ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند" زیاتر لە (75) رۆژ لە گفتوگۆ‌و دەستپێشخەرییو هەوڵو نەرمی نواندنی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک.
بەڵام د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە دەڵێت" له‌وانه‌یه ئه‌م حکومه‌تە له‌ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه بدات، ئێمه تکامان لێکردوون دەرفهتێک بده‌ن هه‌ردوو حکومه‌ت(حکومەتی عەراقی و حکومەتی هەرێم) بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غداد و هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی، ئێمه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه ئه‌و بڕیارە ناتوانن جێبه‌جێ بکه‌ن حکومەتی عێراقیش هەست بەوە دەکات ناتوانێت جێبەجێی بکات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونکه مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان، نه‌ک به‌تەنها بۆ خۆیان هه‌موویان یاسایه‌ک بنوسن و بچێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بکرێت، ئینجا بچێته قۆناغی جێبه‌جێکردن ئێستا ئه‌وان به‌بێ هه‌رێمه‌کان و به‌بێ پارێزگاکان یاسایه‌ک لای خۆیان ده‌رده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین بەبێ ئێوه(هەرێم)، بەڕاستی ئه‌مه پێشێلی ده‌ستوری عێراقه، ئه‌مه له‌ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی ده‌چێت و به‌ره‌و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژ ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دابه‌ش بکرێت ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا بێت، دەشڵێت: ئەو لێدوانانە بۆ فشارکردنە لە حکومەتی هەرێم، ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەین ئەوە داواکاری ئێمەیە، بەڵام به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان. "
" هەر ئەو وەزیری نەوتەی کە وایوت، پێشتر خۆی وتی گرێبه‌سته‌کان نزیکه‌ی لە 80% دروسته "
لە سەرەتای قسەکانیدا د. بێوار خنسی سەبارەت بە قسەکانی (ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، وتی" هەر ئه‌و وه‌زیرە ئەو لێدوانەی داوە پێشتر لهڕاگهیاندنێک بڵاویکردته‌وه و ده‌ڵێت " ئێمه پێمان خۆش بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دابنیشین و دانیشتین، بینیمان گرێبه‌سته‌کان نزیکه‌ی 80% دروسته، وه ڕێژه‌یه‌کی که‌می ماوه هه‌وڵبده‌ین، بەڵام ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست پێده‌که‌ین متمانه نه‌ماوه له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵ، ده‌بێت ئێمه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ین هه‌وڵبده‌ین سیاسه‌ت واز له ئابوری بهێنێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئیداره‌یه‌کی باش بۆ نه‌وت و گازی عێراق بکه‌ین. "
" چه‌ند دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێت پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌و لێدوانانه دژواتریش ببێت"
بە بڕوای ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی، ئەو لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراقی پەیوەندی هەیە بە دۆخی سیاسی عێراقەوە، لەو ڕووەوە د. بێوار خنسی وتی" ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشی سیاسی عێراقی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، چه‌ند دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێت پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌و لێدوانانه دژوارتریش ببێت، ئه‌وه‌ی وه‌زیرە ده‌ڵێت (دوو سیاسه‌ت هه‌بوون بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ڕێگە پێدراو نیە) ئێمه‌ش هه‌ر له‌و وه‌زیره پرسیار ده‌که‌ین له‌حکومه‌تی فیدڕاڵ پرسیار ده‌که‌ین له 2007 هه‌تا ئێستا کێ به‌رپرسیاره له‌عێراق بۆئه‌وه‌ی دوو سیاسه‌ت هه‌بێت؟ بۆ ئه‌وان ناتوانن هه‌تا ئێستا یاسایه‌کی نه‌وت و گاز بۆ هه‌موو عێراقی فیدڕاڵ و له‌وانه‌ش بۆ هه‌موو پارێزگاکانی نه‌وت و گازیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پشکدار ببن؟. "
د. بێوار خنسی زیاتر وتی" دووه‌م وەزیری نەوتی عێراقی ده‌ڵێت هه‌وڵده‌ده‌ین گاز له‌ده‌ره‌وه بکڕین، به‌ڵام هه‌رێم باسی گازی سروشتی ده‌کات که بیفرۆشن بۆ ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین چ به‌رپرسیارین له‌عێراق کە ساڵانه زیاتر له 10 ملیار دۆلار گازی سروشتی له باشوری عێراق ده‌سوتێت و ناتوانێت قازانجی لێ بکات؟! هەر ئه‌مڕۆ کە وه‌فدێکی عێراق چۆته ئێران له 8 ملیار هه‌تا 30 ملیار مه‌تر چوارگۆشه گاز ساڵانه له ئێران ده‌کڕێت به‌رامبه‌ر دوو هێنده ئه‌و گازه ده‌سوتێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینرێت، ئه‌وە حکومه‌تی فیدڕاڵه بەرپرسیارە ئێمە بەرپرسیار نین، ئه‌و گازه‌ی له ئێستا له‌به‌رده‌سته نزیکه‌ی 50% ی به‌شی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات لە 50% کەمیمان هەیە، هه‌وڵده‌درێت کاربکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی داهاتوودا ئەو که‌مییه‌ی هەیە پڕبکه‌ینه‌وه هێنده‌ی گازی زیاده‌ش هه‌بێت بۆ پیشه‌سازی پترۆکیماویی هه‌تا بۆ پێداویستی شاره‌کانی عێراق بنێرین ئه‌وه‌شی له پێداویستی زیاده بینێرینه ده‌ره‌وه واته بیرۆکه‌که له‌وه هاتووه. "
" بۆ هه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌غداد داوا ناکات و به‌رگری له‌و سه‌رچاوه نه‌وتیانه بکات "
د. بێوار خنسی دەشڵێت" هه‌ندێک قسه‌یانکردووه لێدوانی دوێنی زۆر زۆر جیاوازتر بوو له‌پێشتر، چونکه ئێمه تێده‌گه‌ین ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی عێراق و ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و حکومه‌تی عێراق و فشاره‌کانی ده‌ره‌وه، هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سه‌ربازی، به‌رده‌وام هه‌فته‌ی جارێک هه‌وڵده‌ده‌ن به مووشه‌ک و به درۆن بۆردومانی شوێنی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بکرێت له‌ناو عێراق واته پاڵاوگه‌کانی نه‌وت و بۆری نه‌وت و ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه! بۆ هه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌غداد داوا ناکات و به‌رگری له‌و سه‌رچاوه نه‌وتیانه بکات. "
" بۆئه‌وه‌ی چی‌یان بیه‌وێت بیکه‌ن "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا چی‌یان له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌وێت که ئه‌و فشاره بکه‌ن (وەک خۆت دەڵێیت) ده‌یانه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنن؟
لە وەڵامدا د. بێوار خنسی وتی" بۆئه‌وه‌ی چیان بیه‌وێت بیکه‌ن، له‌وانه‌یه سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێک هێزی سیاسی زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا-ن، به‌ڕاستی کێشه‌ی زۆر به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌یدا ده‌بێت هه‌ر هه‌وڵده‌رێت له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه، ئێمه ده‌ڵێین پێشکه‌وتنی هه‌رێم پێشکه‌وتنی هه‌موو عێراقه ئێمه هه‌ست پێده‌که‌ین ده‌نگێگ له‌ناو دامه‌زراوه‌کانی عێراقی هه‌وڵده‌دات ئه‌و ڕه‌وشه تێکبدات. "
د. بێوار خنسی ئەوەشی وت " له‌وانه‌یه ئه‌م حکومه‌تە له‌ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه بدات، ئێمه تکامان لێکردوون دەرفهتێک بده‌ن هه‌ردوو حکومه‌ت بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غداد و هه‌رێم چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی، ئێمه ئه‌و بڕیارە ناتوانن جێبه‌جێ بکه‌ن حکومەتی عێراقیش هەست بەوە دەکات ناتوانێت جێبەجێی بکات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی چونکه مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان نه‌ک به‌تەنها بۆ خۆیان هه‌موویان یاسایه‌ک بنوسن و بچێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بکرێت ئینجا بێته قۆناغی جێبه‌جێکردن ئێستا ئه‌وان به‌بێ هه‌رێمه‌کان و به‌بێ پارێزگاکان یاسایه‌ک لای خۆیان ده‌رده‌که‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین بێ ئێوه ئه‌مه پێشێلی ده‌ستوری عێراقه به‌ڕاستی ئه‌مه له‌ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی ده‌چێت و به‌ره‌و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژ ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دابه‌ش بکرێت ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا بێت. "
" به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان "
بە وتەی د. بێوار خنسی بەغداد نایەتە پێش بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر بکات، لەو ڕوەوە د. بێوار دەڵێت " به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایالۆگ و دانوستان، ئێستا یاسای نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر مادده‌یه‌ک نه‌گونجێت لایه‌نی که‌م ده‌توانرێت دانوستان بکرێت، به‌ڵام بوترێت هه‌مووی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ناده‌ستورییه، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌وت ڕاده‌ستی ئێمه بکه‌ن، ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت ناده‌ستورییه به‌رهه‌می یاساکه‌ش ده‌بێت ناده‌ستوری بێت چۆن نه‌وت ڕاده‌ستی ئه‌وان بکه‌ین، خاڵی دووه‌م له 2018 په‌رله‌مانی عێراق حکومه‌تی هه‌رێمی پابه‌ند کرد که ده‌بێت ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل بنێرێت ڕاده‌ستی به‌غداد بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی له بودجه‌ی عێراق تریلیۆنێک و 100 ملیۆن دینار مانگانه بده‌ن به‌ڵام وتیان ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته ڕاده‌ستی ئێمه نه‌که‌ن ئێمه ته‌نها 200 ملیار دینار ده‌ده‌ینه ئێوه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌تا ئه‌و قۆناغه ڕێکه‌وتووه ئه‌و 200 ملیاره‌ش چه‌ند مانگ جارێک ده‌نێردرێت، کاتی خۆی جه‌نابی وه‌زیری نه‌وت وتی متمانه نه‌ماوه له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ئه‌وه شتێکی ڕاسته ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت و وه‌زاره‌ت ته‌نها ناتوانێت ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات. "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا له‌ڕووی واقیعه‌وه به‌غداد ناتوانێت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بکات ئایا ئه‌مه ته‌نها لە چوارچێوەی لێدواندا دەمێنێتەوە؟
لە وەڵامدا ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەت( د. بێوار خنسی) دەڵێت " ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕه‌شنوسی نه‌وت و گازی عێراق بکه‌ین له مادده‌ی (5) ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی بکات و لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و گاز هه‌بێت که ده جۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی په‌یوه‌ندی به نه‌وت و گاز و پێشکه‌وتنی نه‌وت و به‌رهه‌م هه‌یه زۆربه‌ی مادده‌کان ده‌ڵێت پێکه‌وه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگاکانی نه‌وت و گازی هه‌یه، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هه‌ر چالاکیه‌ک بکات ده‌بێت به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاکان بێت. "
" زۆربەی خاڵەکان ناواقعیین "
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی نایاسایی و ناده‌ستورییه به‌ڕای به‌ڕێزتان؟
د. بێوار خنسی لە وەڵامدا دەڵێت " من ده‌ڵێم زۆربه‌ی خاڵه‌کان ناواقیعین ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌داڕشتنی سیاسه‌ت له به‌رهه‌مهێنان ناگونجێن له چه‌مکی فیدڕاڵی ده‌وڵه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ی گله‌یی ده‌که‌ن که ده‌ڵێن ئێمه گاز ده‌کڕین و ئێوه هه‌وڵده‌ده‌ن گاز بفرۆشن، ئه‌ی ئه‌وان بۆ نه‌یانتوانی کۆنترۆڵی گاز بکه‌ن؟ بایی زیاتر 15 ملیار دۆلار گازی سروشتی ده‌سوتێنن، هه‌رێم ده‌ڵێت ئێمه ده‌بێت پێویستمان به گازه و ده‌بێت پێشی بخه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان دژی هه‌موو پرۆسه‌یه‌کن، به‌هۆی ناسه‌قامگیری باری سیاسی عێراقه‌وه ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین هه‌ر هه‌فته‌ی جارێک بڕیارێک بده‌ن. "
" ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین"
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختیشیکردەوە" ئێمه ناچینه ژێر کاریگه‌ری ئه‌و فشارانه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی ئه‌گه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی پاراست ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین. "
دوای قسەکانی وەزیری نەوتی عێراقی، دوو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ڕایانگەیاند" ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان مانگانه بڕی تریلیۆنێک دینار وه‌رده‌گرێت له‌به‌غداد، یه‌کێک له‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێت ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق تاکه چاره‌سه‌ره و هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به‌هاوبه‌شی قاسه‌ی پڕی به‌غداد، قسه‌ی ئێوه له‌و باره‌یه‌وه چیه؟
لە وەڵامدا د. بێوار خنسی وتی" ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وە زیاتر بڕیارێکی سیاسییە، ئه‌و حیزبانه یا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه با ده‌ستوری عێراق بخوێننه‌وه و مادده‌کانی په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه بیخوێنێته‌وه، ده‌وڵه‌تی عێراق 90% ی داهاتی له نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت به‌های نه‌وتیش ناسه‌قامگیره، به‌های نه‌وت له‌پارساڵ له‌مانگی ئازار 30 دۆلاریش که‌متریش بوو، ئه‌مساڵ له مانگی ئازار بایی 11 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه قه‌باره‌ی داهاتی نه‌گه‌یشته سێ ملیار، وتی ئه‌و پاره‌یه ته‌نها به‌شی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق ناکات به‌ڕاستی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێک به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌که فیدڕاڵ نه‌بێت و ده‌سه‌ڵات دابه‌ش نه‌بێت و ئیداره‌یه‌کی ڕێکوپێک نه‌بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌که‌ن بابچن له‌گه‌ڵ به‌غداد دابنیشن و بڵێن وه‌رن مافه‌کانی ئێمه زه‌مان بکه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌مه مه‌نتیق و واقیع نیه که بگونجێت له‌گه‌ڵ ده‌ستور و بنه‌مای ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ. "