هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند دوو فەلەستینی دەستگیرکراون، کە لە هێرشێکدا لە شارۆچکەیەکی جولەکە نشین لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئیسرائیل لە ڕۆژی پێنجشەممەدا سێ جوویان کوشتبوو.
پۆلیسی ئیسرائیل و ئاژانسی ئاسایشی ئەو وڵاتە واتە شین بێت لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند "ئەو دوو تیرۆریستەی کە لە هێرشێکی کوشندە لە شاری ئەلعادا سێ هاوڵاتی ئیسرائیلیان کوشت، دەستگیرکراون."
هێزەکانی ئیسرائیل لە دوای ڕووداوەکە بە دوای دوو هێرشبەرەکەدا گەڕابوون. پیاوەکان کە لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک دانیشتوانی گوندێکی نزیک شاری جێنینی فەلەستین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو ناسراون، لە دارستانێکی نزیک ئەلعاد دەستگیرکراون.
فەلەستینیەکان و ئەندامانی کەمینە عەرەبەکانی ئیسرائیل لە چەند هێرشێکدا لە ئیسرائیل و کەرتی ڕۆژئاوا خەڵکی مەدەنیان بە زۆری کردوەتە ئامانج و تێیدا 18 کەسیان کوشتووە، لەوانە سێ ئەفسەری پۆلیس و پاسەوانێکی ئەمنی.
ئیسرائیلیش لە وەڵامی هێرشەکاندا دەستی داوتە دەستبەسەرکردن خەڵکەکە لە شارۆچکە و گوندەکانی فەلەستین و ئەمەش زۆرجار پێکدادانی لێکەوتووەتەوە و ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ساڵەوە تاکۆ ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون گەیشتوەتە بەلایەنی کەمەوە 40 کەس.
حەماس ئەو گروپە ئیسلامییەی کە کۆنترۆڵی غەزەیان لەدەستدایە، ستایشی هێرشەکەی شاری ئەلعادیان کردووە، بەڵام بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لە ئەستۆ نە گرتووە. دەگۆترێت هێرشەکە وەڵامێک بووە بۆ کردەوەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەلئەقسا لە ئۆرشەلیم.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، فەلەستینیەکان و پۆلیسی ئیسرائیل بە بەردەوامی لەو جێگا هەستیارەدا پێکدادانیان هەبووە.
فەلەستینیەکان و ئوردن وەک ئەمینداری ئەو جێگایە کە سێیەمین جێگای پیرۆزی ئیسلامە، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هێچ کارێک ناکات بۆ سەپاندنی قەدەغەی مانەوەی درێژخایەنی نوێژکەرانی ناموسڵمان لەو جێگایەدا و ئیسرائیلیش نکۆڵی لەوە دەکات.
ئەم پەرستگایە پیرۆزترین شوێنی جووەکانە و ئاسەواری دوو پەرستگای کۆنی جوولەکەکانیشە.
زیادبوونی توندوتیژی لە ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بۆتەهۆی دروستبوونی ترس و نیگەرانی زیاتر لەبارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی شەڕێکی بەرفراوانتر لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا