Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئازادی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق


ئازادی ڕاگەیاندن و ڕا دەربڕین، ڕۆژێکی جیهانی بۆ تەرخانکراوە تا ببێتە وەبیرهێنانەوەیەک بۆ حکومەتەکان و دەسەڵاتداران ڕێز لە وابەستەییەکانی خۆیان بگرن بەرامبەر ئازادییەکان، بەتایبەتیش ئازادی میدیا.
ڕۆژی 3ی مانگی 5ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژێکیش دادەنرێت بۆ ڕۆژنامەوانان تا هەرچ سەرنج و تێبینییەکی هەیانە بیخەنە ڕوو لەسەر ئازادی ڕژنامەوانی و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی.
بێ لەوەش ڕۆژی 3ی مانگی 5، ڕۆژێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو دەزگا میدیاییانەی کەوتوونەتە بەر هەڕەشە و مەترسی کۆت و بەندکردنی ئازادییەکانیان و هەروەهاش لەبەردەم مەترسی داخستندان. ڕۆژێکیشە بۆ یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژنامەوانانەی ژیانیان لێسەندراوەتەوە لەسەر ڕا و بۆچوونە جیاوازەکانیان، یانیش لەسەر ئاشکراکردن و پەردە هەڵماڵین لەسەر گەندەڵییەکان.
کورد لە عێراقدا لە دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991ەوە بۆتە خاوەن قەوارەیەکی سیاسی، هەموو چاوەکانیش لەسەر ئەم هەرێمە بوون و چاوەڕوانی ئەوەش دەکرا کە ببێتە نمونەیەک بۆ برەوپێدانی بەها دیموکراتی و مرۆییەکانیش.

میوانی بەرنامە:
نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەوان

بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، ئازادییەکان و بەتایبەتیش ئازادی ڕاگەیاندن و ڕا دەربڕینیش پاشەکشەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، وەک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە خۆجێی و نێونەتەوەییەکانیشدا ساڵانە ئاماژەی پێدەکرێت.
ئازادی ڕاگەیاندن یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی سیاسەتی ئازدیخوازانە و بە گرنگترین ئەرکی حکومەت و دەسەڵاتەکانیش دادەنرێت تا ئەم ئازادییە دەستەبەر بکات و زەمینەش بڕەخسێنێت بۆ تێگەیشتن لە چەمکەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕینیش.
وەک بەڵگە نەویستێکی لێهاتووە، ئەگەر ئازادی لە ئارادا نەبێت، ئەوا میدیا ناتوانێت بە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی هەڵسێت و ڕاپۆرتە بابەتی و ڕەخنە ئامێزەکانی خۆی بە شێوەیەکی بابەتیانە بخاتە بەردەست خوێنەران و بینەران و بیسەرانیشیان.
ئازادی ڕاگەیاندن و پەرەپێدانی ئەو ئازادیانە، پێویستیان بە بەرپرسیارێتیش هەیە وەک بەشێک لە ئیتیکی ڕۆژنامەوانیی تا ڕێگە نەدرێت دەزگاکانی ڕاگەیاندن خراپ بەکاربهێنرێن.
لە هەرێمی کوردستانی عێراق یاسایەک هەیە بۆ ڕێکخستنی کاروباری ڕۆژنامەوانی، بەڵام چەندێک کار بەو یاسایە دەکرێت و جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو یاسایە، پرسیارگەلێکی زۆری لەسەر هەن.
نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:31:05 0:00
XS
SM
MD
LG