Accessibility links

ئێران دەڵێت ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ وتوێژەکانی ناوکی سەردانی تاران دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ وتوێژەکانی ناوکی نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ئێنریکی مۆرا بۆ وەگەڕخستنەوەی سەودا ناوکییە لاوازەکەی ساڵی 2015 لەم هەفتەیەدا سەردانی ئێران دەکات.

جێی ئاماژەیە ئێنریکی مۆرا لە ماوەی ساڵێکی گفتوگۆکاندا لە ڤیەننا ڕۆڵیکی سەرەکی بینیوە لە نێوەندگیری لە نێوان ئەمەریکا و ئێران لە پێناو بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکەدا.

لە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەیدا ئێنریکی مۆرا چاوی بە عەلی باقری دانوستانکاری سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێت.

ڕۆژی گەیشتنی مۆرا بۆ تاران پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ڕۆژنامەوانی ناوخۆ ڕایانگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێشەممە بێت.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا گوتی"بەرنامەی گفتوگۆکان لە تاران نزیکبۆتەوە لە کۆتایی."

مۆرا لەگەڵ عەلی باقری، سەرۆکی دانوستانکاری ناوەکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆدەبێتەوە.

نایارانی دەیان ساڵە ئێران و ئەمەریکا تەنیا ناڕاستەوخۆ لە دانوستاندان و لە ڕێگەی مۆرای یەکێتی ئەوروپاوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکەن، هەرچەندە تاران ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکە دانوستانی کردووە.

خەتیبزادە گوتیشی "گەشتەکەی مۆرا گفتوگۆکان بەرەو ئاراستەیەکی ڕاست دەبات" ئاماژەی بەوەدا کە "پەیامی نێوان ئێران و ئەمەریکا بەردەوام لە ڕێگەی یەکێتی ئەوروپاوە تاوتوێ دەکرێت."

لە نێو خاڵە سەرەکیەکانی ماونەتەوە داواکاری ئێرانە کە داوا دەکات واشنتن سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری ئەمەریکا لابدات.

بەڵام خەتیبزادە گوتی "نابێت میدیاکان تەنیا کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لەسەر یەک بابەت کۆبکەنەوە وەک لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆردا."

ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 سزاکانی سەر ئێرانی کەمکردەوە، لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی، بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کە ناتوانێت پەرە بە چەکێکی ناوکی بدات، ئەو شتەی تاران هەمیشە ڕەتی دەکاتەوە.

ئێران و پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چین، ڕووسیا، ئەمەریکا، بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا هاوڕابوون.

بەڵام واشنتۆن بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ساڵی 2018 لە ژێر سایەی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کشایەوە و سزا قورسەکانی ئابووری دووبارە سەپاندەوە بەسەر تاراندا، ئەمەش وای لە ئێران کرد کە لە پابەندبوونەکانی بە ڕێککەوتنەکە پاشگەزبێتەوە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG