Accessibility links

بەنگین ڕێکانی: مەسعود بارزانی بە نیازە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراقی


Iraq's newly elected for a second term as speaker of Parliament Mohammed al-Halbousi attends the parliament headquarters in Baghdad
Iraq's newly elected for a second term as speaker of Parliament Mohammed al-Halbousi attends the parliament headquarters in Baghdad

بەنگین ڕێکانی یەکێک لە بەرپرسەکانی پارتی لە بەغداد، وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت” (جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی) بە نیازە پڕۆژەیەک پێشکەش بکات بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە دۆخی چەقبەستووی سیاسی عێراقی، بۆ ئەمەش لە ئێستادا لەسەر خەتە لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان تا ڕای هه‌موو لایه‌نەکان وه‌ربگیرێت و ئه‌و پێشنیاره‌ پێشکه‌ش بکرێت، تا بگەنە ئەنجامێک بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە ئەنجام. ”

”به‌ته‌مایه ‌و له‌سه‌ر خه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایەک ”
لە سەرەتای قسەکانیدا بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق سەبارەت بە پڕۆژەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دۆخی عێراق دەڵێت“ (جه‌نابی سه‌رۆک کاک مه‌سعود) به‌ نیازە‌ پرۆژه‌یەک پێشکه‌ش بکات، هەرچەندە هه‌تا ئێستا زۆر پرۆژه‌ پێشکه‌ش کراوه، بەڵام‌ جۆرێک له‌ عینادی هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نی شیعەکان، ئینجا زۆر به ‌وردی دراسه‌ت دەکات ئێستا، ڕای هه‌موو لایەک وه‌رده‌گرێت، خۆی ئه‌و پرۆژانەی تر هه‌تا ئێستا کە پێشکه‌ش کراوه‌ ئه‌وانه‌ به‌رهه‌مدار نین که‌ له‌ڕاگه‌یاندن باس دەکرێن وەکو پێشبڕکێی ڕاگه‌یاندن بێت، بەڵکو پرۆژه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌ربگرێت و به‌وردی دراسه‌ بکرێت و ڕای هه‌موو لایه‌نەکان وه‌ربگیرێت و ئه‌و پێشنیاره‌ پێشکه‌ش بکرێت، به‌ته‌مای شتێکی وه‌هایه‌ و هه‌وڵیشی داوه،‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجامێک، بەڵام له‌سه‌ر خه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایەنەکن، به‌ڕاستی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامه‌ و هه‌وڵده‌دات بگه‌نه‌ ئه‌نجامێکی وا که‌ په‌سه‌ند بێت له‌لای هه‌موولایەک. “

پێشتر نێچیرەڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەردانی موقتەدا سەدرییان کرد لە (حەنانە-نەجەف)، بەڵام ئەو کۆبونەوەیە بێ ئەنجام کۆتایی هات.

لای خۆشیەوە، بەنگین ڕێکانی ئاماژە بەوە دەکات هەر ئەوکاتیش، پارتی پڕۆژەی خۆی پێشکەش کردووە، بەڵام سەری نەگرتووە، لەو ڕووەوە ڕێکانی دەڵێت” به‌ڵێ بێگومان کاک مه‌سعود پێشتریش هه‌وڵیدابوو پێشنیار پێشکه‌ش کرابوو پرۆژه‌یەک هه‌بوو سه‌ری نه‌گرت ئه‌وه‌ی که‌ کاک نێچره‌ڤان سه‌ردانی نه‌جه‌فی کرد له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی، کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌در کرا، به‌ڵام ئه‌ویش سه‌ری نه‌گرت وەکو ده‌زانرێت هه‌ستیاریەک هه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نی شیعەکان، زۆر زه‌حمه‌ته‌ پێک بێن بگه‌نه‌ ئه‌نجامێک. ”

” ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک سه‌ری نه‌گرت، هیچ پرۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت”

هەفتەی ڕابردووهەریەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییان ڕاگەیاند، لە دەستپێشخەرییەکەی سەدردا دەرفەتی پانزە ڕۆژ درابووە لایەنە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی. ”

بەڵام بە بروای بەنگین ڕێکانی ئەمجارەش حکومەت بە سەربەخۆکان پێکنایەت، چونکە بە وتەی ئەو” له‌ هه‌ردوولایه‌ن پرۆژه‌ پێشکه‌شکراوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆکان حکومه‌ت به‌ 170 کورسی، پێکنەهێنرا، به‌ 30-40 که‌سیش لە (سەربەخۆکان) زۆر زه‌حمه‌ته‌ دیسان دروست بکرێت، من وای بۆ دەچم ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک دوای نزیکی 10 ڕۆژی تر ئه‌گه‌ر سه‌ری نه‌گرت ئینجا هیچ پرۆژه‌یەکی تر له‌عێراق سه‌رناگرێت و ده‌بێت شتێکی تر بکرێت. ”

” جه‌نابی کاک مه‌سعود زۆر پرۆژه‌ پێشکه‌ش ناکات که‌ سه‌رنه‌گرێت ”
بە وتەی بەنگین ڕێکانی، بارزانی لەسەر هێڵە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان گفتوگۆ دەکات لەو ڕووەوە، بەنگین ڕێکانی وتی” جه‌نابی کاک مه‌سعود زۆر پرۆژه‌ پێشکه‌ش ناکات که‌ سه‌رنه‌گرێت واته‌ ئێستا زۆر په‌یوه‌ندی دەکات و گفتوگۆ دەکات، له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نێک هه‌وڵده‌دات ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یەکیش پێشکەش بکات پرۆژه‌یەک ئاوابێت که‌ سه‌ربگرێت، هه‌ر پرۆژه‌یەک بدرێت و بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربگرێت ئه‌وه‌ سوودی نابێت. ”

” پارتی جه‌خت له‌سه‌ر ئەوە دەکاته‌وه‌‌ که‌ پابه‌نده‌ به‌ هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی ”
ڕێکانی وتیشی” من به‌ناوی پارتی قسه‌ناکه‌م، چونکه‌ پارتی وته‌بێژی خۆی هه‌یه،‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان جه‌خت له‌سه‌ر دەکاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ پابه‌نده‌ به‌ هاوپه‌یمانیی سێقۆڵی پابه‌نده‌ به‌ هاوپه‌یمانیی ڕزگاری نیشتیمان و پابه‌نده‌ به‌ هاوپه‌یمانیی خۆی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر. ”

بە وتەی بەنگین ڕێکانی، دوای سەرنەگرتنی ئەو پڕۆژانە، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق ڕادەوەستێت” ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ سه‌رنه‌گرێت ئیتر پرۆسەکه‌ ڕاده‌وەستێت زاره‌وه‌یەک هه‌یه‌ له‌عێراق پێی ده‌ڵێن"الانسداد السیاسی" داخستنی سیاسی هه‌تا ئێستا ده‌توانیین بڵێن چه‌قبه‌ستوییه،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ قۆناغی داخستنی سیاسی ئینجا ده‌بێت چاره‌سه‌رێکی تر دروست بێت باسدەکرێت، له‌وانه‌یه‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و دۆخه‌ به‌رده‌وام بێت ئێستا ئه‌م حکومه‌ته‌ پێی ده‌وترێت کاربه‌ڕێکه‌ر، واتە ته‌واو ده‌سه‌ڵات پێدراو نییه‌ ئه‌و حکومه‌ته‌ و ناتوانێت پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ پێشکه‌ش بکات، ته‌حەدی- ئاڵنگاری له‌عێراق ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ حکومه‌ت به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هیچی پێناکرێت. ”

”یەکێک لە بژاردەکان دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنە”

بە بڕوای بەنگین ڕێکانی یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنە، بەو مەرجەی لایەنە سیاسییەکان هەموویان ڕازی بن، لەو ڕووەوە ڕێکانی وتی” یەکێک له‌ بژارده‌ی هه‌ره‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ڵبژاردن جارێکی تر بکرێته‌وه،‌ به‌ڵام ئایا لایه‌نی سیاسی هه‌موویان پابه‌ند ده‌بن به‌و بژارده‌یه‌، ئایا باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه‌ که‌ دیسان له‌وانه‌یه‌ ده‌نگ بهێنن یا نا؟ هه‌رچه‌نده‌ ڕێژه‌ی به‌شداریکردن که‌م بووه‌ 42% ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه‌ به‌رای من له‌وه‌ش که‌متر بووه، ‌ چونکه‌ زۆر له‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ کارتی خۆیان تازه‌ نەکردبوویه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر 42% حساب بکرێت ئایا هه‌مان ڕێژه‌ به‌شدار ده‌بێته‌وه؟‌ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ زۆر هه‌یه‌ دۆخی عێراق زۆر زۆر له‌ دوودڵیدایه‌ واته‌ ئاینده‌یەکی زۆر ناڕوونه‌. ”

” پارتی زۆر هه‌وڵیداوه‌ له‌گه‌ڵ یەکێتی ڕێکبکه‌وێت پێش ئه‌وه ”

سه‌باره‌ت به‌ ئاستی په‌یوه‌ندیەکانی یەکێتی و پارتی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی کاک مه‌سعود بۆ لایه‌نه‌ عێراقیەکان بوو ئایا له‌گه‌ڵ یەکێتی و ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان چیتان کردووه‌ به‌تایبه‌تی که‌ حیزبەکه‌ی به‌ڕێزتان ؟

لە وەڵامدا بەنگین ڕێکانی وتی” ئه‌وه‌ی بزانم پارتی زۆر هه‌وڵیداوه‌ له‌گه‌ڵ یەکێتی ڕێکبکه‌وێت پێش ئه‌وه،‌ به‌ڵام ڕێکنەکه‌وتن یەکێتی زۆر ته‌ئکیدی دەکرد که‌ سه‌رۆک کۆمار لە لای ئه‌وان بمێنێته‌وه‌ وبه‌ربژێریان هه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م بوو، ئه‌و دووشته‌ پارتی به‌رهه‌ڵستی له‌سه‌ر هه‌بووه‌، ئێستا ده‌بێت ڕێزگرتنێک هه‌بێت له‌ ئه‌نجامەکانی هه‌ڵبژاردن که‌ ئێستا پارتی حیزبی یەکه‌مه‌ و زۆری کورسی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ده‌بێت یەکێتی ڕێزی لێبگرن، ڕای پارتی ئه‌مه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌نگ بهێنن یان ده‌نگ نه‌هێنن هه‌ر بڵێن ئه‌و پۆسته‌ بۆ ئێمه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌مان مه‌نهه‌ج ئه‌وه‌ هۆکاری سەرەکی و گرنگ بوو کە پارتی و یەکێتی ڕێکنەکه‌وتن. ”

” له‌وانه‌یه‌ هه‌لێک هه‌بێت که‌ پارتی و یەکێتیش ڕێکبکه‌ون”

‌بەنگین ڕێکانی پێشبینی ئەوە دەکات لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێو ماڵی شیعە پارتی و یەکێتیش-ڕێکبکەون، لەو ڕووەوە ڕێکانی وتی ” ئه‌گه‌ر لایه‌نی شیعی ڕێکبکه‌ون له‌وانه‌یه‌ هه‌لێک هه‌بێت که‌ پارتی و یەکێتیش ڕێکبکه‌ون له‌وانه‌یه‌ قه‌ناعه‌ت به‌ یەکێتی بکه‌ن هه‌ندێک له‌ پۆستەکانی تریان بده‌نێ له‌ به‌غداد واز له‌پۆستی سه‌رۆک کۆمار بهێنن و کورد به‌ یەک ده‌نگ بچنه‌ ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار ئه‌وه‌ باشتره. ”

” هەر پەیوەندی هەیە لە نێوان پارتی و یەکێتی ”

ئایا ناکرێت پارتی واز له‌و پۆسته‌ بهێنێت و پۆستەکانی تر وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر یەکێتی هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌؟

لە وەڵامدا بەنگین ڕێکانی وتی ” باوه‌ڕناکه‌م ”

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:44 0:00
XS
SM
MD
LG