەدەست نەداوە. دەشڵێت هێشتا ئومێد هەیە زەوی ڕزگاربکەین ئەگەر وڵاتان پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەن، ئەوانەی هەڕەشە لە خۆشگوزەرانی سەر هەسارەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا لە وەتای بزووتنەوەی ژینگەی جیهانی بەر لە 50 ساڵ لە گۆنفرانسی ستۆکهۆڵمدا لە سوید دەستیپێکرد، زۆر کار ئەنجامدراوە. گوتیشی وڵاتان وتوێژیان لەسەر ڕێکەوتن کردوە و سەرکەوتووبوون بۆ کەمکردنەوەی کەلێنی ئۆزۆن.
هەروەها گوتی "پارێزگاری ژیانی کێوی و سیستەمی ژینگەییان فراوان کرد، بەکارهێنانی سوتەمەنیان کەمکردوو،ە ئەوەی قووڕقووشم لەخۆ دەگرێت، بەمەش ملیۆنان مردنی پێشوەختیان کەمکردەوە."
بەڵام پیوێست بە کاری زیاتر هەیە، زۆر خێرا ئەنجامبدرێت. بەتایبەتی بۆ خۆلادان لە کارەساتی کەشوهەوا. دەبێت بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بە 1.5 پەلە ڕاگرن. لەمەدا لە ئاراستەی دروست دورین. لە هەمانکاتدا، دەبێت وەبەرهێنان خێرابکەین لە خۆگونجاندن و کارئاسانیدا، بەتایبەتی بۆ چینی کەمدەرامەت و لاوازتر، ئەوانەی بەشداربوون بە کەمترین بەش لە هۆکاری قەیرانەکەدا.
لە مانگی 6دا، وڵاتی سوید میوانداری کۆبوونەوەی ئاستبەرزی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، بۆ یادکردنەدوەی 50 ساڵەی یەکەم کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ژینگەی مرۆڤ. گۆتێرس گوتی "کۆبوونەوەی ڕابەرانی جیهان ساتێک بە نرخ دەبێت کە بۆ چارەسەری 3 دۆخی نائاسایی هەسارەکە بێت.
گوتی "ئێمە یەک دایکمان هەیە، ئەویش زەویە، بۆیە دەبێت هەموان هەموو شتێک بکەین بۆ پاراستنی."
مەرجەکانی کۆڤید-19 لەسەر ملیۆنان ئوستڕاڵی کەم دەکرێنەوە
ویلایەتە قەرەباڵغەکانی ئوسترالیا ڕۆژی هەینی کۆمەلێک ڕێوشوێن و مەرجی هەڵگرت کە دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داینابوو ، لەوانە دورکەوتنەوە لە تێکەڵبوون. هەروەها هەندێک مەرج دانرابوو بۆ کوتانی کارمەندانی سەرەکی. کاربەدەستانی تەندروستی لە نیو ساوث ویڵز و ڤیکتۆریا دەڵێن بنەماکان بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت و بەشێک دەبن لە پلانی پێکەوە ژیان لەگەڵ کۆڤید-19.
سیاسەتی نوێ چاکسازی گشتی بۆ کۆتوبەندەکانی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئوسترالیادا سەپێندرابوو. ئەوانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە کۆڤید-19ـەوە هەبووە لە ویلایەتی نیو ساوث و ڤیکتۆریا چیدی پێوسیت ناکات بۆ 7 ڕۆژ کەرەنتینە بکرین و داببڕین. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت دەمامک لە ژووەوەدا ببەستن و بە ڕێکی پشکنین بکەن. هەروەها بۆ سەردانی نەخۆشخانە و خانەی چاودێری بە تەمەنەکان و زیندانەکان پێویست بە مۆڵەتی تایبەت دەکات.
ژمارەیەک لە ڕابەری کارداریەکان گوتیان ڕێوشوێنەکانی کەرەنتینە زۆر تووند بووە چونکە کارمەندانی ناچارکردووە ئەوانەی تووشی نەخۆشیەکە نەبوون لە ماڵی خۆیاندا بمێننەوە.
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی ئوسترالیا دەڵێت دوا شەپۆلی ئۆمیکرۆن گەشتە لووتکە و ناتوانرێت ژمارەیەک مەرج لابرێت، چونکە زیاتر لە 95٪ دانیشتوان بەلانیکەمەوە 2 دەرزی دژە کۆڤید-19یان وەرگرتوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، نانسی باکستەر، زانای نەخۆشیەکانی کلینیک لە زانکۆی ملبۆرن، بۆ رادێوی ئوسترالیا ڕاگەیاند، هێشتا زووە بۆ نەهیشتنی تێکەڵاوبوونی زۆرەملێ بۆ ئەوانەی لە نزیکەوە تێکەڵاو دەبن.
گوتیشی "لەڕووی سیاسیەوە گونجاوە ئەو مەرجانە کەمبکرێنەوە، چونکە ئاماژەیە بۆ کۆتاییهاتن بە کۆڤید19، بەڵام وەک دەزانن کێشە ئەوەیە ڕانەگەێندراوە کە کۆرۆنا کۆتایی پێهاتووە، ئەوەی لە ئوسترالیا دەیبینین ئەوەیە بەرزترین ئاستی تووشبوونی نوێ بە کۆڤید19 ڕۆژانە لە جیهاندا تۆمار دەکرێت.
لە چەند بەشێکی وڵاتەکەدا، لەوانە ڕۆژئاوای ئوسترالیا و کوینزلاند، بنەماکانی کەرەنتینە کاری پێدەکرێت بۆ ئەوانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەبووە.
ئوسترالیا هەندێک لە سەخترین مەرجی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیهاندا سەپاندوە، لەوانە قەدەغەکردنی هاتووچۆی توند. بۆ زیاتر لە ٢ ساڵ سنوری نێونەتەوەیی بە ڕووی زۆرینەی وڵاتان و هاتنی بیانیدا داخرا بوو.
بە پێی ئاماری حکومەت نزیکەی 5.3 ملێۆن تووشبوون و 7 هەزار گیان لەدەستدان لە ئوسترالیا لەوەتای دەسپێکی پەتاکە تۆمار کراوە.
هیندستان گەشبینە بە پرۆژەیەکی بۆ بەرهەم هێنانی وزە لە پاشماوەی ئاژەڵ
هیندستان گرەوی لەسەر سەرچاوەی نوێی وزە کردوە و پێشبینی دەکرێت هۆکار بێت بۆ خاوێنی هەوای شارەکانی بە دووکەڵ پیسبوون، پرۆژەکە پشت بە تەپاڵەی مانگا دەبەستێت کە لە بنەڕەتدا سەرچاوەی گرنگی داهاتی جوتیار و ئاژەڵدارە کەمدەرامتەکانی هیندستانە.
هیندۆس گەورەترین تیرەی ئاینین لە هیندستاندا بڵاون و مەنگا بە پیرۆز دەزانن و پایەیەکی تایبەتی هەیە لایان، هەروەها ئەم ئاژەڵە پایەیەکی بەرزی لە کۆمەڵگا گووندنشینەکانی هیندستان هەیە کە هێشتا ئاژەڵ بۆ چووتکردن و کشتوکاڵ بەکاردەهێنن.
لە مێژە خێزانەکانی گووندەکان پاشماوەی ووشککراوەی ئەو ئاژەڵانە بە تیشکی خۆر بۆ سووتاندن لە باتی دار و سووتەمەنی بەکار دەهێنن، ئەم بەکارهێنانە بەردەوامە هەرچەندە حکومەت هەوڵدەدات بە قۆناغ دەستبەرداری بن و لە بەرامبەردا بووتڵی گاز دابین بکرێت.
گووندەکانی دەوروبەری شاری ئەندور لە ناوەڕاستی هیندستان داهاتیان لە فرۆشتنی تەپاڵە دەست دەکەوێت لە پرۆژەیەکی تاقیکردنەوەدا، بە ئامانجی بەشداری لە دابینکردنی پێداویستی شارەکە لە وزە.
سورێش سیسودیا کە جوتیارە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی "جۆرێکی باشی تەپاڵەمان هەیە و بە باشی هەڵیدەگرین تا نرخێکی باشمان بۆ بکات.
ئەم جوتیارە تەمەن 46 ساڵە نزیکەی 12 بارهەڵگری فرۆشتووە بە نرخی 235 دۆلار بۆ بارێک، ئەمەش زیاترە لە داهاتی مانگێکی خێزانێکی جوتیار و ئاژەڵدارە لە هیندستان.
سورێش لە کێلگەکەی 50 سەر ئاژەڵەی هەیە، پێشتر داهاتێکی گونجاوی هەبووە لە فرۆشتنی تەپاڵە وەک پەین. لە ئێستادا بە ئومێدە داهاتی زیاتری دەستکەوێت.
سورێش دەڵێت جوتیارەکان هەر 6 یاخود 12 مانگ تەپاڵە کۆدەکەنەوە و کارگەکە داهاتی نەگۆڕیان بۆ دابین دەکات، گوتیشی کێڵگەکەی هەر 3 هەفتە بڕی بارهەڵگرێک دابین دەکات.
خێزانی ئەم جوتیارە یەکێکە لەوانەی لە پرۆژەی وزەی خاوێن بەسوودن.
تەپاڵەکان بۆ کارگە دەگوازرێنەوە و لەوێ لەگەڵ خۆڵ و خاشاکی ماڵاندا تێکەڵاو دەکرێت بۆ بەرهەمهێنانی گازی میسان و کەرەستەکانی تر کە وەک سەماد بەکاردێت.
کارگەکە ڕۆژانە 500 تەن لە پاشماوە بە کاردێنێت لەوانە 25 تەنی تەپاڵەی ئاژەڵ، بەسە بۆ ئیشپێکردنی سیستەمی گواستنەوەی پاسی هاتووچۆی شارەکە و بەشێکی دەفرۆشرێت بە کڕیارەکانی کە بۆ پیشەسازی بەکاری دێنن.