Accessibility links

کەسوکاری قوربانیانی تاوانەکانی دەستی بەعس بەردەوامن لە بایکۆتکردنی ساڵیادی تاوانەکان


لە مەڕاسیمێکدا و لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە 48هەمین ساڵیادی بۆردومانی هەڵەبجە بە چەکی ناپاڵم کرایەوە، کە لە 26-4-1974 ڕژێمی بەعس شارەکەی بە ناپاڵم بۆردمان کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 56 هاووڵاتی مەدەنی شارەکە. کەسوکاری قوربانیەکانی هاوشێوەی ساڵیادەکانی دیکەی کیمیباران و ئەنفال بایکۆتی ساڵیادەکەیان کرد، ئاماژەیان بەوەکرد تا ئێستا گۆڕی بە شێک لە قوربانیەکان نادیارە بەڵام بە قوربانی هەژمار نەکراون.

ئومێد حەمە عەلی کەسوکاری قوربانیەکان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " لەو ڕۆژەدا دایک و خوشکەکانم گیانیان لەدەستدا، ئەو دەڵێت کەسوکاری شەهیدان نەهاتوون، نزیک دەبینەوە لە 50 ساڵ داواکاری لە کێ بکەین، داوامان کردووە مینجەیەک بۆ قوربانیەکان و ناسنامەیەک بۆ بریندارەکان بکرێت، بەڵام نەکراوە."

کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "گلەیەکانی کەسوکاری شەهیدان لە جێگەی خۆیەتی، ڕۆژێک نیە لە هەڵەبجە تراژیدیایەکی نەبێت داوامان لە حکومەت کردووە جیاکاری بۆ هەڵەبجە بکات، کارتی بەهێزی دەسەڵاتی سیاسی هەڵەبجەیە، پێویستە حکومەت تایبەتمەندی بەم شارە بدات."

نەورۆز عەبابەیلێ شایەتحاڵی بۆردومانەکە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" خەڵکی هەڵەبجە ئاگادار بوو کە ڕژێمی بەعس هێرش دەکاتە سەر شارەکە، ئامادەکارییش بۆ خۆپاراستن کرابوو، لەسەر لە ئێوارەدا بە چەکی ناپاڵم هەڵەبجە بۆردومان کرا، خەڵکی هەڵەبجە داوای ئازادیان دەکرد و دژی ڕەفتارەکانی ڕژێم بوون."

هەڵەبجە وەک شارێکی کوردستان لە ساڵەکانی 1963 لەسەر دەستی زەعیم سدیق سەرکوت کراوە لە ساڵی 1974 بە ناپاڵم بۆردومان کراوە و لە ساڵی 1987 راپەڕینی خەڵکی ناوچەکە دامرکێنراوەتەوە و لەساڵی 1988 بە چەکی کیمیائی بۆردومان کراوە، دوای کیمیبارانیش تا ساڵی 1991 یش ناوچەبەکی قەدەغەکراو بووە و ڕێگە نەدراوە خەڵکی ناوچەکە لە هەڵەبجە بژین بەڵام ئێستا وەک خۆیان دەڵین بەهۆی بەدەمەوە نەهاتنی خەڵکی قوربانیدەری شارەکە هەموو یادەکانی ساڵیادەکان لەلایەن کەسوکاری قوربانیەکانەوە بایکۆت دەکرێن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:17 0:00

XS
SM
MD
LG