Accessibility links

کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی پەروەردەیی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت


کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی پەروەردەیی بەئامادەبوونی دەیان كەسایەتی و کاربەدەستی نێوخۆیی و دەرەوە و بەبەشداری 40 سپیکەر لە 24 زانکوی نێوخۆیی و عێراقی و چەندین پەیمانگەی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.

لەو کۆنفرانسەدا ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەشداربووان لە چەندین وڵات و زانکۆکانی جیهان پێکهاتوون، بەو هیوایەی دەرفەت و گۆشە نیگایەکی نوێ بۆ برەودان بە تواناکانی مامۆستایانی ئێمە بخولقێت بۆ خزمەتی قوتابی و خوێندکارانی کوردستان و عێراق، بە زانست و فێرکاری و گەشەکردنی کارامەییەکانی ژیان بۆ ئـەوەی بتوانن خۆبەڕێوەبەریەکی هەبێت، و چارەسەری ئـەو گرفتانە بکەن کە ڕووبەڕووی قوتابیان و خوێندکاران دەبێتەوە".

ساکار ئیسماعیل یەکێک لە ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە بەدەنگی ئەمەریکای وت" ئامانجی ئەم کۆنفرانسە لەژێر دروشمی بەهێزکردنی قوتابخانەکان بۆ پێگەیاندن و برەودان بە کارامەییەکانی ژیان بۆ هەموو قوتابیان و تاکە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیە کە لەسەر ئاستی باخچە و قوتابخانەکان ئەنجامدەدرێت، وەکو قوتابخانەکانی سیرینگ لە کوردستان ئەمە دووەمین جارە ئـەم کۆنفرانسە ساز دەکەین".

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتیشی " ئـەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتیە تیشک دەخاتە سەر چەندین بابەتی گرنگ کەلە هەشت بابەت پولینکراون گرنگیان هەیە لە باخچەی منداڵان تا قۆناغی دوازدەی ئامادەیی لە بواری پەروەردە و فێرکاری و کارامەییەکانی ژیان. کۆنفرانسێکی فرەڕەهەندە لەوەی بەشی هەرە زووری ئەو لایەنانەی ڕۆپۆش‌کردووە کە ئێمە ئێستا پێویستیمان پێیەتی کە کارامەییەکانی خۆمانی تێدا گەشەی پێ بدەین".

لە کۆنفرانسەکەدا ڕاهێنەران وشاڕەزایانی پەروەردەیی وسەرکردەکانی کۆمەڵگەی نێوخۆیی ئامادەبوون و چەندین سیمینار بە سێ زمانی جیاواز پێشکەشکران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00

XS
SM
MD
LG