بۆینس ئایرس، تیمی زاناکانی بەبەردبوو لە ئەرجەنتین ئەوانەی بنکۆڵی لە پاتاگۆنیا بۆ بۆماوەکانی گەورەترین دایناسۆری خێزانی باڵندە گۆشتخۆرەکان دەکەن تائێستا دۆزراوەتەوە.
ماورۆ ئارانسیاجا رۆڵاند یەکێک لە زاناکانی لە دۆزینەوەکەدا بەشداری کردوە گوتی "دایناسۆرەکە جۆرێکی نوێیە بەناوی Maip macrothorax میپ ماکرۆسۆراکس، درێژی لە نێوان 9 بۆ 10 مەتر بووە، لە کاتێکدا مێگاڕاپتەر درێژیەکی لە 9 مەتر تێنەپەڕیوە.
کاتێک بە بەردبوەکان لە مۆزەخانەی برناردینۆ ریڤاداڤیا لە ئەرجەنتین بۆ زانستی سروشتی لە بۆینس ئایرس نمایش کراوە، ڕۆڵاند بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە "ئەم گیاندارە زۆر زەبەلاحە، توانیمان زۆر لە بەردبووی بەدەستبێنین".
ئەنجومەنی نیشتیمانی توێژینەوەی زانستی و تەکنەلۆجیا کە زاناکانی دایناسۆرەکەیان دۆزیوەتەوە و کاری بۆدەکەن دەڵێت، بە بەردبوەکان لە مانگی 3ی ساڵی 2019دا لە ناوچەی پاتاگۆنیا لە سانتا کرووز دۆزراونەتەوە، چەند ڕۆژێک بەر لە سەپاندنی ڕێگریەکانی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19.هەروەها 2 زانای ژاپۆن لە تیمەکەی ئەرجەنتیندا بەشدارن.
بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە، زاناکان لە سەرەتادا ناچاربوون بەبەردبوەکان لە نێوان خۆیاندا دابەشکەن و لە ماڵی خۆیاندا شیکاری بۆ بکەن.
بڕوایەک هەیە بەر لە 70 ملیۆن ساڵ لە سەروەختی (کریتەیشس)دا لەو ناوچەیەی لە ئێستادا بە بەشی باشووری ئەرجەنتین ناسراوە، ئەو جۆرە دایناسۆرە گۆشتخۆرە ژیاوە.
ڕۆڵاند گوتیشی "ئەم مێگاڕاپەتەر گیاندارێک بوە ئێسکی بەجۆرێک بوە جوڵەی خێرا و ئاسان و کلکی درێژ بووە، ئەمەش ڕێگای داوە بالانس و خێرا گۆڕینی ئاراستەی بە ئاسانی بکات، ملی درێژ و کەلـلەسەری درێژکۆڵە و زیاتر لە 60 ددانی بچووکی هەبووە". ڕوونیشکردەوە کۆتای پەلەکانی چنگی گەورە و درێژی تیژی هەبووە، مەترسیداترین چەکی ئەو گیاندارە بووە."
وڵاتەیەگرتوەکان پلانی هەیە جگەرەی مينسۆل قەدەغە بکات
بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە بەرێوبەەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕۆژی 5 شەممەی ڕابردوو بڵاویکردەوە لەوانەیە جگەرەی مینسۆل و جۆرەکانی بەم زوانە ببێت بە ڕابردوو. کاربەدەستان دەڵێن بەرێوبەرایەتیەکە لە بەرەوپێشچووندایە لە پلانەکەیدا بۆ قەدەغەکردنی.
لەوانەیە ساڵێکی بوێت بۆ کێشانەوەی بەرهەمەکان لە بازاردا.
وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزاری مرۆیی کازافێ بێسێرا گوتی "بنەماکانی پێشنیار کراوە هاریکار دەبێت لە رێگری لە مندڵان ببنە نەوەی جگەرەکێشی داهاتوو، هەروەها وازهێنانی گەورە تەمەنەکانی ئەوانەی ئێستا دەیکێشن".
ئەوانەی بەردەام بەرگریان لە قەدەغەکردنی بەرهەمی مێنسۆل دەکرد دەیانووت کاریگەری ناڕێکی لەسەر ئەمەریکایە بە رەگەز ئەفریکیەکان هەیە، لە نێوانیاندا زۆر بڵاوە. ئامارەکان دەردەخات 85٪ی جگەرکێشی ئەمەریکایی بە رەگەز ئەفریکایین و بەرهەمەکانی مێنسۆل بەکاردێنن.
فیلیپ گاردنەر لە ئەنجومەنی ئەفریکان ئەمیرکان دژ بە تووتن دەڵێت "ڕەش پێستەکان بەڕێژەیەکی جیاواز بەهۆی نەخۆشی دڵ و شێرپەنجە و سەکتەی مێشکەوە دەمرن، جگەری مینسۆل و جۆرەکانی هۆکاری سەرەکی ئەو نەخۆشیانەیە لە کۆمەڵگای ڕەشپێشتەکان و قاوەیەکاندا و لە مێژە بوونی هەیە.
شارەزایانی ناوەندی ئەندرسن بۆ شێرپەنجە لە زاناکۆی تکساس دەڵێن جگەری مێنسۆل زۆر مەترسیداترە لە جگەرەی باو، چونکە تامی نەعنا توونی دوکەڵی تووتنەکە دادەپۆشێت، ئەمەش ڕێگا بە هەڵمژینی قووڵتر دەدات و لەوانیە خووی کێشانی جگەرکێشن زیاتر بکات. هەروەها دەشڵێن لەنیوە زیاتری جگەرەکێشەکانی تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 17 ساڵە بەرهەمی تووتنی مێنسۆل بەکاردێنن.
هەندێک ویلایەت وەک کالیفۆرنیا و ماساشۆسێتس بەرهەمەکانی تووتنی مێنسۆڵی قەدەغەکردووە.
تا 5ی مانگی 7 ڕێگا بە خەڵکی دەدرێت بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو قەدەغەکردنە بدەن، دوای ئەوە بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان کۆتایی پلانەکە ڕادەگەینێت.
پێدەچێت کۆمپانیاکانی تووتن هەوڵی یاسایی بدەن بۆ ڕێگری لە بڕیاری قەدەغەکردنی بەرهەمەکانی مێنسۆل. ئامارەکان دەریدەخەن 12٪ی ئەمەریکایەکان جگەرە دەکێشن.
لە ئاسمانەوە سەتەلایت دەردەخات قرقینەی مانگا سەرچاوەی سەرەکی گازی میسانە
سەتەلایتەکانی ئاسمان دەردەخات گازی میسان لە باخچەیەکیی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە قڕقێنەی مانگدا بڵاودەبێتەوە لە کالیفۆرنیا، ئەمەش بۆ یەکەم کەڕەتە دەتوانرێت پرژبوونەوەی پێوانە بکرێت لە گیانداراندا لە ئاسمانەوە کە پێکهاتەیەکی سەرەکی میسانی کشتوکاڵە.
کۆمپانیای ئاماری ژینگە GHGSat ئەم مانگە دەستیکردووە بە شیکردنەوەی ئاماری سەتەلایتە پیشەسازیەکان لە مانگی 2ی ڕابردوودا تۆمارکراوە و دەستنیشانکردنی سەرچاوەی میسان لە باخچەیەکی بەخێوکردنیان لە دۆڵی (جواکوین)ی کشتوکاڵی لە نزیک بەیکرسفێڵد لە کالیفۆرنیا.
کۆمپانیاکە گوتی ئەمە پرسێکی گرنگە، چونکە سەختە پێوانەی پرژبوونەوەی گازی میسان لە کشتوکاڵدا بکەیت، پێویستی بە پێوانەی ورد هەیە بۆ دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی کەمکردنەوەی ئەتوانرێت جێبەجێبکرێت لە پیشەسازی بەرهەمهێنانی کۆشتی مانگادا.
کۆمپانیاکە گوتیشی بڕی ئەو گازەی میسان تۆمار کراوە لە و باخچەیەدا دەبێتە کۆی 5116 تەن لە بڕژبوونەوەی ئەگەر بۆ ساڵێک بەردەوام بێت. سەرباری ئەوەش ئەگەر ئەو گازە کۆبکرێتەوە، ئەتوانێت وزەی زیاتر لە 15 هەزار خانووبەرە دابین بکات.
بە پێی ئاژانسی بەرگری لە ژینگە EPA کشتوکاڵ بە ڕێژەی 9.6٪ بەشدارە لە پرژبوونەوەی گازی هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە لە ئەمەریکا و نزیکەی 36٪ی پڕژبوونەوەکان زۆرینەی لە ئاژەڵەوەیە.
بەڕێوبەرایەتی بایدن لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا پلانی خۆی ڕایگەیاند بۆ بنبڕکردنی بڕژبوونەوەی کازی میسان لە ئابوری ئەمەریکادا.
ئاژانسی بەرگری لە ژینگە بنەما سەرەتایەکانی ئاشکراکرد بۆ کەمکردنەوەی گازی میسان لە سەرچاوەی نەوت و گاز، ئەوەی پێویستە کۆمپانیاکان لێچوونی کازی میسان ئاشکرا بکەن و چارەسەری بکەن. وەزارەتی کشتوکاڵ بەرنامەیەکی هاندەری دەستپێکردوە یارمەتی بۆ جوتیاران تێدایە.
لە وتوێژی کەش و هەوادا لە ساڵی ڕابردوودا، ئاژانسی خۆراک سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی زیاتر لە 100 وڵات بەڵێنیاندا بە کەمکردنەوەی بڕژبوونەوەی کازی میسان بە رێژەی 30٪ و ڕاگرتنی بڕینەوەی دارستانەکان و پێچەوانەکردنی ئەو ئاراستەیە بە هاتنی ساڵی 2030. دەشبێت بەشێکی گەورە لەو کەمکردنەوەیە لە پیشەسازیی ئاژەڵداریدا بێت، گوتیشی ئەو ئەژەڵانە بەرپرسن لە 44٪ی بەرژبوونەوەی گازی میسان لە دەستکردی مرۆڤ.
چەند ڕێگایەک دانراوە بۆ کەمکردنەوەی بڕژبوونەوەی گازی میسان لە ئەژەڵدا، لەوانە تێکەڵاوکردنی گیای دەریا بە خۆراکی ئاژەڵ.
کۆمپانیای GHGSat ئامارەکانی بۆ بەرنامەی چاودێری پرژبوونەوەی گازی میسانی نێونەتەوەیی دەخاتە بەر دەست سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان.